ئیمرۆ 18/2/2009 کۆنسلخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر ده‌کرێته‌وه .
Tuesday, 17/02/2009, 12:00
1391 بینراوە
سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌رپرس نزیک له فه‌لاح مسته‌فا به‌ناو وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به کوردستانپۆستی راگه‌یاند که کۆنسلخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر ده‌کرێته‌وه و، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا (فرانك ڤاڵتر شتانمایر) له گه‌ڵ سه‌فیری ئه‌ڵمانیا له به‌غدا به ئاماده‌بوونی نێچیر به‌ره‌سمی ده‌یکاته‌وه. جێگای باسه هه‌واڵی هاتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و کردنه‌وه‌ی کۆنسڵخانه‌ی ئه‌لمانیا له نهێنییه‌که‌ی ته‌واو به‌رێوه‌ده‌چێت ، ته‌نانه‌ت نێچیر جه‌ند جار که‌سه په‌یوه‌ندیداره‌کانی ئاگادارکردۆته‌وه و هۆشداری پێداون به توندی که باڵویزی ئه‌ڵمانیا ته‌ئکیدی له‌سه‌ر بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه کردۆته‌وه و بۆیه نابێ که‌س ئاگاداربکرێته‌وه.
جێگای باسه هه‌مان سه‌رچاوه شوێنی باره‌گای باڵوێزخانه‌که‌ی له هه‌ولیر پێڕاگه‌یاندین و ووتی: ب
ارهگاکه ده‌که‌وێته به‌رامبه‌ر سه‌رۆکایه‌تی زانکۆی سه‌لاحه‌ددین له سه‌ر رێگای هه‌ولێر- که‌رکوک. شایه‌نی باسکردنه سه‌رچاوه‌که رێگای هاتنی نێچیر بۆ کۆنسڵخانه‌که‌شی بۆ ئاشکراکردین ، که لێره‌دا پێویست ناکات بڵاوی بکه‌ینه‌وه.