کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌له‌قاژێ نگریسه‌کانی رژیمی ئێران

Monday, 14/09/2009, 12:00


ده‌ڵێن ئه‌سکه‌نده‌ر له‌ پێش ئه‌وه‌ی هێڕش بکات بو ئێران، له‌ بێ چاره‌ی دا مابوو. هه‌موو کات له‌ خۆی ده‌پرسی که‌ چۆن ئه‌بێت به‌سه‌ر گه‌لانی ئێراندا حکوومه‌ت بکه‌م، له‌ کاتێک دا له‌‌ گه‌لی من زۆرتر و زانایشیان زیاتره‌ .؟!!یه‌کێک له‌ مشاوره‌کانی ده‌ڵێت ته‌واوی په‌رتووکه‌کانێان ئاور تێبه‌ربده‌، گه‌وره‌کانێان و پیاوه‌ زاناکانێان بکووژه‌ و ده‌ستور بده‌ به‌ ژنان و منداڵه‌کانیان تجاوز بکه‌ن .ئه‌ما یه‌کێکی دیکه‌ له‌ مشاوره‌کانی ده‌لێت (ئه‌رسگو) هیچ لازم نێیه‌ ئه‌و کاره‌ بکه‌یت، له‌ ناو گه‌لانی ئه‌و وڵاته‌دا، ئه‌وانه‌ی که‌ نه‌زانن و نه‌خۆێنده‌وارن ئه‌رکی گه‌وره‌یان پێ بسپێره‌. نه‌خۆێنده‌وار و نه‌زان هه‌موو کات سۆپاسه‌ت ده‌که‌ن وهیچ کات توانای سه‌رهه‌ڵدانیان نییه‌ .زاناکان و خۆینده‌واره‌کان ئه‌وکات وه‌ڵات به‌جێ ده‌هێله‌ن یاکوو ماندوو و هه‌ست به‌ که‌ماسێ له‌ ژێانی خۆیان ده‌که‌ن، تاکوو مردن له‌گوشێکدا له‌ وه‌ڵاتێکی دووردا له‌ ته‌نیای به‌سه‌ر ده‌به‌ن .!!! دروست وه‌کوو ئه‌مڕۆی ئێران .!! ئه‌گه‌ر بێین لێکۆلێنه‌وه‌ له‌سه‌ر مێژووی رابردوو بکه‌ین ،ئه‌مڕۆ ده‌بینین و داهاتووش ده‌توانێین باس بکه‌ین. ره‌وشی سیاسی ئه‌مڕۆکه‌ له‌ ئێران دوای کودتای هه‌ڵبژاردن تاقمی ده‌سه‌ڵاتداری ئێران، له‌ قوناغی ئه‌مڕۆکه‌دا ئه‌وا هێرشێکی درندانه‌ رژیمی ئاخۆندی تێدا تیپه‌رده‌بێت .هێرشێکی دژی پێوانه‌کانی مرۆڤایه‌تییه‌ که‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی مێژووی فاشیسته‌کان له‌ژێر ناوی به‌رگریکردن له‌ ئیسلام .به‌ڵام ئیسلام یه‌کێک له‌و ئایینانه‌ی که‌له‌ کات و ده‌ورانی خۆیدا زۆر قازانجی به‌ کومه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی کردووه‌. ئه‌گه‌ر بێنین ئاوینه‌ی ئیسلام سه‌یر که‌ین،له‌ ته‌واوی ئه‌و ئاینانه‌ی که گه‌وره‌ترین ئاڵوگۆری پێکهیناوه‌ و ده‌توانیین وه‌کوو مه‌زنترین شۆرشی سه‌رده‌می خۆی ناوی به‌رین ، که‌ له‌ پێناوی ئازادی و یه‌کسانی هاتوته‌ ئاراوه‌ و به‌کاریگه‌رتربووه‌ .به‌ڵام مخابن که‌ ئه‌مرۆکه‌ له‌ سیستمی ئێراندا هه‌ر جوره‌ چه‌مکێکی کونه‌په‌ره‌ستان و دژی شۆڕش هه‌یه‌ ،که‌ پێی ده‌پارێزرێ و له‌ دژی گه‌لان و ئازادی و دیموکراسی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست به‌ کا‌ر ده‌هێنری .ئیسلامیک که‌ باسی یه‌کسانی و ئازادی و دادپه‌روه‌ری ده‌کات .ئه‌ما ئه‌مرۆکه‌ کونه‌په‌رستانی ئێران به‌ره‌نگێکی که‌ و جۆره‌ێکی خراپ و زولم ونکۆڵی و هێنانی تاریکی و بێ دادپه‌روه‌ری پێی په‌رده‌پوش ده‌که‌ن.ئه‌م رژیمه‌ پڕه‌ له‌ دوگم و یاسای کونه‌په‌رستی وته‌واوی فرامین کومه‌ڵایه‌تی ،سیاسی و کلتووری ئه‌و له‌سه‌ر داب و نریتی قروون وستای نووسراوه‌ .پێش هه‌ر شتێک ده‌بی ئه‌وه‌ بزانرێت ئه‌و سیستمی که‌ له‌ ئێران به‌ڕێوه‌ ده‌برێت ،سوپای پاسداران و وه‌لایه‌‌تی فه‌قی خاوه‌نیه‌تی و هه‌ر ئه‌وانیشن به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.پێویسته هه‌ر که‌سێکیش ئه‌وه‌ بزانێت که‌ سیاست له‌ ئێران شکلی یه‌و شتێک له‌ گوڕێدا نییه‌ به‌ ناوی سیاست .له‌ ئێران هێزی نیزامی و وه‌لایه‌تی فه‌قی هه‌ر شتێکه‌ .هێزی نێزامی و ئیتلاعات بێ ئه‌ملاو و ئه‌ولا به‌ خامنه‌ای وه‌ گرێدراوه‌ ،بڕیارو فه‌رمانه‌کان له‌ لایه‌ن ئه‌وه‌وه‌ دێنه‌ خوارێ .سیاستی به‌شه‌کانی که‌ وه‌کوو پارله‌مان،قوه‌ی قه‌زایه‌ و ده‌وله‌ت ،که‌ ده‌ڵێن ئێمه‌ حکوومت به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ین ،ساخته‌یه‌ .له‌ راستیدا ئه‌وانه‌ ناتوانن شتێکیش ئه‌نجام بده‌ن .له‌ بنچینه‌دا ئه‌وانه‌ داری ده‌ستی خامنه‌ی و سوپای پاسدارانن .!!هه‌رچی فرمانده‌هی سوپایه‌ زۆربه‌ی زۆری نه‌خشه‌و پیلانه‌کانی به‌ شێوه‌یه‌کی دزی راده‌په‌ڕێنێت .به‌ڵام زۆر جاریش ناچار ده‌بن خۆیان ئاشکرا بکه‌ن و کارو کرده‌وه‌ دڕنده‌ییه‌کانیان به‌جێ بگه‌یه‌نن .هه‌روه‌ک نموونه‌ له‌ ڕۆژانی دوای هه‌ڵبژارده‌ن و سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لانی ئێران ،له‌و ڕۆژانه‌دا ئه‌وه‌ ئاشکرا بوو که‌ هێزه‌ لیباس شه‌خسییه‌ کانی سوپای پاسداران و ئیتلاعات و ئینتزامی به‌ چه‌ند دڕنده‌یه‌وه‌ سیاسه‌ت ناس ناکات و هه‌ر شتێک بێته‌ پێشی پانی ده‌کاته‌وه‌ .لێره‌دا ده‌توانین بڵێین ئه‌و هێزه‌ی که‌ ئێران به‌رێوه‌ ده‌بات هێزی سه‌رکوتکه‌رانی سوپای پاسدارانن .له‌ پاسدار زیاتر که‌سێک شتێکی ئه‌وتوی له‌ده‌ست نایه‌ت .ئه‌و قوه‌ی قه‌زایی ، پارله‌مان و ده‌وله‌ت له‌ ئێران هه‌ن ،که‌ له‌ سه‌ری سبه‌ینێوه‌ ڕا تاکو ئێواری قیڕه‌ قیڕیانه‌ ،هه‌موو ساخته‌کاره‌ن و له‌ راستیشدا شتێکیان له‌ چنگ نایه‌ت .مرۆڤ بۆی هه‌یه‌ بڵیت ،فه‌لسه‌فه‌ی وه‌لایه‌تی فه‌قی، خامنه‌ی له‌ راستێدا فه‌لسه‌فه‌یه‌کی ساخته‌یه‌ ،فه‌لسه‌فه‌ی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن ، تجاوز و پێکه‌نینه‌ و خۆیان به‌ نوێنه‌ری خۆاناسێن یاکوو شاهانی نقابدار .به‌ کورتی له‌ ناو ئه‌م کارو کرده‌وه‌ دڕندانه‌یه‌ی رژیم و سوپای پاسداران ،که‌ ده‌یه‌وێت گه‌لانی ئێران به‌ تایبه‌ت گه‌لی کورد له‌ ناو به‌ڕێت و ئه‌و خوێنه‌ی که‌ ده‌شیڕێژین ژێر پێی بخه‌ن و تجاوز به‌ نامووسی گه‌ل بکه‌ن به‌ هی خۆیانی ده‌زانن. ئه‌بێت باسی پلانیکی زۆر خه‌ته‌رناکی که‌ له‌ لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ئێرانه‌وه‌ دژی گه‌لانی ئێران به‌ تایبه‌ت لاوانی کورد دارێژراوه‌ نه‌ فه‌قه‌ت گڕتن ، ئه‌شکنجه‌دان ، تجاوزکردن ،کوشتن و زندانی به‌سه‌رداسه‌پاند‌نه‌ ،به‌ڵکوو گه‌وره‌ترین پلان ئه‌وه‌یه‌ که‌ لاوه‌کانی ئێمه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ رۆژهه‌ڵات و ئه‌و ناوچانه‌ی که‌ زاراوه‌ی کرمانجی (شکاک) تێدا نێشته‌جێن هانیان ده‌ده‌ن بو ئه‌وه‌ی که‌ ده‌ره‌وه‌ی نیشتمان هه‌ڵبژێڕ‌ن .چۆنکه‌ ئه‌وان باش ده‌زانن ئه‌م کاره‌ قیزه‌ونه‌ چ ئاکامێکی باشی بو ئه‌وان و چ ئاکامێکی مه‌ترسیداری بو گه‌له‌که‌مان هه‌یه‌.!! ئه‌وه‌ شێوه‌یه‌کی شاراوه‌ی ژینۆسایدی گه‌لی کورده‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.!! ئه‌بێت ئێمه‌ باش بزانین ئه‌و ئاواره‌یه‌ و په‌ناهنده‌ بوونه‌ چ مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ ،نه‌ک ته‌نها له‌سه‌ر شۆڕشه‌که‌مان ،به‌ڵکو له‌سه‌ر بوونی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لێک به‌ته‌واوی .ئه‌بێت گه‌لی ئێمه‌ به‌ تایبه‌ت رۆشنبیران ،هونه‌رمه‌ندان زۆر به‌ وشیاریه‌وه‌ برۆانه‌ ئه‌و پلانه‌ی دوژمن،ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به‌و راونانه‌ بو ده‌روه‌ گه‌له‌که‌مان واز‌بهێنیت له‌ به‌رخۆدان .ئه‌و پلانه‌ زۆر کۆنه‌په‌رستانه‌یه‌ .هه‌روه‌کوو ئه‌وه‌ی که‌ په‌ناهه‌نده‌یی بووه‌ به‌ هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێک له‌ ئاسه‌واری نێگاتێڤانه‌ ، چی که‌متر نییه‌ له‌ کاریگه‌ری گه‌لێک و بزوتنه‌وه‌یه‌ک له ‌ناوبردن که‌ هێزه‌ داپلۆسێنه‌ره‌کانی مه‌غۆل ئه‌نجامێان داووه‌ .لێره‌دا پێویسته‌ گه‌له‌که‌مان و رووناکبیران به‌ روونی و ئاشکرا هه‌ڵوێست بگر‌ن له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و پلانه‌ی دوژمندا .!! و ئه‌وه‌ش باش بزانن ئه‌و حاله‌ته ‌ده‌بێته‌ له‌یه‌ک ترازان و له‌ناو بران گه‌له‌که‌مان له‌ ناووه‌ .ئه‌وان به‌م کاره‌ده‌یانه‌وێت کوردستان بکه‌ن به‌ ته‌رمیکی ساردو سڕو هیچی تر،وه‌کوو هه‌شتاد ساڵ له‌مه‌وپێش تورکانی تورانی فاشیست .ئاشکرایه‌ ئامانجی داگیرکه‌ران له‌ مێژوودا بریتی‌ بووه‌ له‌ تاڵانکردن و کۆیله‌ کردنی گه‌لانی بنده‌ستی خۆیان .دوژمنانی گه‌لی کورد ده‌رکیان به‌و مه‌ترسییه‌ کردووه‌ که‌ ،ئه‌ویش ئه‌و مه‌ترسییه‌ ، خۆی له‌ تۆی ئه‌وخۆشه‌ویستیه‌ شاراوه‌یه‌ که‌ له‌ نیشتمانه‌ که‌یدا ده‌ینوێنی ،بۆیه‌ش هه‌میشه‌ دوژمنانمان به ‌به‌رده‌وامی به‌ دڕندانه‌ترین شێوه‌هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ل گه‌لی کورد ده‌که‌ن . به‌تایبه‌ت دوای ئاوا بوونی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان "په‌ژاک" ئه‌و زه‌خت و زۆرانه‌ زۆرتر بووه‌ .! په‌ژاک هه‌ر له‌سه‌رتاوه‌ تاکوو رۆژانی ئه‌مڕۆمان واته‌ له‌ دستپێکی خه‌باتی دا که‌ له‌سه‌ر بنچینه‌ی هزرو ڕامانی سه‌رۆک ئاپۆ،به‌مانای جۆشدانی کۆری خه‌بات و به‌ر‌خۆدان بووه‌. له‌م ماوه‌ که‌ ده‌توانین ،بڵێین تا راده‌یک کورت بووه‌ و له‌ هه‌ل و مه‌رجێکی زۆر سه‌خت دابووه‌ ،رۆژ له‌ دوای رۆژ دوژمن سیاسه‌تی له‌ ناو بردنی گه‌له‌که‌مانی قوڵتر کردوه‌ته‌وه‌. به‌تایبه‌ت به‌ هۆی به‌رخۆدانی رۆڵه‌ قاره‌مانه‌کان له‌ زیندان و به‌رێکخستن و په‌رورده‌ کردنی رۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان،هیواکانی دوژمن له‌ گۆڕ نراوه‌ .ئه‌و ده‌ستپێکه‌ش هه‌موو سووچێکی وڵاته‌که‌مانی گرتوته‌وه‌ .
محه‌مه‌د شێخی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە