دواندن لەوینەكانەدیارە كە گروپى كۆمپانیاكانى قەیوان چەندى بە تاڵان بردووە لەسەروەت وسامانى ئەم میللەتە - بەشى دووەم
Friday, 10/02/2012, 12:00
دیارە لەبەشى یەكەمى نوسینەكەمدا باسى گەلێك شتم كرد كە گروپى كۆمپانیاكانى قەیوان بێ ئەوەى سودى گەیاندبێتە ئەوناوچانەى كە كارى تیاكات بەهاوبەشى گەلێك بەرپرسى دەسەڵاتداران لەئیدارەى گشتى یەكێتى نیشتمانى و ئاسانكارى كردنیان بۆكارى قاچەغچیەتى كەنەوت ئاودیوى وولاتانى ئێران وتوركیاكان ئێستا ئەو بەڵگانەى كەدەیخەمەڕوو خۆیان دەدوێن وڕاستیەكان ئاشكراكان .
لەسەر هەموو مرۆڤیكى ویژداندارى ووڵات پیویستە هەڵویست و بێ دەنگیان بشكێنن لەبەرامبەر تاپۆكردنى ئەرزە زێڕەكانى ووڵاتەكەمان لەسەر گروپى كۆمپانیاكانى قەیوان وەداواكارم پەیوەندى بكەن بەم ئیمەیلەى خوارەوە كەبڵاوى دەكەمەوە بۆدروست كردنى كەمپینێك دژ بەبازرگانە حوتەكانى قەیوان بۆئەوەى مافى هاووڵاتیانیان لێوەرگرینەوە و فێریان بكەین چۆن بازرگانى دەكەن بۆخزمەتى ووڵاتەكەیان و بەرەو پێشبردنى وەبەرهێنان لەهەرێمى كوردستان نەك ڕووتانەوەى هاوولاتیان .
لەجیاتى ئەوەى هەوڵى چارەسەركردنى كێشەى نیشتەجێ بوون بدەن كەچى بێبەرامبەر ئەرزەى شارى سلێمانى بۆخۆیانە بەن و بازرگانى پێوەكەن ونرخى خانووەكان دە جار بەرزەكەنەوە بەناوى پرۆژەى قەیوان ستى ئەمە چ ئایینێك قبولى ئەم ناحەقیەكات
كەئەرزە زێڕەكانمان بكرێتە پارەى خەیالى وبچیتە گیرفانى بازرگانەكانى قەیوانەوە كەهیچ هەژارێك و كرێچیەك لەوخانووانە سودمەندبێت .
پاڵاوگەكانى قەیوان كەڕۆژانە نەوتەكانیان بۆ دەپاڵێون و ئامادەیان دەكەن بۆفرۆشتن وزیادكردنى سەرمایەكانیان لەسەر سكى هەژاران و خەڵكى ناوچەكان
وینەى بەنزین خانەكانى قەیوان لەناو شارى سلێمانى كەچۆن بەئارەزووى خۆیان جێگاى باش و بەنرخەكانیان داگیركردووەو نرخیش بەئارەزووى خۆیان دادەنێن و یارى بەبازارەوە كەن ویژدان هەیە قبوڵى بكات .
تاوەرەكانى قەیوان لەشارى سلێمانى لەجێگاى خوێنگاى فریشتە دروست كراوەو ئەمەیە بازرگانى و خزمەتكردنى پرۆسەى خوێندن خوێندنگا ەروخێنرێت ،لە جێگاى پرۆژەى بازرگانى خوێن مژى دروست دەكرێ بۆ بەرژەوەندى كۆمپانیایەك وچەندبەرپرسێك
باخیرەكانى گروپى كۆمپانیاكانى قەیوان كەلە دەریاى گەرووى هورموزەوە نەوتى ئەم هەرێمەى كوردستان بە تالان پێ ئەگوازنەوە بۆ بەرژەوەندى خۆیان وهەزاران دۆلاریان دەسدەكەوێت بەراستى بەتالان بردنى سەروەت وسامانى میللەتەكەمانە .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست