کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


با سەرۆکی تەزویر مانای له‌ ڕەوشت فێربێ

Friday, 31/08/2012, 12:00









لە ٣١ ئابی ساڵی ١٨٨٦ ئەمریکا توانی بانکی نەتەوەیی دروست بکات.
لە ٣١ ئابی ساڵی ١٩١١ نەنتۆنی فۆکەر توانی یەکەمین کەشتی جەنگی فڕۆکە هەڵگر دروست بکا.
لە ٣١ئابی ساڵی ١٩١٣ یەکەمین یانەی تۆپی پێ لە هۆڵەندا دامەزرا بەناوی ئایندهۆڤن.
لە ٣١ ئابی ساڵی ١٩١٤ ئەڵمانیا توانی ڕوسیەکان لە شەڕی تێنبێرگدا تێك بشکێنن و سەربکەون.
لە ٣١ ئابی ساڵی ١٩١٩ جۆن ڕید توانی یەکەمین پارتی کۆمۆنیست لە شیکاگۆ بنیات بنێ .
لە ٣١ ئابی ساڵی ١٩٢٠ لەشاری دیترۆیت بۆ یەکەمین جار توانرا بەشێوەی ڕاستەوخۆ پەخشی ڕادێۆ بکرێ.
هەر لە ٣١ ئابی ساڵی ١٩٢٠ لەووڵاتی بەلچیکا ، توانرا بۆ یەکەمین جار سیستمی خانەنشینی دابمەزرێنرێ.
لە٣١ ئابی ساڵی ١٩٢٤ پاڤۆ نۆرمی توانی ڕیکۆردی ڕاکردنی ١٠ مەتری لەماوەی ٣٠ خولەك و ٦ چرکە تۆمار بکا.
لە ٣١ ئابی ساڵی ١٩٣٥ ئەلێکسی سنانۆڤیچ توانی لەماوەی ٦ سەعاتدا ١٠٥تەن کاهۆ بەرهەم بهێنێ
لە ٣١ ئابی ساڵی ١٩٤٠ گاردی کۆماری لەئەمریکا پێك هێنرا.
لە ٣١ ئابی ساڵی ١٩٤٤ فەرەنسیەکان توانیان کۆتایی بە بونی نازیەکان لە فەرەنسا بێنن و شار بەدەریان کەن.
لە ٣١ ئابی ساڵی ١٩٥٥ بۆ یەکەمین جار لە شیکاگۆ توانرا ئۆتۆمبیلێك نمایش بکرێ کە بەووزەی خۆر کاری کرد.
هەر لە ٣١ ئابی ساڵی ١٩٥٥ لە تەکساس بۆ یەکەمین جار توانرا تەلفیزیۆن لەسەر شێوەی هێڵی شەپلی کورت پەخش بکرێ.
لە ٣١ ئابی ساڵی ١٩٥٧ مالیزیا توانی سەربەخۆیی خۆی لە بەریتانیا ڕابگەینێ.
لە ٣١ ئابی ساڵی ١٩٦١ تیپی بالێ لە ئەمستردام بۆ نمایشی سەماکردن دروست کرا.
لە ٣١ ئابی ساڵی ١٩٦٢ ترینیدا سەربەخۆیی خۆی لە بەریتانیا ڕاگەیاند.
لە ٣١ ئابی ساڵی ١٩٧١ دەڤید سکۆت بۆ یەکەمین جار توانی لەسەر مانگ ئۆتۆمۆبیل لێ بخوڕێ.

خوێنەری بەڕێز...
ئەم نمونانەی سەرەوە تەنها بۆ ئەوەیە کە مرۆڤ ئاوڕێ لەمێژوو بداتەوەو کەڵکی لێ وەربگرێ. ئەو ڕووداوانەی، هەندێکیان، زانستین،هەندێکی تریان نەتەوەیین، وەیان هەر ڕوداوێکی وان کە مرۆڤ بتوانێ شانازی پێوە بکا.. جا ئێمەی کوردیش نابێ هەروا بەچاویلکەی ڕەشەوە بڕوانینە ئەو هەموو دەستکەوت و سەرکەوتنانەی مرۆڤایەتی کەلەو ڕۆژەدا تۆماریان کردوە.

نابێ بەهیچ جۆرێ دەستەوەستان بین و تەنها تامەزرۆ لە ئەزموونی گەلان وەربگرین و خۆشمان هیچ نەکەین، بۆیە پێوستە وەك چۆن ئەو گەلانەی لەو ٣١ ئابانەی کە ئاماژەم پێداون ، خۆش حاڵن و شانازی بەو داهێنان و سەرکەوتنانەی خۆیانەوە ئەکەن، ئەبێ ئێمەش بەهامان شێوە ٣١ ئابی ١٩٩٦ بەنەوەی نوێ وەك خۆی بنوسینەوەو پێناسەی تەواوی بدەینێ، کە مەسعود بارزانی دوێنێ و سەرۆکە تەزویرەکەی ئێستا ، ئەو ڕۆژە نەگریسە بخەینەوە یادیان و ڕیسوایان بکەین. نەك هەرئەوەندە، پێوستە نەوەی داهاتوو لێیان خۆش نەبن و شار بەدەریان کەن. دەبا مەسعود خوو ڕەوشت لەو کەسانەوە فێر بێ کە لە ٣١ ئابدا بیریان تەنها لە(داهێنان، سەرکەوتن) بوە، نەك خیانەت و خۆفرۆشی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە