هه‌ندێ سه‌رنج له‌سه‌ر مێژووی پهرلهمانو ئهرکو کارەکانی په‌رله‌مانی سوید به‌نمونه
Monday, 02/08/2010, 12:00
سهرهتالەساڵەکانی ١٩٥٠وە قسه‌و وتوێژیێکی زۆر‌و هەمەلایەن له‌سه‌ر بابه‌تی سیستمی هه‌ڵبژاردن‌و پەرلەمان له‌سوید کراوەو دەکرێت. تاکو ئێستاش به‌رده‌وام، هه‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر گەشەپێدانی ده‌کرێت. لەو بابەتە گرنگانەش کە کهگفتوگۆی زۆری له‌سه‌رکراوه لەئەنجامدا هه‌ردوولایه‌نه سیاسیه‌کانی چه‌پ وڕاست ڕێکه‌وتن له‌سه‌ری ،گۆڕینی سیستم لە دووکابینهیی ده‌وڵه‌تەوە بۆ یه‌ک کابینه‌یی بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌م باسانه‌دا بابه‌تی پهرلهمانتاریهتیش(په‌رله‌مانتاریزم) قسه‌ی زۆری له‌سه‌ر کراوه. هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تای بناغه‌ی په‌رله‌مانی ئێستای سوید ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵه‌کانی 1809 ، دواییش لەئەنجامی گفتوگۆی زۆر‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی زۆر گۆڕناکاریشی به‌دوایدا هاتووه. بۆنمونه لەساڵهکانی 1954 ، 1966توێژینه‌وه‌ی گرنگ له‌سه‌ر گۆڕینی شێوه‌ی گشتی پەرلەمان، ده‌ستوری په‌رله‌مان و په‌یڕه‌وی ناوخۆ.
١. ده‌ستورێک که سه‌ربه‌ستی وئازادی هاونیشتمانیان بچەسپێنێت و لە ڕێگای دهستوریشەوە مافەکان جێگیربکرێت و له په‌رله‌مانیشدا له‌یاسایی بنچینه‌ییدا ڕەنگبداتەوە و بڕیاری لهسهربدرێتوبکرێتهبابهتی ووتوێژو سەرنج بۆ ناوکۆمه‌ڵ.
٢. په‌رله‌مانت یه‌ک کابینه بێت و ئه‌ندامه‌کان ڕاسه‌وخۆ هه‌ڵبژێرین واته ناوه‌کان ئاشکراولیستهکان کراوه بن.
٣. سیستمێکی دادپه‌روه‌رانه‌ی هه‌ڵبژاردن دابنرێت . له سویدا به‌ربه‌ستێک دانرابه دانانی ڕێژه‌یه‌کی وه‌رگرتنی ده‌نگدان لە 4% که ڕێگر بوو له‌به‌ردەم هه‌ندێ پارتی بچوکدا بۆ ئه‌وه‌ی نەکەونە ناو پهرلهمانتهوه. ئه‌م ڕێژەیە تاکوئێستا گفتوگۆی له‌سه‌ر دەکرێت و بە بەرز و ڕێگر دادەنرێت ، زۆر لایەن و کەسایەتی داوای کەمکردننەوەی ئەم ڕێژەیە دەکەن .
ئه‌وخاڵانه‌ی سەرەوەزۆر گرنگن بۆ هه‌موو شوێنیک لە سیستمی پەرلەمانیدا. دیسان هەندێ پرسی گرنگتر هەن به‌تایبه‌تی بۆ ئهکۆمهڵگایانهی که‌تازه هه‌نگاوی دیمۆکراسی ده‌نێن هەندێ لەم پرساگرنگانەش ئه‌مانه‌ن :
کار و ئه‌رکه‌کانی په‌رله‌مان .
کار و ئه‌رکه‌کانی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و ئه‌ندامه‌کانی په‌رله‌مان
کار‌و ئه‌رکی ده‌وڵه‌ت (حکومه‌ت)
ڕۆڵی حزب له ناو کۆمه‌ڵ و داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تدا
به‌کورتی ئەو خاڵانه‌ی سەرەوە زۆر زوو دیار‌و ڕوون بوون بۆ هاونیشتمانیان لە سوید‌و لەزۆر کۆمەڵگای دیمۆکراسی تر لە جیهاندا.
سه‌رۆکی په‌رلەمان ده‌سه‌ڵاتی نیه و تەنها کۆبونه‌وه‌کان به‌ڕێوه‌ده‌بات.
سه‌رۆکی په‌رلەمان ڕای نابێت به پێێ پەیڕەوی ناوخۆی په‌رله‌مان و ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ش له ماڵپەڕی په‌رله‌مانی کوردستاندا ده‌بینرێت که سه‌رۆکی په‌رله‌مان ده‌بێت بێلایه‌ن بێت. بۆ نمونە له‌کاتی ده‌نگداندا کاتێک پێشنیارێک ده‌که‌وێته ده‌نگدانه‌وه، ده‌کرێت ده‌نگی سەرۆکی پەرلەمان بڕیارده‌ربێت ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 50 به 50 بوو.
بڕیاردان له‌سه‌ر ده‌ستوری په‌رله‌مان ده‌بێت دوای گفتوگۆی ته‌واو پەسەند بکرێت، نه‌ک به 2 تاکو 3 سه‌عات ئه‌وکاره بکرێت.
بڕیاردهبێت لای لایه‌نه‌کان بێت واته فراکسیۆنه‌کان نه‌ک سه‌رۆکی په‌رله‌مان وه‌کو له‌کوردستان.
هاونیشتمانیه‌کی ئاسایی له‌وڵاتانی دیمۆکراسیدا وەک لەسوید زۆر ئاسانه بزانێت موچه‌ی سه‌رۆک و هه‌موو ئه‌ندامانی په‌رله‌مان چەندە.
پهرلهمانتاریهت کاری په‌رله‌مانتاری له سوید له‌سه‌رخۆو له‌دوای گفتوگۆ‌و دوانی زۆر گه‌شه‌ی کردوه. له ساڵی 1917 داکه ده‌وڵه‌تی یه‌کگرتووی هاوپه‌یمانی دروست بوو له‌نێوان Eden Branting پهرلهمانتاریهت قبوڵکرا. پێشکه‌وتن و گه‌شه‌کردنی په‌رله‌مان بوه هۆی وردهوورده ماف وده‌سه‌لاتی مه‌لیکی سوید که‌م بێته‌وه تاکو بگاته ڕاده‌ی پوکانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی، واته به زیادبوونی ده‌سه‌لاتی په‌رله‌مان ده‌سه‌لاتی سیاسی تاکه‌که‌سی مه‌لیکی سوید به ئاشتیانه نه‌ماو بوه ده‌سه‌لاتێکی ڕه‌مزی تاکو چۆن ئێستادهبینرێت . هه‌رله‌ساڵی 1809 وه وڵاته‌که سیستمێکی دولایهنانه بوو تاکو بوه به‌سیستمێکی په‌رله‌ماتاری مه‌لیکی ،و ده‌وڵه‌تیش هێزوتوانی خۆی له شه‌رعیه‌تی ههڵبژاردناکاندا وه‌رده‌گرێت.
لە 1966 وە توێژینه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستوری سه‌ره‌کی وڵات کراوه . ئاماده‌کاری بۆ بابه‌تی مه‌سه‌له‌ی په‌رله‌مانتاری له ناو یاسای سویداکراوه له گه‌ڵ سیستمی ههڵبژاردنهکهشیدا.
ئه‌م شێوه نوێیه‌ی ده‌وڵه‌ت (فۆرمی دەوڵەت) لە سوید له‌ساڵی 1975 وه ده‌ستی پێ‌کرد.
گۆڕانه‌کان وابوون که په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتی یاسا دانانی وه‌رگرت که له‌وه‌وپێش ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا نه‌بوو. هه‌روه‌ها شێوه‌و ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت و ڕۆڵی سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت به‌گشتی له‌په‌رله‌مان دا تاوتوێکرا.
گرنگه ئه‌م پرسانه لێره‌دا:1. ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت
2. ڕۆڵی سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت
3. به‌رپرسیاریه‌تی سیاسی ده‌وڵه‌ت
4. پیاداچونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ،کۆنترۆڵ و چاودێری کردنی ده‌سه‌ڵات.
کاتێک ولاتێک شێوه‌ی پهرلهمانتاریهت لهحکومڕانیهت هه‌ڵده‌بژێرێت ، واته ڕۆڵی سه‌ره‌کی ده‌درێت بەپهرلهمان و هه‌ڵبژێراوانی ناو په‌رله‌مان. ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌لاتی ده‌وڵه‌ت و پهرلامانیش له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆ له په‌رله‌ماندا بڕیاری له‌سه‌رده‌درێت (نه‌ک له‌سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کاندا). سه‌ره‌تا مێژووی په‌رلامانتاری (په‌رله‌مانتاریزم) ده‌رکه‌وت وه‌کو ناکۆکی له‌سه‌ر ڕۆڵی ئازادی دهوڵهوتدا و له گه‌ڵ پێشکه‌وتنی په‌له‌ماندا ، ورده ورده ده‌وڵه‌وت زیاتر ملکه‌چی په‌رله‌مان بوو لەڕێگای یاسا‌و پەیڕەوی ناوخۆوە. هه‌مووکات ده‌وڵه‌ت ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی له پهرلامانتهوه وه‌رده‌گرێت واته له‌لایه‌ن ئهوکەسانەی که هه‌ڵبژێراون له‌لایه‌ن هاونیشتمانیانەوە. واته ده‌وڵه‌ت له په‌یوه‌ندیه‌کی ئیجباری په‌رله‌ماندایه و پێویستی به پهرلهمانته له سیستمی په‌رله‌مانتاریزمدا. ته‌نانه‌ت وه‌زیره‌کانیش پێویستیان به په‌رله‌مانه و که‌ڵک له و متمانه وباوه‌ڕه وه‌رده‌گرن که خه‌ڵکی له ڕێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه له‌کاتی هه‌ڵبژاردندا به ئه‌ندامه‌کانی په‌رله‌مانی به‌خشیوه. ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان متمانه نه‌ده‌ن به وه‌زیرێک ده‌بێت وه‌زیره‌که له‌سه‌ر کار لاببرێت. هه‌روه‌ها ده‌بێت سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تیش ڕازی بوونی په‌رله‌مانی له‌سه‌ر بێت. هه‌روه‌ها له‌ڕاستیدا ده‌سه‌ڵات دابەش دەکرێت و وەزیرەکان دەسەڵاتی یاسایی خۆیان وەردەگرن بۆ ڕاپەڕاندنی کاری دەوڵەت.واتە دەسەڵات دەدرێتە وه‌زیره‌کان نه‌ک تەنها لای سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت وه‌کو له‌هه‌ندێ وڵاتی نادیمۆکراسی و تۆتالیریزم هەیە، یاخود له‌وڵاتی ناشاره‌زادا ده‌بینرێت. تاکو په‌رله‌مان ده‌وڵه‌تی به دڵ بێت ده‌کرێت ده‌وڵه‌ت له کار به‌رده‌وام بێت ،به‌ڵام کاتێک په‌رله‌مان ده‌وڵه‌تی به‌دڵ نه‌بێت له سیستمی پهرلامانتاریو دیمۆکراسیدا ده‌وڵه‌ت دەبێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
ئه‌گه‌ر سوید وه‌کو نمونه باسبکه‌م که به‌پێی شێوه‌ی ده‌وڵه‌تی لەساڵەکانی 1809وە مه‌لیک ده‌سه‌لاتی هه‌بوه. ئه‌وکاته مه‌لیک ده‌یتوانی وه‌زیره‌کان دابنێ. به‌لام که سیستمی په‌رله‌مانتاری، نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێرراو دانرا ئه‌وکاته هه‌موو ده‌سه‌لاته‌کان پێویستان به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مان بوو، به‌م شێوه‌یه ڕۆڵی په‌رله‌مان زیادی کرد له‌سه‌ر حسابی سه‌رۆکی ده‌وله‌ت و مه‌لیک له سویدا. پرسی شێوه‌ی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌لات وئه‌رکه‌کانی سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت له ده‌ستوردا ده‌بێت بنوسرێت ، تەنانەت ئەرک و کاره‌کانیان چیه و ههموکاتیش ئاماده‌ن بۆ لێپرسینه‌وه و وتوێژی میدیا‌و ناوپهرلهمانیش. له‌وڵاتی سوید له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌کانی 1971 سۆسیال دیمۆکراته‌کانی سوید هه‌ڵوێستیان له‌گه‌ڵ سیستمی کۆماریدا بوو وه ڕاستڕه‌وه‌کان له‌گه‌ڵ سیستمی مه‌لیکیدا به‌ڵام دوایش ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر حلێکی گشتی که سستمی مه‌لیکی بمێنێته‌وه. ئه‌وکاته زۆرینەی هاونیشتمانیە سویدیه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا بوون کە ڕژێمی مەلەکی بمێنێتەوە و بەم شێوەیەش سۆسیالدیمۆکراتهکانیش زۆر بە توندی خەباتیان بۆ ئه‌م پرسه نەکرد و تەنها بوو بە خاڵێک لە پرۆگرامی حیزب‌دا کە داوای گۆڕینی سیستمی مەلەکی دەکەن . به‌ڵام بەرانبەر ئەمە ڕێکه‌وتون که مه‌لیک هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی نه‌درێتێ و هاوبه‌شی هیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ده‌وڵه‌ت نەکات و ڕۆڵێکی سیمبۆڵی یاخود وه‌کو لای خۆمان ده‌ڵێن ته‌شریفاتی هەبێت وه‌کو چۆن ئێستا هه‌یه‌تی واته ئهودەسەڵاتە مێژوویه‌ی نه‌ما کە لەدەسەڵاتی سیاسی‌دا هه‌یبوو له دیاری کردنی وه‌زیره‌کان وبڕیاردان لە دەوڵەتدا.
مه‌لیک وه‌کو سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت لەسوید ده‌بێته سه‌رۆكی به‌شی زانیاری Information و نوێنه‌ری سیمبۆڵی و دروشمی وڵاته‌که له بۆنه گشتیه‌کاندا. هه‌ندێ جار لەبۆنە نەتەوەیەکانی سویدا دەبێتە قسەکەر بۆ بەرزکردنەوەی گیانی هاونیشتمانی سوید .
پرسیاره‌که ئه‌مه‌یه ئایا سه‌رۆکی هه‌رێمی ئیمه لە کوردستان دەبێ کێ بێت و ئه‌رکه‌کانی چیه و کێ ده‌توانێت بیخاته ژێر پرسیاره‌وه ؟ ئایا له‌ده‌ستوردا کاری سه‌رۆک چیه وچه‌ند له‌گه‌ڵ په‌رله‌ماندا له‌گفتوگۆدایه ؟ ئایا سه‌رۆک وته‌ی چیه له‌بۆنه نه‌ته‌وه‌ی و پرسه گرنگه‌کانی خه‌ڵکدا؟
هەروەها ئایا نوێنەری هاونیشتمانیانی کوردستانە لە سەردانی بۆ وڵاتانی دراوسێ وجیهان؟
سه‌رۆک(لیره‌دا مه‌به‌ستم مه‌لیکه لە وڵاتی سویدا) به گشتی لەوڵاتی سویدا ئه‌م ئه‌رکانه‌ی هه‌یه
1. سه‌رۆک ڕه‌مزی ده‌زگای زانیاریه information
2. سەرۆک واتە مەلیک سەرۆکایەتی کۆبونەوەکان دەکات کاتێک ده‌سه‌ڵات ده‌گۆڕرێت له وڵات لە دوایی ئاشکرابونی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.
3. سەرۆکی پەرلەمان هەندێ جار لەکاتی پێویستداجێگای سەرۆک واتە مەلیک دەگرێتەوە
4. سه‌رۆک ڕۆڵێکی سیمبۆلی وڵاتی هه‌یه و وەک دروشمێکە لە بۆنە نەتەوەیی وگشتیەکانە.
ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت:
له‌سویدا گۆڕان زۆر ڕوویداوه له ڕۆڵی ده‌وڵه‌تدا. گۆڕانه سه‌ره‌کیه‌کانیش له‌ساڵه‌کانی 1970 دا ڕوویدا. مه‌لیک ڕۆڵی له دانانی وه‌زیره‌کان وسه‌رۆک وه‌زیراندا نەما. تەنانەت هه‌ندێ له‌وده‌سه‌ڵاته ڕەمزیانەی مه‌لیک درا بهقسهکهری (سەرۆکی پەرلەمان) په‌رله‌مان. هه‌ربۆیە سەرۆکی په‌رله‌مانیش پێشنیاری که‌ندیداتی سه‌رۆک وه‌زیران ده‌خاته به‌رده‌می په‌رله‌مان بۆبڕیاردان. ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی په‌رله‌مان ڕازی بن له‌سه‌ر سه‌رۆک وه‌زیران ئه‌وکاته سه‌رۆک وه‌زیران هه‌ڵده‌بژێررێت. ئه‌گه‌ر زۆرینەی په‌رله‌مانت ڕازی نه‌بن بهکهندیدادهتهکه ئه‌وکاته پڕۆسه‌که به کهندیداتێکی نوێ دوباره ده‌بێته‌وه. واته ده‌سه‌ڵات له هه‌مووکاته‌کاندا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌رده‌چیت وئه‌مان بڕیارده‌ری کۆتایی دەبن.
دابه‌شکردنی توانا و ده‌سه‌ڵات:له‌وڵاتی ده‌ستوری مه‌لیکیدا گرنگە ده‌سه‌ڵاتی ڕاپه‌ڕاندن سه‌ربه‌خۆبێت و ئەمەش لە دەستوردا دیاروڕوون دەبێت. لێرەدابهشکردنی کار‌و ئه‌رکه‌کانی دەسەڵات گرنگن. به‌ڵام له‌سیستمی په‌رله‌مانیدا گرنیهکهی که‌متره. واتە ده‌ستور نیه که هاوسه‌نگی ڕاده‌گرێت له‌نێوان ده‌سه‌لاتی یاسادانان و ده‌سه‌ڵاتی ڕاپه‌ڕاندن. به‌ڵکو ده‌سه‌لات لای نوینه‌رانی هه‌ڵبژێراوی پهرلهمانتهوەیە. له‌ده‌ستوردا کاره‌کان وادهبهش ده‌بێت که له‌ڕووی پراکتیکیه‌وه بگونجێت. واته ده‌ستوره گشتیه‌که هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌که ده‌داته په‌رله‌مان.
په‌رله‌مان به‌گشتی بریتیه له نوێنه‌رانی وڵاته‌که. له سه‌ده‌کانی ناوه‌ندا له به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا ئەندامانی په‌رله‌مانت بریتی بوون له پیاوه مه‌زنه‌کانی وڵاته‌که که مه‌لیک پرسی پێده‌کردن و کۆده‌بوه‌وه له‌گه‌ڵیاندا . له‌به‌ریتانیا ده‌سه‌لاتی مه‌لیک که‌می کرد به نامه‌ی ئازادی ئه‌وپیاوه مه‌زنانه که ساڵی 1215 نوسی بویان ، ئه‌م ده‌کومێنته یاخود ئەم نامەیە پێی ده‌ڵین Magna Carta واته به‌پێێ ئه‌م ده‌کومێنته دیسان که هه‌موو ئینگلیزه‌کان مافی ئازادیان هه‌یه ، هه‌رچه‌نده ئه‌م ئازادیانه جیاوازی تیادا بوو. ده‌سه‌لاتی مه‌لیکیان که‌م کرده‌وه. هەروەها به‌ریتانیای کاری کرد بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی سیستمی په‌رله‌مانی له زۆر وڵاتی تری جیهاندا.
بەڵام له فه‌ره‌نسا نوێنەران له پاریس بون ،لە نیمچە فۆرمێکی پەرلەمان و سه‌ره‌تا ڕۆڵی دادگاییان ده‌بینی ، که‌مێکیش ڕۆڵی یاسای و نه‌یانده‌هێشت ئۆپۆزیسیۆن دژی مه‌لیک له‌وڵاتدا په‌یداببێت. به‌ڵام له دوای شۆڕشی 1789 په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسی جێگای ئه‌م نوێنه‌رانه‌ی پاریسی گرته‌وه و ههنگاوێکی دیمۆکراسی باش و پێشکەوتونرا.
له‌وڵاتی په‌رله‌مانتاریدا ئەندامانی په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه و په‌رله‌مان ده‌بێته فۆرمی به‌ڕیوه‌بردنی دیمۆکراسی وڵات.
له‌هه‌ندێ وڵاتی وه‌کو فه‌ره‌نسا و فینله‌ندا بۆنمونه سه‌رۆکی وڵات که President لەهەندێ بواردا ده‌سه‌لاتی هه‌یه وپهرلهمانتهکهشی ده‌سه‌ڵاتی به‌هێزی خۆی هه‌رهه‌یه.
لهبهریتانیاش که شوێنی له‌دایکبوونی په‌رله‌مانه سه‌ره‌تا مه‌لیک ده‌سه‌ڵاتی بێپایانی (Absolutism) هه‌بوه و ده‌وڵه‌ت ته‌نها ڕۆڵی ئامۆژگاری کار وڕاوێژکاری بۆ مه‌لیک بینیوه . ، ئه‌مه ته‌نها به‌رپرسیارێتیان بووه. به‌ڵام ساڵه‌کانی 1700 دا پرینسیپه‌کانی په‌رله‌مان به‌شیوه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی دانرا. له‌مێژووی تێکۆشانی په‌رله‌مانتاریدا له‌به‌ریتانیا ڕۆڵی Benjamin Disraeli ، و William Gladstone زۆردیاره. دووکه‌سی پیاوانی ده‌وڵه‌ت له ساڵه‌کانی 1800 ڕۆڵی باشیان بینوه له دیارکیردنی ڕۆڵی ده‌وڵه‌تدا. دیمۆکراسیهتیش له به‌ریتانیا هەروەها دوای ڕیفۆرمی ساڵه‌کانی 1832 و 1867 دا ڕۆڵی پەرلەمان باشتر بوو.
سوید وڵاتی پێشڕه‌و نه‌بوه له کاری په‌رله‌مانتاریدا به‌ڵام ورده ورده ڕیفۆرم کراوه بۆ چاکردن و باشکردنی کاری په‌رله‌مان.
بوونی په‌رله‌مانیش مانای دیمۆکراسی ته‌واو نیه بۆنمونه بوونی پهرلهمانتاریهت کە له خواروی ئه‌فریقادا هەبوو، به‌ڵام که‌مینه سپیه‌کان مافی ده‌نگدان و ده‌سه‌لاتیان هه‌بوو. نمونەیەکی تر تورکیایە کە هەرچەندە وڵاتێکی پەرلەماناتاری بەڵام ڕەگەزی تورکی زاڵە و بڕیاردەوە ومافی نەتەوەکانی تر پێشێل دەکات .
هەروەها ئه‌مریکای ئه‌مڕۆش له‌لایه‌ک دیمۆکراسیه به‌ڵام به‌هه‌مان شێوه سستمی پەرلەمانی نیە کە قسه‌ی له‌سه‌رده‌که‌ین . لێرە سه‌رۆکی ئه‌مریکا ده‌وڵه‌ت دیارده‌کات و پشتگیری کۆنگرێسی(په‌رله‌مان) پێویست نیه.
ساڵی 1974 لە سوید بو ڕونی بڕیار لە سیستمی پەرلەمانی لە دەستوردا درا، و ئاشکراو ڕون هه‌موو ده‌سه‌ڵات درا بە ئەندامانی پەرلەمان و بڕیار درا کە دەسەڵاتی دەوڵەت له ڕێگای نوێنه‌رانی خه‌ڵکه‌وه ده‌بێت. په‌رله‌مانتی سوید 349 ئه‌ندامه که چوار ساڵ جاریك هه‌ڵده‌بژێررێن. سه‌ره‌تا لە ساڵه‌کانی 1970 تاکو ساڵی 1994 سێ ساڵ جارێک بوو . په‌رله‌مان سێ ئه‌رکی هه‌یه یاسا دانان ، زه‌ریبه دانان و چۆن ده‌خلی ده‌وڵه‌ت وبودجهیدهوڵهت به‌کاردێت. دیسان چاودیری ده‌وڵه‌ت و داموده‌زگاکانی ده‌کات.
ئه‌ندامانی په‌رله‌مان پێشنیار له‌کاتی تایبه‌تیدا پێشکه‌ش به‌په‌رله‌مان ده‌که‌ن. وه‌کاری سه‌ره‌کی په‌رله‌مان له نزیکه‌ی شانزه کۆمیته‌دا یاخود زیاتردا به‌ڕیوه ده‌چێت. له‌م کۆمیتانه‌دا پارته‌کان نوێنه‌ریان هه‌یه. پێشنیاره‌کان ده‌نێررێت بۆ کۆمیته‌کان بۆ زانینی ڕاوبۆچونی ئه‌مان و ئاماده‌کردنی پێشنیارەکە و بیروبۆچونەکان تاکو لە پەرلەمان بڕیاری له‌سه‌ربدرێت. ئه‌ندامه‌کانیش لەپەرلەمان سه‌یری ڕای خۆیان و حیزبه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن له‌سه‌ر پرسه‌کان بۆ وتوێژی بەوردەوام . دوایش به‌کراوه‌یی وتوێژو شه‌ڕه‌کان ووتوێژه‌کان له‌سه‌ر پرسه‌کان له په‌رله‌مان دا ده‌کرێت و خه‌ڵکیش ده‌توانیت به‌ئاسانی ڕاکانی ئەندامانی پەرلەمان بزانرێت . کۆبونه‌وه‌کان بۆ هه‌مووکه‌س وبۆ هه‌موو مێدیا کراوه‌ن. تەنانەت ئێستا دەکرێت لە کەناڵی تەلەفزیۆنیدا هەبوو گفتوگۆکان ببینرێن.
ئه‌رستۆ ساڵەکانی 384-322 پ.ز فۆرمی ده‌وڵه‌وتی دابه‌شکردوه یەکەمیان به شاهانه (مه‌لیکی) ، دوه‌میان ئرستۆکراتی کە لێرەدا دەسەڵات لای ژمارەیەکی کەمن ، و سێەمیان ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه‌ی خه‌ڵک ناوی ناوه دیمۆکراسی.
له سیستمی مه‌لیکی کۆندا مه‌لیک ده‌سه‌ڵاتی له خواوه وه‌رگرتوه وه‌کو له فیرعەوەنەکانی میسردا یاخود له مه‌لیکه‌کانی چین و یابان که ده‌سه‌ڵاتیان له خواکان بۆماوه‌ته‌وه.
لهمهلیکیدا ده‌سه‌ڵات له‌باوکه‌وه ده‌چیته نه‌وه‌کان واته به میراتی ده‌بێت وه‌کو زۆربه‌ی وڵاتانی مه‌لیکی له‌جیهاندا.
بەڵام سه‌رۆک وه‌زیران بۆنمونه له‌سوید ، دانیمارک، فینله‌ندا و نه‌رویج کەهەیە، و ڕۆڵی ی وه‌کو سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تە. پەرلەمان سه‌رۆک وه‌زیران هه‌ڵده‌بژێرێت . سەرۆکی په‌رله‌مانیش وەکو قسەکەری پەرلەمان کار وتوێژه‌کانی په‌رله‌مان بهڕیوهدەبات به‌ڵام سەرۆکی پەرلەمان خۆی ڕاو قسه‌ی نابێت له‌سه‌ر پرسه‌کان.
هاوسه‌نگی ده‌سه‌لات:له‌ساڵه‌کانی 1800 دا له‌سویدا هه‌وڵدراوه هاوسه‌نگیه‌ک له‌ده‌سه‌ڵات دا لە نێوان په‌رله‌مان و مه‌لیکدا هەبێت. لە ده‌وڵه‌تی په‌رله‌مانتاریدا بناغه‌ی دەسەڵاتی دەوڵەتەکە بریتیه له بوونی باوه‌ڕ ومتمانه‌ی خەڵک بە نوینه‌رانی واته ئه‌ندامه‌کانی په‌رله‌مان. واته له‌ده‌وڵه‌تی په‌رله‌مانتاریدا مه‌لیک ناتوانێت داوای له‌سه‌ر نوێنه‌رانی ئازادی خه‌ڵک یاخود ئەندامانی پەرلەمان هه‌بێت. ده‌وڵه‌تی نوێ شێوەکەی دەگۆڕێت و هه‌مان شێوه‌ی کۆنی نامێنێت، واته هه‌موو داوایه‌کی یاسایی ده‌بێت په‌رله‌مان بڕیاری له‌سه‌ربدات، نه‌ک مه‌لیک. بەم شێوەیە مه‌لیک ده‌سه‌لاتی سیاسی نابێت و نامێنێت.
به‌رپرسیاریه‌تی سیاسی ده‌وڵه‌ت وـ باوهڕدۆڕاندنی ده‌وڵه‌ت:سه‌ره‌تا فۆرمی دەوڵەت له‌ساڵه‌کانی 1809دا له‌سویدا هیچ پرینسپیهکی بۆ به‌رپرسیاریه‌تی له یاسای گشتی ولاتدا نەبوو. دیاریکردنی په‌یوه‌ندی ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مان زۆر گرنگه. به‌رپرسیاریه‌تی په‌رله‌مان پۆزیتیف و نێگه‌تیفه له‌هه‌مان کاتدا. پۆزه‌تیفه که له‌ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌سه‌ڵات ده‌درێتە زۆرینه، ده‌سه‌ڵاتیش ده‌ستاوده‌ست ده‌کات له‌هه‌ڵبژاردندا وئه‌مه‌ش ڕووی ڕاسه‌قینه‌ی ده‌وڵه‌تی په‌رله‌مانتاریزم دیاری ده‌کات. نێگهتیفیشه ده‌وڵه‌تی زۆرینه ده‌توانێت بمێنێته‌وه تاکو ئه‌وکاته‌ی که زۆرینه‌ی په‌رله‌مانت باوه‌ڕی هه‌بێت به ده‌وڵه‌تی زۆرینه. ، پۆزیتیفیشه که په‌رله‌مانتاریزم ده‌وڵه‌ت دادەمەزرێنێت، نێگهتیفیشه که لهپهرلهمهنتاریزیمشدا که ده‌کرێت که ده‌وڵه‌تی کهمهیایهتیش دابمه‌زرێنرێت. (, svensk politik 1996 , s 130 Petersson Olof).
له ڕیفۆرمی سیاسی سویدا ساڵه‌کانی 1968ـ 1969 دا بڕیاری بناغه‌ی یاسایی دانرا که ده‌کرێت زۆرینه‌ی په‌رله‌مان باوهڕبکێشنهوه له ده‌وڵه‌ت و باوه‌ڕ له وه‌زیرێک یاخود سه‌رۆک وه‌زیرانیش وه‌ربگرێته‌وه و فشاربخه‌نه سه‌ر سه‌رۆک وهزیارن که پۆسته‌که‌ی به‌جیبهێڵێت. یاخود ئه‌گه‌ر بێباوه‌ڕ بوون ئاڕاسه‌ی ته‌نها یه‌ک وه‌زیر بکرێت ده‌کرێت بکرێته بابه‌تێکی سیاسی و ووتووێژی په‌رله‌مان و کۆمه‌ڵ ئه‌گه‌ر ڕێژه‌یه‌کی نزمی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان باوه‌ڕیانی نه‌مابوو به‌و وه‌زیره، ده‌كرێت بیشیخهنه ده‌نگدانه‌وه له‌په‌رله‌مان بۆتاقیکردنهوه و ئه‌گه‌ری مانهوهونهمانی پۆسته‌که‌ی ده‌نگدانه‌که دیاری ده‌کات.
ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی په‌رله‌مان هه‌موو ده‌نگیان دا ئه‌وا ده‌کرێت وه‌زیره‌که لاببریت . به‌ڵام ئه‌و وه‌زیرانه ی تر کە پەرلەمان پشتگیریان دەکات به پۆزیتیف بۆ پشتگیری ده‌وڵه‌ت حساب ده‌کرێت.
پێداچوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات:پیداچوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت به‌شێکی گرنگی کاری په‌رله‌مانتاریزم و سیستمی پهرلهمانتاریەتە له جیهاندا. پێنج ئه‌گه‌ری ئه‌و پێداچونه‌وه و کۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵات هه‌یه که ئه‌گه‌ر سوید وه‌کو نمونه سه‌یربکرێت:
1. ڕاگه‌یاندنی بێباوه‌ڕبوون به ده‌وڵه‌ت وده‌سه‌ڵات
2. پرسیار و وه‌ڵام Interpellation and question
3. چاودێرانی په‌رله‌مان (له‌ڕووی دادوه‌ریی) Parliamentary Ombudsman
4. چاودێرانی(محاسب) Riksdagens revisorer
5. لیژنه‌ی ده‌ستوری په‌رله‌مان Committee on the Constitution
له‌ڕێگای پرسیار‌و وه‌لامه‌وه هه‌موو ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی سوید ده‌توانێت پرسیار ئاڕاسته‌ی وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بکات و داوای وه‌ڵامیشی لێ بکات. هه‌روه‌ها ووتووێژیش لهسهروهڵامهکانی بکات . ئه‌مه‌ش ببێته بابه‌تی قسه‌کردنی په‌رله‌مان و پرس دروست بکات له‌ناوپه‌رله‌مان دا. چاودێری دادوه‌ری په‌رله‌مان چوار که‌سن لە سوید که له‌په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێررێن و کاریان ئه‌وه‌یه به شکات وشکاتکاریهکاندا بچنه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌شتوانن کۆنترۆڵی داموده‌زگاکانی وه‌کو پۆلیس و دایه‌ره‌ی زه‌ریبه‌و مه‌حکه‌مه و دایەرهکانی تر بکەن. هه‌روه‌وها پێداچونه‌وه‌ی دام وده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت به‌هۆی چاودێرانی محسابەوە ده‌کرێت که ژماره‌یان نزیکەی 12 که‌سه و ئەمان لە پەرلەماندا هەڵدەبژێررێن و لێرەدا بونی ڕاو بۆچونەکانی ئەندامانی ئۆپۆزیسیۆن گرگن بۆ ئەوەی متمانەو باوەڕ زیادبکرێت. په‌رله‌مان ئه‌م چاودێرانە هه‌ڵده‌بژیرێت، ئه‌مان زیاتر سه‌یری مه‌سه‌له‌ی پاره ومه‌سره‌فی داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ن ودەیخەنە بەردەم پەرلەمان.
لیژنه‌ی ده‌ستوری په‌رله‌مانCommittee on the Constitutionلیژنه‌ی ده‌ستوری په‌رله‌مان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاکانی ساڵی 1809 وه کاریان بریتی بوه له کۆنترۆڵی پرۆتۆکۆڵی کۆبونه‌وه‌ی وه‌زیره‌کان و کاره‌کانیان. کۆنترۆڵیش بریتی بوهله کارێکی سیاسی به‌رانبه‌ر وه‌زیره‌کان ، هه‌روه‌ها له ڕووی یاسایشه‌وه بۆ کۆنترۆڵی یاسایی وه‌زیره‌کانیش بووه.
تاکو ساڵی 1969 پێداچونه‌وه‌ی پرۆتۆکۆڵه‌کان ته‌نها ڕووی ئیداری گرتبۆوه نه‌ک لایه‌نی سیاسی. به‌ڵام ساڵی 1974 ڕیفۆرمی نوێ کرا له‌م باره‌یه‌وه و لیژنه‌ی ده‌ستوه‌ری ده‌سه‌لاتی ئه‌وه‌ی درایه که پیاداچونه‌وه‌ی هه‌موو پرۆتۆکۆڵ و بڕیاره‌کانی ده‌وڵه‌ت بکات. ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی ده‌ستوری ده‌توانن کۆنترۆڵی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بکه‌ن که ئایا یاساکان وبڕیاره‌کانی په‌رله‌مان جێبه‌جێ ده‌که‌ن یاخود سەرپێچی دەکەن بۆ دواخستنی. ته‌نانه‌ت ده‌توانن وه‌زیره‌کانیش و ئه‌وانی تریش بانگ بکه‌ن بۆ لێپرسینه‌وه بۆ لیژنه‌که و هه‌موو لێپرسینه‌وه‌که‌ش بده‌ن به بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاسه‌وخۆی ته‌له‌فزیۆن ومێدیا وه‌کو چۆن چه‌ند جار ئه‌م کاره له‌سویدا بینراوه که ته‌نانه‌ت له کارهسهتهکاندا لیپرسینه‌وه‌یان کردوه له سه‌رۆکی وه‌زیرانی سوید.
نمونه له‌م بابه‌ته کاره‌ساتی نوقمبوونی پاپۆڕی ئیستلاند و کاره‌ساتی بوومه‌له‌رزه‌ی تسونامی که‌بوه‌هۆی مردنی چهندهاونیشتمانیهکی سویدی. هەندێ لەم باباتەنا بونەتە نمونەی زەقی دینۆکراسی وڵاتی سوید.
هه‌ندێ نمونە لە وتوێژه‌کان:هه‌ر له‌ساڵی 1957وه مه‌سه‌له‌ی ده‌ستور پرسی گرنگ بووه له سیستمی سویدا (Von Sydow Bjrn, vgen till enkammarriksdagen (1989) page 149 ) . ئه‌وکاته پرسه‌کان له‌سه‌ر بابه‌تی سیستمی هه‌ڵبژاردن ، سیستمی کابینه و ڕیفراندۆم بوون. له بابه‌ته‌کانی سیستمی هه‌ڵبژاردندا گفتوگۆکراوه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ڕێژه‌یی، ڕێژه‌ی ده‌نگدان بۆ ناو په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ستێک دابنرێت پارته بچوکه‌کان نه‌که‌ونه ناو پهرلهمانتهوه کراوه. هه‌روه‌ها وتوێژ کراوه له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی میتۆدی دابه‌شکردنی کورسی په‌رله‌مان دوای هه‌ڵبژاردن. له‌سیستمی کابینه‌دا ووتووێژ کراوهلهسهرئهوه ی ئایا سیستمه‌که یه‌ک یاخود دوو کابینه‌یی بێت. له‌سه‌ر بابه‌تی ڕیفراندۆم ووتووێژ کراوه له‌سه‌ر ڕۆڵی ڕیفراندۆم و ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵک. که ئایا ده‌نگی خه‌ڵکی بڕیارده‌ربێت یاخود ته‌نها وهکوڕاوێژ لەکاتی ڕاپرەکاندا سه‌یربکرێت، ئایا که‌مینه یاخود زۆرینه بتوانن پرسی ڕیفراندۆم دروست بکه‌ن. من زۆر گه‌ڕام به‌ڵام تاکو ئێستا له ده‌ستوردا به‌ڵگه‌یه‌کی ڕاسهوخۆم له‌ده‌ستوردا نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام ووتووێژی گه‌رم له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ پێشنیاردا هه‌بوون. من خۆم له کۆنگره‌ی پارتی خۆماندا پارتی سەوزدابۆ یه‌که‌م جار پێشنیارم کردوه که ئه‌گه‌ر لە 10% ی دانیشتوانی شارێک بتوانن ده‌نگ له‌سه‌ر بابه‌تیك بده‌ن بابه‌ته‌که وەکو پێشنیار بچیته ناو لیژنه و شاره‌وانی ئهوناوچهیهوه . له وڵاتی سوید بۆنمونه ڕیفراندۆم له‌سه‌ر ئه‌م پرسانه کراوه، ئایا هاتووچۆی ڕێگاوبان له لای چه‌په‌وه یاخود ڕاسته‌وه بێت، لهسهربهردهوام بوونی ووزه‌ی ئه‌تۆمی ،و پاره‌ی ئەورپای یەکگرتوو یۆرۆ EURO کراوه، کە لەدەنگداندا زۆرینەی خەڵکی سوید دژی پارەی یورۆ بوون ...هتد
له‌م باسه‌دا هه‌وڵمداوه باس له‌و بابه‌تانه و بوارانه بکه‌م که په‌رله‌مانت ده‌یانجوڵێنێت، که بابه‌تی گفتوگۆش بوون.
بابه‌تی سیستمی کابینه‌کان له‌ساڵه‌کانی 1960 وه پرسی گفتوگۆ بوون، له‌گه‌ڵ توێژینه‌وه‌ی ده‌ستوری ساڵی 1963 دا (هه‌مان سه‌رچاوه) . سۆسیالدیمۆکراته‌کان قازانجیان له سیستمی دووکابینی کردبوو به‌وه‌ی ده‌بونه زۆرینه له‌کابینه‌ی یه‌که‌مدا به بردنه‌وه‌ی 46،8% ده‌نگه‌کاندا، هه‌ربۆیه سۆسیالدیمۆکراتهکانی سوید لەمێژودا هه‌وڵیاندا بۆ هێشتنه‌وه‌ی سیستمی دووکابینهیی.
به‌ڵام پارته بۆرژوازیه‌کان (پارتی ناوه‌ڕاست Centerpartiet ، پارتی گه‌ل Folkpartiet ، پارتی پاریزه‌ران Moderata samlingspartiet) هه‌وڵیانداوه بۆ سیستمی نوێی یه‌ک کابینه‌یی، چونکه ڕێگا خۆشکه‌ر بوه بۆگۆڕینی ده‌وڵه‌ت و هه‌روه‌ها ئه‌مان به‌ڵگه‌یان ده‌هێنایه‌وه که بوونی یه‌ک کابینه‌یی گرفتی ده‌ستوریش ئاسان ده‌کات، کاره‌کانی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی ڕاسه‌وخۆ و نوێکردنه‌وه‌ی کابینه‌که ئاسان ده‌کات.
ساڵی 1966 هه‌موو پارته‌کان سیستمی یه‌ک کابینه‌و هه‌ڵبژاردنی ڕاسته‌وخۆیان قبوڵکرد. به‌ڵام وتوێژه‌کان به‌رده‌وام بوون له‌هه‌مان ساڵدا و سۆسیالدیمۆکرتهکان ڕیفۆرمێکی (جزئی) بچوکیان کرد. ڕیفۆرمه‌که ساڵی 1968 و 1969 سیستمی کابینه وهه‌ڵبژاردن و کاری په‌رله‌مانتی گرته‌وه. ژماره‌ی ئه‌ندامانی هه‌ڵبژاردنی ڕاسته‌وخۆی په‌رله‌مانت گه‌یشته 349 دانه ، سیستمی په‌رله‌مانتاری له ده‌ستوری سه‌ره‌کیدا نوسرا ، له‌گه‌ڵ میتۆدی هه‌ڵبژاردنی ڕێژه‌یی، ئه‌مه‌ش خواستی سۆسیالدیمۆکراته‌کان بوون. له‌هه‌مان ساڵدا پارته بۆرژواکان دژی ڕاده‌ی گه‌وره‌یی کابینه‌که بوون، داوای که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌که‌یان ده‌کرد، به‌ڵام هه‌موو پێشنیاره‌کانی سۆسیالدیمۆکراتهکانیان له‌م گۆڕانه‌دا قبوڵکرد.
له‌مانگی ساڵی 1966 دا دیسان پارته‌کان ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر دروستکردنی کۆمیته‌یه‌کی توێژینه‌وه له‌په‌رله‌مان له‌سه‌ر ده‌ستور و پرسەگرنگەکانی دەستور و سیستمی هه‌ڵبژاردن . له‌ساڵی 1967 ههرچوارپارتهکه له‌سه‌ر سیستمی ڕێژه‌یی ڕێکه‌وتن و له‌ده‌ستوردا کرا به‌نوسین و خرایە دەستورەوە. وه ڕێژه‌ی 4% دانرا بۆ ده‌نگدان که بوه ڕێگرێک که‌پارتی بچوک که له 4% که‌متر ده‌نگ بهێنێت نه‌توانن بچنە په‌رله‌مانه‌وه وەهەروەها لەسەر ژماره‌ی ئه‌ندامانی کابینه ڕێکه‌وتن.
له‌دوایی جه‌نگی جیهانی دوه‌مه‌وه، 20 ساڵە پارته‌کان گفتوگۆ‌و دوان له‌سه‌ر سیستمی هه‌ڵبژاردن، پهرلهمانتارییهت، ڕیفراندۆم و پرسیاری زۆر گرنگ دەکەن. تاکو ئێستاش توێژینه‌وه هەر به‌رده‌وامه له‌سه‌ر بابه‌تی تر که بریتیه له ده‌نگدانی ڕاسته‌وخۆ به کهندیداتهکان و که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌یی ده‌نگدان که کهندیدادهکان بتوانن خۆیان به‌ده‌نگی خه‌ڵک بچنه په‌رله‌مانت و ڕیزی پێشنیاری حیزبی بشکێنن. کە تاکو ئێستا کەندیداتێک بۆ ئەوەی ڕیزی ناو لیستەی حیزب بشکێنێت دەبێت لە 8%دەنگی حیزبەکە بهێنێت . من خۆم وه‌کو چالاکیه‌کی سیاسی زیاتر پشتگیری سیستمی ده‌نگدانی فینلهندهم کردوە که هیچ ڕێژه‌یه‌ک نه‌بێت بۆ دیاریکردنی کهندیداتهکان وه ساڵی 2009 پێشنایرێکی وام هه‌بوو له لیژنه‌ی شاره‌وانی ستۆکۆڵم بۆ به‌هێزکردنی دیمۆکراسیه‌ت به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی شاره‌وانی ستۆکۆڵم ڕه‌فزکرا. کە ناوەکان بەشێوەی ئەلفابێت بە پێی ناوی کەندیداتەکان دابنرێن و دەنگی هاونیشتمانیان بڕیاردەربێت بۆ ئەوەی ئەندامانی پەرلەمان هەڵبژێرێن. ئەمەش تەنها ڕێگەیە بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتی حیزبی و زیادکردنی دەسەڵاتی هاونیشتمانیان لە هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەماندا.
ده‌رئه‌نجام:وه‌کو باسم کرد سه‌ره‌تا سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت(مه‌لیک) ڕۆڵی ڕۆژ دوای ڕۆژ که‌می دەکرد له ده‌سه‌ڵاته‌وه بو به سیمبۆڵ و ده‌سه‌ڵاتی سیساسی مه‌لیکیش ته‌واو نه‌ما. مه‌لیک بوو به ئه‌کته‌رێکی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات وپڕۆسه‌ی سیاسی ، کاره‌کانی بونه کاری نوێنه‌رایه‌تی و سیمبۆڵی. ته‌نانه‌ت بێبه‌شکرا که ئاماده‌بێت له کۆبونه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تدا و بۆی نه‌بوو وه‌زیره‌کانیش دیاری بکات و بڕیاری شه‌ڕیش بدات.
ته‌نانه‌ت سۆسیالدیمۆکراته‌کان چه‌ند ساڵه له‌پرۆگرامی پارته‌که‌دا داوای ڕژێمی کۆماری ده‌که‌ن به‌ڵام تاکو ئێستا خه‌بات ناکه‌ن بۆ جێبه‌جێکردنی چونکه کۆمه‌لانی خه‌ڵک به‌گشتی له‌سوید زۆرینه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌دا نین. رژێمی شاهانه‌یان لاپه‌سه‌نده به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌ده‌ن به‌په‌رله‌مان وپهرلهمانتاریزم یاخود په‌رله‌مانتاریان قبوڵه. چونکه لهپهرلهمانتاریهتی ڕاسته‌قینه‌دا به‌رپرسیاریه‌کان دیارن و ڕوونن ، دەکرێت لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت.
له په‌رله‌مانتی کوردستانیش زۆرگرنگه لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن ڕۆڵی بهجالاکردنی په‌رله‌مان زیادبکه‌ن وپه‌رله‌مان له ژووری داخراوی پهرلهمانتەوه بگوێزنه‌وه بۆ ناوخه‌ڵک و ئازادی سه‌کۆی په‌رله‌مان بپارێزن له‌ده‌ستوه‌ردانی سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کان.
ته‌نانه‌ت دەتوانن ئۆپۆزیسیۆن به‌ڵینه‌کانی حیزبی ده‌سه‌ڵات که کاتی هه‌ڵبژاردن باسیان لێوه‌کردوه بکه‌نه پێشنیار و وه‌ره‌قه‌ی فشار بۆ کارکردن و فشار بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخ و ده‌سه‌لاتی په‌رله‌مان دیاری تر‌و ڕوونتر بێت.
گرنگه ئه‌ندامانی په‌رله‌مان جگه‌له‌وه‌ی ئه‌ندامی حیزبه‌کانی خۆیانن به‌لام نوێنه‌رانی خه‌ڵکیشن ده‌بیت به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمان وهاونیشتمانیان پێشبهرژهوهندی حیزبی بخرێت. ده‌بێت هه‌موو پرۆژه یاساییه‌كان ڕای كه‌سانی پسپۆری یاسایی له‌سه‌ر وه‌ربگیرێت و جگه وتوێژی بۆ ناوخه‌ڵکی بۆئه‌وه‌ی که‌موکورتیه‌کان که‌م بن و هێزو پیرۆزی یاساش بەم شێوەیە لای خه‌ڵكی به‌هێز ده‌کات.
په‌رله‌مان ده‌بێت ڕۆڵی گرنگی هه‌بێت له‌نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵیدا و پلان و چاودێری پڕۆژهخزمهتگوزاریهکان بکات وه‌ک ئاووکاره‌با، پڕۆژه‌ی گه‌نجان ، که‌مکردنه‌وه‌ی جیاوازی ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵکی ونابێت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و وه‌زیره‌کان له‌گه‌ڵ کاری نوێنه‌رایه‌تیدا کاری بازرگانی ودهوڵهمهندبوون بکه‌ن، واته ده‌سه‌ڵات به‌کاربهێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری خۆیان چونکە ئەوکاتە لە نوێنەرایەتی خەڵکیەوە دەبنە نوێنەری بازرگانی و کۆمپانیەکان. په‌رله‌مانتاران ده‌بێت جگه لهڕهخنهکانیان له‌ناو په‌رله‌مان، ده‌کرێت له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان ڕه‌خنه‌و گله‌یییان به‌رنه ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانیش. گازندەکانیان ئاراستهیحكومهت بکه‌ن و بواری دیالۆگ لە ناو مێدیای ئازادا زیاد بکەن. پهرلهنمانتارهکان ده‌بێت ئاگاداربن که ئه‌وان كه‌نوێنه‌ری خه‌ڵكن، چونكه خه‌ڵك گله‌یی له‌په‌رله‌مان و ئەندامەکانی پەرلەمان له‌ئاینده‌دا دەکات. له‌وانه‌یه خەڵکی ئاسان نەبێت گله‌یی ڕاسه‌وخۆ له‌حیزبه‌كان بکات بەڵام ئاسانترە لە کەسەکانی ناو پەرلەمان ، هەروەها له‌وانه‌یه خه‌ڵکی لەم قۆناغەدا سڵ بکه‌نه‌وه.
ئەم بابەتە سەرەتایەکە بۆ .به‌راوردكردنی ده‌سه‌ڵات وشێوه‌ی به‌رێوه‌ربردنی په‌رله‌مان بوو له سوید و هەرێمی كوردستان له رێگای په‌یڕه‌وی ناخۆی هه‌ردوو لاوە.
بۆ نموونه ئەم خاڵانەی:
1. پێكهاته‌كانی په‌رله‌مان .
2. فراكسیونهكان.
3. ده‌سه‌ڵات وئه‌رك وپه‌یوه‌ندی فراكسیونهكان وسهروۆكایهتی په‌رله‌مان .
4. شێوه‌ی دانان وكاری لیژنه‌كان و په‌یوه‌ندی له نێوان ئه‌وان سه‌رۆكایه‌تی وفراكسیونهكان.
5. دانانی بودجه وبه‌ر پرسیاریه‌تی خه‌رج وبه دواچونهوه ورۆلی فراكسیون ولیژنهكان وسه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان .
6. پێكهاته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان وشێوه‌ی هه‌لبژاردن ودسهڵاتهكانیان. مافی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له ئیداره وخه‌رج و ته‌سه‌روف به بودجه‌ی په‌رله‌مان.
7. نیزامی ئیداری دانیشته‌كانی په‌رله‌مان و رۆڵ وده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی په‌رله‌مان وكه‌ی بۆی هه‌یه قسەو(موداخەله) وڕای له سه‌ر مادده وبڕگه‌كان بدات وەڵامی یاسایی و پرسیار وموداخهلاتی ئه‌ندامانی پەرلەمان و لیژنه‌كان بداته‌وه. سەرۆكی په‌رله‌مان له كاتی دانیشتنه‌كاندا كه‌ی مافی قسه‌كردنی هه‌یه وله‌سه‌ر چی هه‌روه‌ها (جێگر یان جیگرهكانی) بۆیان هه‌یه له سه‌ر سه‌كۆی سهرۆكایهتیهوه به ئارەزوی خۆیان وهه‌ر چركه‌یه‌ك بیانه‌وه‌ێت موداخله وقسه بكه‌ن) .
بۆ ئه‌م خاڵانه پێویستە لە په‌یڕه‌وی ناوخۆی پەرلەماندا دیارکرابێت. پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان له ماڵپەڕی په‌رله‌مانی كوردستاندا دانراوه . ئه‌وه سویدیش زۆر ئاسانه بەهەمانشێوە ببیرێت کاری بەراوردی ئاسانە بۆ ئەم مەبەستە .
ئەوەی جێی سەرنجە و دەبیرێت هیشتا به یاسا و په‌یڕه‌و و عه‌قلیه‌تی په‌نجا به په‌نجا په‌رله‌مانی کوردستان به‌ڕیوه ده‌چێت . جێی داخە تاکو ئێستا ڕۆڵی فراكسیۆنەکان ولیژنهكان به نه‌زانین وزانین ته‌همیش ده‌كرێت . ئه‌ندامانی په‌رله‌مان زیاتر له كارمه‌ند وفراكسیۆنهكان هۆبه‌كانی ئیداری و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان سه‌رۆك فه‌رمانگا ده‌چێت . واته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هەندێ جار بۆشی ئه‌ندامانی وه‌رگرتوه ..!
گرنگە پەرلەمان نەکرێتە سێبەری هیچ حیزبێک و دەنگە ئازادەکان هانبدرێن. ئەمدامانی لیژنەکان بەبێ جیاوازی مامەڵەیان لەگەڵبکرێت، گیانی هاوڕێیانە زیاندبکرێت و گرفتەکان بە کراوەیی و دیالۆگ چارەسەبکرێن.
باسکردنی بودجە ئەرکێکی گرنگ و سەرەکی پەرلەمانە، بودجەش گرنگە بۆئەو بەڵێنانە کە لە کاتی هەڵبژاردن بە خەڵکی کوردستان دراوە و ویست هەیە بۆ جێبەجیکردنیان. لێکۆڵینەوە و گفتوگۆ لە سەر بودجە و بەکارهێنانی لەڕووی یاساییەوە ئەرکێکیی گرنگی پەرلەمانە و بەشێکە لە پارێزگاری لە سامانی نیشتمانی و ڕێگرتن لە بەهەدەربردنی ئابوری کوردستان.
گرنگە پەرلەمان بەرنامەوپرۆگرامی فەرمی بۆ بواری ئابوری وکۆمەڵایەیەتی و نەتەوایەتی هەبێت ئەمەش کاری سەرەکی پەرلەمانە لە هەرشوێنێک بێت. هەوڵبدرێت بازاڕێ بازرگانی و مۆنۆپێڵکراو لەلایەن هەندێ کەسی کەمەوە نەهێڵررێت بۆئەوەی خەڵکێکی زیاتر بەشداربن لە کاری بازرگانیدا، بەمەش داهێنان و پێشکەوتنی وڵات ڕوودەدات. پەرلەمانی کوردستان گرنگە ڕۆڵی سەرەکی هەبێت لەیەکخستەنەوەی هەردو ئیدارەی هەرێم و پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان چونکە ئەمە بەڵێنێکیش بوو لە لایەن دەسەڵاتەوە لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا. بەتایبەتی وەزارەتەکانی (پێشمەرگە، دارایی، ناوخۆ) یەک نەخراوەتەوە، پەرلەمان دەبێت فشاری لەسەر حکومەت وحیزبەکان هەبێت.
یەکێک لە بابەتە گرنگەکانی کوردستان وەکو وڵاتێکی داگیرکراو بۆ زیاد لە سەدەک بریتیە لە کارکردن بۆ دیاریکردن و چەسپاندنی سنووری جوگرافی هەرێمی کوردستان و وتوێژ کردن لەسەری چوکە بابەتێکی زۆر بایەخدارە کە تایبەتە بەگەڕانەوەی ناوچە دابڕاوەکانی کوردستان.
پەرلەمان دەبێت بەرنامەیەی بۆ نەهێشتنی کێشەکانی ئاو و کارەباو ووزە لە هەرێمی کوردستان و تەرخانکردنی بودجەی پێویست بۆیان. بەڵام تاکو ئێستا ئەو کێشەیە بەردەوامە جۆرەها گرێبەست بە ملیۆنان دۆلار سەرف دەکرێت لەو پرۆژانەی کە پێویستی سەرەکی خەڵک نین، کەچی مەسەلەی ئاو‌و کارەبا تەواو هەوڵی بۆ نادرێت و نەبۆتە پرسی سەرەکی بۆ حکومەت هەرچەندە لەکاتی هەڵبژاردندا بەڵێنی ئاوا زۆر دەبیسترا.
پەرلەمان دەبێت لەدوای دەرکردنی هەر بڕیارێک بەدواداچوونی هەبێت بۆئەو بڕیارە و جێبەجێکردنی و وەزیرەکان بانگ بکرێن بۆ پەرلەمان و پرسیارکردن و ووتوێژ، ئەمە کارێکی ئاسایی سیستمی پەرلەمانتیە پەرلەمان چالاکانە دەبێت چاودێری حکومەت بکات و ئەندامانی پەرلەمان وەکو نوێنەری خەڵکی دەبێت کارەکەیان بە چالاکانە جێبەجێ بکەن.
*نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته كاندیده بۆ په‌رله‌مانی سوید
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست