کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شه‌راکه‌تی ئێستروتاژی

Wednesday, 08/07/2009, 12:00















1
ئێستر و تاژی ڕێکه‌وتن
هاوبه‌شی یه‌ک بن تامردن
ڕه‌وه‌لیان وه‌کو یه‌ک بێ
نێوانیان ته‌باو ڕێک بێ
جۆ و سه‌وزه‌گیا بۆ ئێستر
تا له‌ش ساغ بێو به‌ هێزتر
هه‌رچی ده‌شت و پاوانه‌
له‌م پێده‌شت و چه‌مانه‌
درایه‌ ئێستر به‌‌‌ دیاری
په‌رێز و پوش و داری
2
هاتنه‌ سه‌ر به‌شی تاژی
هاو به‌شی ئێستر ، تاژی
ئه‌وه‌ی چه‌وری و ئێسقانه‌
له‌ دوای ڕاوی ڕۆژانه
بدرێ به‌ تاژی چاوسوور
بۆ ڕاونانی ژێر و ژوور
تا چاک ڕاوی نێچیر کا
چه‌پۆک له‌ نێچیر گیر کا
وه‌پێش ڕاوکه‌ران که‌وێ
ڕست له‌ مل بۆ ئێره‌وئه‌وێ ‌
3
شایه‌د هاتن ڕێوی وچه‌قه‌ڵ
پیرۆزیانکرد قه‌لو خه‌رته‌ڵ
به‌زمی سه‌رکه‌وتن کرا
مۆر له‌ ڕێکه‌وتن درا
ئالیکو جۆ ڕوو کران
دونگ و ئێسک دانران
له‌م داوه‌ته‌ و مێوانداری
به‌شیانه‌وه چه‌وری ودیاری
ئه‌م ئێواره‌ تا به‌یانی
بۆشیان بردو پڕیان هانی
4
له‌ گه‌رمه‌ی جوانی به‌هارێ
تاژی ڵێمان چوه‌ سه‌ر دارێ
که‌ دی زۆره ئه‌م به‌راته
ئه‌م به‌راته‌ پڕ له‌ هاته
پاشگه‌ز بۆوه‌ له‌ به‌ڵێنی
له‌و به‌ڵێنه‌ی پڕ ئه‌رێنی
‎‎‎ مڵ ئه‌ستور و زگی تێر بوو
له‌خۆی گۆڕاخۆیپێ شێربوو
هه‌رچه‌ند باس له‌ به‌ش کرا
ئه‌و هه‌ر ده‌یگوت غه‌شکرا
5
په‌رۆشانی ئه‌ملاو ئه‌ولا
وتیان دووربین له‌جه‌نگوبه‌ڵا
ئه‌م خۆشییه‌ هه‌تا سه‌ربێ
دوورله‌ جه‌نگو به‌لاوشه‌ڕبێ
گشتمان بژین به‌ ئارامی
له‌ زیانی شه‌ڕ له‌ ئاکامی
چه‌ندیان کرد و بۆی کۆشان
به‌ په‌رۆشی بۆی خرۆشان
تاکو به‌ر له‌م ده‌رده‌ گرن
له‌ غوباری ئه‌م گه‌رده‌ گرن
6
ئه‌م هه‌ولانه‌‌ سه‌ریان نه‌گرت
خۆزگه‌کانیش به‌ریان نه‌گرت
ئێستر له‌ گه‌ڵ خاو خزمانی
گشت که‌وتنه‌ خۆ به‌ په‌نهانی
جه‌معی نێره‌که‌ر‌ زه‌ڕین
گوتیان با هێرش به‌رین
جاشوله‌ش ڕوو له‌ ئاسمان
له‌که‌س قه‌بولناکرێ ته ‌سمان
به‌جوتکه‌و لوشکه‌و زه‌ڕه‌زه‌ڕ
تاژی له‌ کولانه‌ کرانه ده‌ر

7
‎‎‎‎ ‎‎ڕاو ڕووت ده‌ستی پێکرد ‎‎‎‎‎‎
باریان له‌ گاجووت بارکرد
له‌ مه‌یدانی ئاژه‌ ڵداران
ووتارخوێندرا بۆبه‌ژداران
دلخۆشبون به‌م سه‌رکه‌وتنه
به‌م باره‌گا و جێ گرتنه
چه‌ند گروپێ ڕێکخران
کۆمه‌ڵێ بڕیار دران
هه‌رچی چه‌م و بێستانه
گشتی بۆ ئێستر گیانه
8
ئێسترمان با سه‌روه‌ر بێ
باهه‌ر خۆشی باربه‌ر بێ
زۆرینه‌ سه‌ریان له‌قاند
پێکوڕیانکرد سمیان چه‌قاند
که‌رهاتنه‌ پێش له‌ خۆبایی
ڕازی نابین به‌ مه‌رایی
ده‌بێ سه‌روه‌ری بۆ که‌ر بێ
با نێره‌ که‌ر خۆی ڕابه‌ر بێ
ئێستر له‌ نه‌سڵی که‌ره‌
‌ ئه‌ویش وه‌ک که‌ر باربه‌ره ‌
9
ئێسترو مایین و جاشه‌ که‌ر
له‌ ئه‌مری که‌ر نه‌چونه‌ ده‌ر
ئاماده‌باش به‌ ‌کۆ وه‌ستان
له‌به‌رده‌ستان ساز ڕاوه‌ستان
ڕازایه‌وه‌ دار و دیوار
وێنه‌ گیران چه‌ندان هه‌زار
دروشمی جۆراوجۆرنوسران
وێنه‌ی که‌ران هه‌لواسران
ئه‌مجاره‌ که‌ر مه‌ده‌نیه
جۆری ڕێشمه‌ی له‌‌نده‌نیه ‌‌‌
10
که‌رمان ڕه‌سه‌ن خۆڕسکه‌‌‌
‌ خۆشڕه‌وه‌‌ وه‌ک بروسکه‌‌
که‌رمان دێزه‌ هی باشوره‌
خزمه‌تکاری ژێرو ژووره
له‌خزمه‌ت خزمان ڕووسوره
گوێ ڕایه‌لی سێ سنووره
ئێستر و که‌ر کۆبونه‌وه
به‌ هۆش و بیردا چونه‌وه
یه‌که‌م هه‌نگاو سه‌نگه‌ر گرین
ڕێگا له‌ هێرشکه‌ر گرین
11
کاته‌کان زوو به‌سه‌ر چوون
ڕۆژی خۆشی تێپه‌ڕ بوون
نه‌یاری که‌ر به‌خۆکه‌وتن
له‌ بۆسه‌‌ بوون بۆ سه‌رکه‌وتن
کڕنوشیان بۆ مام ڕێوی برد
له‌ گه‌ل ڕێوی ته‌گبیریان کرد
وا چاکه‌ گورگان داوه‌تکه‌ین
پرسێ به‌ برا‌ گورگان که‌ین
که‌متیاریش یارمه‌تی ده‌ربن
گشتیان ئاماده‌ی شه‌ڕبن
12
له‌ سوبحێکی گه‌رمی هاوین
گورگ هاتن دڵ پڕ له‌ قین
سه‌گو تاژی تورگ و ڕێوی
به‌ دوای ئه‌وان پشیله‌ کێوی
ڕیز به‌ڕیز هێرش کران
شوێنی شه‌ڕ دابه‌ش کران
که‌رکه‌ده‌ن له‌ گه‌ڵ که‌متیار
ده‌وه‌ڕین وه‌ک سه‌گی هار
شوێن که‌ر و ئێستر له‌ کوێن
ڕێگا مه‌ده‌ن هیچیان هه‌لبێن


13

له‌ گشت لایێ هێرش کرا
ته‌پڵ و زوڕنای شه‌ڕ لێدرا
سه‌گ و تاژی به‌ گوڕبه‌ تین
ده‌ حه‌پین با هێرش به‌رین
ئه‌م سپێده‌ تا دره‌نگی شه‌و
چاوی هیچیان نه‌که‌وته‌ خه‌و
مه‌یدانی شه‌ڕ زرمه‌ی ده‌هات
ئێستر به‌زی پڕمه‌ی ده‌هات
ئێسترو ماین و که‌ر به‌زین
تا ئاواش بوون هه‌ر ده‌له‌رزین
14
شه‌ڕکه‌رانی که‌ر ده‌رکران
ئاودیوی ئه‌ودیو چه‌په‌ر کران
قوڵبون برین خوێن زۆر ڕژان
دانی گورگ و سه‌گان شکان
که‌رو ئێستر ده‌وره‌ دران
زۆربه‌ی هێزیان له بار بران
سه‌گ و تاژی بالا ده‌ستبوون
به‌م بردنه‌وه‌ شادو مه‌ستبوون
پیرۆزبایی له‌ گشتیان کرا
چه‌وری و دیاری به‌ گورگ درا



08-07-2009

تێبینی : خوێنه‌ری به‌رێز ئاگادار ده‌که‌ین  که‌ به‌شی ته‌واوبونی ئه‌م هه‌لبه‌سته‌ ماوه‌  که‌ له‌ کاتێکی نزیک ده‌خه‌ینه‌ به‌رده‌ستتان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە