ئاوا خزمەتى كوورد ناكرێت ، شەپازللەیەك بۆ پەناگوێى شوانەى كەریم كابان !
Thursday, 05/08/2010, 12:00
سەرەتا دەمەوێت شیكردنەوەیەك بۆ ناوى (شوان كەریم كابان) كەئێستا ئەندامى پارلەمانى هەرێمى كووردستانە لەسەر فراكسیۆنى كەسك بكەم .... شوان بەواتاى پارێزەرو ڕێنیشاندەرو چاوساغ و یەكسانپەرست و ناندەر هەندێ جاریش دەبێتە هونەرمەند و شمشاڵ لێدەداو دەشت و دەر دەهەژێنێت ....هتد ، بەڵام ئەم شوانەى كەریم كابانەى ئێستا بەپێچەوانەى ئەو سیفاتە جوانانەوە هەموو سیفاتێكى نائینسانى ناشرینى تێدا بەرجەستەبووەو بەپراكتیكیش پیادەى دەكات ئەوەتا لەناو پەرلەمانیشدا دەركەوت تەنها داكۆكى كارى حزبەكەیەتى نەك میللەتە قوڕبەسەرو شارە هەمیشە چەوساوەكەى ..... شوانەى كەریم كابان دواى ڕاپەڕین ئەوەندەى لەهەوڵى ڕازى كردن و دڵڕاگرتنى ئاغاكانیدا بووە نیوهێندە لەخزمەت پرسى كووردو ڕاگەیاندنى كووردى و ڕێگاڕۆشنكردنەوەى میللەتەكەیدا نەبووە شوانە ساڵانێك لەناو ئێزگەى بەناو دەنگى گەلى كووردستاندا بەرپرسیایەتى هەبووە ، لەسەردەستى ئەمدا تەپڵى شەڕى ناوخۆو گەرمكردنى لێدەدرا ئەم پیاوە تاوانبارە بە هاندانى كووڕى خەڵكى تا بە قسەى بریق و باق بەرەو پیرى مەرگ بڕۆن و لەخشتە ببرێن تاكو دەگاتە خۆ بەكوشتدان لەپێناو مەرامى بنەماڵەو غەرەزى شەخسیى مەسئوولە دزە كووردەكاندا شوانە لەوماوەیەى لەڕاگەیاندن بووە كارى بۆ براو خووشكەزاو كەسووكارى خۆى كردووەو خەڵكى ترى لەیاد كردووە نزیكەى دەیەیەك مدیرى تەلەفزیۆنى گەلى كووردستان (محلیى) بوو نەیتوانى لەناو ڕاگەیاندنى كووردی بەردێك بخاتە سەربەردێك و گۆڕانكارى تێدابكات دواى ئەوەش لەمەكتەبە شەقوشڕەكەى ئازاد جووندیانى بەناوى جێگرییەوە ژورێكیان بۆ تەرخانكردو لەوێوە ئیمزاى لەسەر نانبڕینى خەڵك و دەركردن و ملشكاندنى خەڵكى داماو ئەكرد شوانە نەك شوان نییە بەڵگوو وەكو گوورگى برسى وایەو پەلامارى ڕانەمەڕو بەشى خەڵكى تر ئەدات كاتێكیش ئاغاكانى لێى دێنە پێشەوە یەكسەر ئەشهەدومابیلاكەى سەردەمى حازرەو خۆى لەهەموو شتێك دەربازئەكات شوانە نەیتوانى ئیدارەى سەتەلایتى گەلى كوردستانى یەكێتى بدات و خۆى لێ قووتاركرد شوانە ئەوەندەى ڕووحى هەلپەرستى و بنەماڵەپەرستى لەناخیدا پەنگى خواردۆتەوە بەچارەكى ئەوە ڕووحى نیشتومان پەرستى و خاكپەرستى و پێشمەرگایەتى لەناخ و هزریدا نییە هەمیشە ڕەفتارەكانى وەكوو عوزوفەرع و ئەمین سڕو نەسیرەكانى زەمانى سەدام بەرجەستە ئەكات شوانە پیاوێكى ترسنۆك و بوودەڵەیەو لەكاتى تەنگاوبوونیدا سەركزەو هیچ وەڵامێكى پێ نییە ئەمانەن ماهییەتى ئەو پیاوەى كەوەچەى كەریم كابانى گۆرانى بێژە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست