سه‌رنجی ئاوێنه له کێ زۆرترین دەنگی هێنا؟ و سه‌رنجی ئێمه..
Tuesday, 23/03/2010, 12:00
ئاوێنه به‌رزترین‌و نزمترین رێژه‌ی ئه‌و ده‌نگانه بڵاوده‌كاته‌وه كه كاندیدی چوار لیسته سه‌ره‌كییه‌كی كورد به‌پێی جیاكردنه‌وه‌ی 94%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستیانهێناوه.
هه‌ولێر
یه‌كگرتوو
له‌لیستی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، سه‌رۆكی لیسته‌كه ئوسامه جه‌میل عه‌لی 23073 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌و له‌ریزی پێشه‌وه‌دایه، به‌یان محه‌مه‌د خزریش كه‌مترین ده‌نگی هێناوه كه 50 ده‌نگه.
له‌ناو ژنه‌كانی ئه‌م لیسته‌دا، فریال ئه‌حمه‌د ئاغا زۆرترین ده‌نگی هێناوه كه 796 ده‌نگه.
گۆڕان
زۆرترین ده‌نگ شۆڕش حاجی به‌ده‌ستیهێناوه كه 14339 ده‌نگه، كه‌مترین ده‌نگیش "فه‌وزییه فه‌قێ ره‌شید" هێناوییه‌تی كه 650 ده‌نگه.
له‌ناو ژنه‌كانی ئه‌م لیسته‌دا سوعاد ره‌زاق زۆرترین ده‌نگی هێناوه كه 9029 ده‌نگه.
كۆمه‌ڵ
سه‌رۆكی لیسته‌كه عه‌لی باپیر 46362 ده‌نگی هێناوه كه له‌ئاستی هه‌ولێردا یه‌كه‌م‌و له‌ئاستی عێراقیشدا ده‌یه‌مه. نه‌رمین ته‌ها كه‌مترین ده‌نگی هێناوه 434 ده‌نگ.
له‌ناو ژنه‌كانی ئه‌م لیسته‌دا له‌پارێزگای هه‌ولێر شوكرییه سمایل زۆرترین ده‌نگی هێناوه كه 2808ده‌نگه.
هاوپه‌یمانی کوردستان
كاندیدی ژماره 23ی هاوپه‌یمانی كوردستان، سه‌بری ده‌روێش زۆرترین ده‌نگی هێناوه كه 39046 ده‌نگه.
كه‌مترین ده‌نگیش مزه‌فه‌ر خالیده 301 ده‌نگ.
دكتۆر فوئاد مه‌عسوم كه كاندیدی ژماره دووه له‌لیسته‌كه‌دا 23500 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
سه‌رۆكی لیسته‌كه سامی شۆڕش 33110 ده‌نگ‌و كاندیدی ژماره چواریش سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره 23286 ده‌نگ.
له‌ناو ژنه‌كانی ئه‌م لیسته‌دا نه‌سرین ئه‌نوه‌ر به14037 ده‌نگ له‌ڕیزی پێشه‌وه‌دایه.
سلێمانی
یه‌كگرتوو
مه‌لا عوزێر له‌ڕیزی پێشه‌وه‌دایه‌و 42307 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، كه‌مترین ده‌نگیش سوهه‌یله نامیقه كه خاوه‌نی 108 ده‌نگه.
له‌ناو ژنه‌كانی ئه‌م لیسته‌دا دڵخواز عه‌بدوڵا به590 ده‌نگ له‌ڕیزی پێشه‌وه‌دایه.
گۆڕان
سه‌رۆكی لیسته‌كه حاكم شێخ له‌تیف له‌به‌ده‌ستهێنانی رێژه‌ی ده‌نگه‌كاندا له‌ئاستی سلێمانی‌و هه‌رێمی كوردستاندا یه‌كه‌مه، له‌ئاستی سه‌رتاسه‌ری عێراقیشدا شه‌شه‌مه، كه 82686 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
كه‌مترین ده‌نگیش دالیا خالیده كه 642 ده‌نگی هێناوه.
له‌ناو ژنه‌كانی ئه‌م لیسته‌دا شایان محه‌مه‌د به4260 ده‌نگ له‌ڕیزی پێشه‌وه‌دایه.
كۆمه‌ڵ
فاتح ئه‌حمه‌د قادر كه كاندیدی ژماره پێنجه، له‌ریزی پێشه‌وه‌دایه‌و 18565 ده‌نگی هێناوه، كه‌مترین ده‌نگیش شوكریه ساڵحه 240 ده‌نگ.
له‌ناو ژنه‌كانی ئه‌م لیسته‌دا كچی پێشه‌وای كۆمه‌ڵی ئیسلامی (قومریه محه‌مه‌د نه‌جیب) به2323 له‌ڕیزی پێشه‌وه‌دایه.
هاوپه‌یمانی کوردستان
سه‌رۆكی لیسته‌كه حاكم فه‌رهاد به32488 ده‌نگ له‌ریزی پێشه‌وه‌دایه، مه‌لا ماجید به‌پله‌ی دووه‌م دێت 31798 ده‌نگ، كه‌مترین ده‌نگیش ئیبراهیم عه‌لی موراده كه‌ته‌نها 454 ده‌نگی‌هێناوه.
دكتۆر مه‌حمود عوسمان 19963 ده‌نگی هێناوه
له‌ناو ژنه‌كانی ئه‌م لیسته‌دا لانه محه‌مه‌د به 13294 ده‌نگ له‌ڕیزی پێشه‌وه‌دایه.
كه‌ركوك
یه‌كگرتوو
كه‌نعان نه‌جمه‌دین زۆرترین ده‌نگی هێناوه، 17613 ده‌نگ.
كه‌مترین ده‌نگیش سوهه‌یله ئه‌حمه‌ده، 2 ده‌نگ.
گۆڕان
كاندیدی ژماره هه‌شته‌م ئاواز عه‌بدوڵا قادر 6708 ده‌نگی هێناوه‌و له‌ریزی پێشه‌وه‌یه.
كه‌مترین ده‌نگیش یوسف ته‌یبه، 31 ده‌نگ.
سه‌رۆكی لیسته‌كه ئاوات محه‌مه‌د 2840 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
كۆمه‌ڵ
كاندیدی ژماره شه‌شی لیسته‌كه نه‌وزاد خالید زۆرترین رێژه‌ی ده‌نگی هێناوه، 3179 ده‌نگ.
هاوپه‌یمانی کوردستان
خالید شوانی زۆرترین رێژه‌ی ده‌نگی له‌ناو لیسته‌كه‌و له‌ئاستی پارێزگاكه‌شدا به‌ده‌ستهێناوه كه 57134 ده‌نگه. شوانی له‌ئاستی سه‌رتاسه‌ری عێراقیشدا له‌پله‌ی نۆیه‌مدایه له‌رووی به‌ده‌ستهێنانی رێژه‌ی ده‌نگه‌وه.
كه‌مترین رێژه‌ی ده‌نگی ئه‌م لیسته بورهان ئه‌حمه‌د كاكله، 28 ده‌نگ.
سه‌رۆكی لیسته‌كه‌ش دكتۆر نه‌جمه‌دیمن كه‌ریم 20891 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه. ئاڵا تاڵه‌بانیش 5972 ده‌نگی هێناوه.
دهۆك
یه‌كگرتوو
سه‌رۆكی لیسته‌كه نه‌جیب عه‌بدوڵا 16470 ده‌نگی هێناوه‌و له‌ڕیزی پێشه‌وه‌یه.
گۆڕان
سه‌رۆكی لیسته‌كه بورهان یاسین 4341 ده‌نگی هێناوه‌و له‌ڕیزی پێشه‌وه‌یه.
ناسر به‌گ
ناسر به‌گ كه به‌ته‌نها خۆی لیستێكی پێكهێنا بوو له‌دهۆك، 2091 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
كۆمه‌ڵ
سه‌رۆكی لیسته‌كه عه‌وبدولره‌حمان حه‌مۆ 1295 ده‌نگی هێناوه‌و له‌ڕیزی پێشه‌وه‌یه.
هاوپه‌یمانی
حه‌مید عادل یه‌زدین كه كاندیدی ژماره حه‌ڤده‌یه 43388 ده‌نگی هێناوه‌و له‌ڕیزی پێشه‌وه‌یه.
كه‌مترین ده‌نگیش نزار خورشیده 1302 ده‌نگ.
په‌ری زاد شه‌عبان له‌ئاستی دهۆك‌و كوردستان، زۆرترین رێژه‌ی ده‌نگی لەناو ژنە کاندیدەکاندا به‌ده‌ستهێناوه، کە 20930 ده‌نگە.
دیاله
یه‌كگرتوو
سه‌رۆكی لیسته‌كه دڵسۆز ئه‌حمه‌د 180 ده‌نگی هێناوه‌و له‌ریزی پێشه‌وه‌یه.
گۆڕان
كاندیدی ژماره دووی لیسته‌كه نه‌حمه‌دین عه‌بدوڵا 1714 ده‌نگی هێناوه‌و له‌ڕیزی پێشه‌وه‌یه.
هاوپه‌یمانی کوردستان
سه‌رۆكی لیسته‌كه حه‌سه‌ن جیهاد 13001 ده‌نگی هێناوه‌و له‌ریزی پێشه‌وه‌یه.
سه‌لاحه‌دین
گۆڕان
زۆرترین رێژه‌ی ده‌نگی ئه‌م لیسته ئه‌یوب جومعه‌یه 701 ده‌نگ.
هاوپه‌یمانی
زۆرترین رێژه‌ی ده‌نگی ئه‌م لیسته ئه‌رسه‌لان عه‌لییه، 2779 ده‌نگ.
موسڵ
یه‌كگرتوو
سه‌رۆكی لیسته‌كه حسێن حه‌جی 1711 ده‌نگی هێناوه.
گۆڕان
كاندیدی ژماره پێنج عه‌دنان ره‌حمان به 994 ده‌نگ، له‌ریزی پێشه‌وه‌دایه.
كۆمه‌ڵ
سه‌رۆكی لیسته‌كه محسن سلێمان سه‌عید به524 ده‌نگ، له‌ڕیزی پێشه‌وه‌دایه.
هاوپه‌یمانی كوردستان
هوشیار زێباری سه‌رۆكی لیسته‌كه به 22653 ده‌نگ له‌ڕیزی پێشوه‌یه.
به‌غدا
یه‌كگرتوو
سه‌رۆكی لیسته‌كه نه‌وشیروان سلێمان 175 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
گۆڕان
سه‌رۆكی لیسته‌كه ماجید عه‌لوان 204 ده‌نگی هێناوه. كاندیدی ژماره سی‌و سێ ئه‌شره‌ف محه‌مه‌د عه‌لی ته‌نها 1 ده‌نگی هێناوه. حه‌وت كاندیدی ئه‌م لیسته‌ش هه‌ر یه‌كه‌و سه‌روو دوو ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه.
هاوپه‌یمانی كوردستان
زۆرترین ده‌نگ سه‌عدون فه‌یلی هێناویه‌تی كه 3271 ده‌نگه
دوو كانیدیشیان سه‌روو 1 ده‌نگیان هێناوه.
سه‌رنج
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، كاندیدێكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌نه‌جه‌ف ته‌نها 2 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه. هه‌روه‌ها له‌موسەناش سێ كاندیدی ئه‌م لیسته یه‌كی یه‌ك ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه.
هەروەها لەزۆربەی لیستەکاندا ژنان کەمترین رێژەی دەنگیان بەدەستهێناوە.
-------------------------------
سه‌رنجی ئێمه(خوێنه‌رێک وهاریکارێکی کوردستانپۆست):- جه‌لال مزگه‌وتی بۆ شیعه دروستکرد له سلێمانیدا ، بۆیه له نه‌جه‌ف به‌خۆی و مه‌سعود و هه‌موو حیزبۆکه‌کانی تری هاوپه‌یمانه‌وه ، ته‌نها دوو ده‌نگی هێنا له هه‌موو نه‌جه‌فدا.. سه‌رکرده به‌ناو زه‌به‌لاح و فایلداره‌کان هیچیان نه‌گه‌یشتوونه‌ته 24 هه‌زار ده‌نگ هوشیار زێباری 22653 دكتۆر نه‌جمه‌دیمن كه‌ریم 20891 فوئاد مه‌عسوم 23500 مه‌حمود عوسمان 19963 سه‌عه‌ی ئه‌حه پیره 23286 دوو كانیدی هاوپه‌یمانی له به‌غداد سه‌روو 1 ده‌نگیان هێناوه ، ئافه‌رین بۆ خۆتان و سیاسه‌تتان هاوپه‌یمانی ئابڕووی کوردتان برد جارێکی تر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست