کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئاشكرابوونی چه‌واشه‌كاریه‌كانی یه‌كخستنه‌وه‌ی ئاسایشی گشتی یه‌كیتی و پارتی

Thursday, 17/05/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 2 سلێمانی
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌ستا حه‌سه‌ن به‌ریوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی یه‌وه‌ ئه‌و سیناریۆ و چه‌واشه‌كاریانه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی ئاسایشی پارتی و یه‌كێتی پێ رأگه‌یاندین: كه‌ بریاره‌ به‌م نزیكانه‌ به‌ فه‌رمی ده‌زگای ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ولێر بكریته‌وه‌، كه‌ مه‌سرۆر بارزانی به‌رپرسی یه‌كه‌میتی و لاهۆر تأله‌بانی برازای تاڵه‌بانی وه‌ك جێگری مه‌سرۆر دیاری كراوه‌.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش زانراوه‌ كه‌ ده‌زگای ئاسایشی گشتی هه‌رێمیش دكتۆر خه‌سرۆ گول دیاری كراوه‌و جێگره‌كه‌شی عیسمه‌ت ئه‌رگوشی و" ئه‌و ده‌زگایه‌ 6 لیوای ئاسایش له‌ خۆ ده‌گرێت 3 نیان پارتی له‌ نێوانیاندا نه‌زهه‌ت حالی و لیوا خالید و له‌وانه‌ی یه‌كیتیش لیوا وه‌ستا حه‌سه‌ن و مامۆستا عه‌زیزی ده‌زگای زانیاری دیاریكراون.
شایانی باسه‌ به‌ پیی سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌و یه‌كخشتنه‌وه‌یه‌ هه‌مان شێوه‌ی دوو ئاسایشه‌ كه‌یه‌ و ئه‌وانه‌ی یه‌كێتی سه‌رپه‌رشتی ئاسایشی یه‌كیتی ده‌كه‌ن و پارتیش به‌ هه‌مان شیوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە