قوبادی جەلیلزادە بە کورد دەڵێت: مشکی تۆپیو، هیچ و پوچ و پێڵاوی پیس
Monday, 16/09/2013, 12:00
1838 بینراوە
ئەم هۆنراوەیەی قوبادی جەلیلزادە لە غیابی تالەبانییدا نووسیوێتی، ئێمە دەیخەینە بەر دیدی خوێنەرە بەڕیزەکانی کوردستانپۆست، تەنها ئەو چەند دێڕەی خوارەوەی لەسەر دەنووسین.
قوبادی جەلیلزادە، وەک تالەبانی دەرچووی کۆلێژی یاسایە، وەک تالەبانی خەڵکی یەک شوێنن، هەردوو یەک بیرکردنەوە و یەک بۆچوونیان لەسەر کەسایەتیی کورد هەیە، لێ تالەبانی بەو هەموو ناپاکیی و بەو هەموو مێژوو پیسەی خۆیەوە، کە یەکێک بووە لە ماشینی سوکایەتییپێکردن و بێنرخکردنی کەسایەتیی کورد، هێشتا ئەوەندەی تێدا هێشتبوویەوە، کە وەک ئەم قوبادی جەلیکزادەیە، بەو شێوەیە و راستەوخۆ وەک سوکایەتیی بە کورد نەکات.
قوبادی جەلیلزادە سەردەمانێک دادوەربوو، لە رێگای پۆست و پیشەکەیەوە گەلێک شەوی سووری دروست دەکرد، لە سایەی دەسەلاتی کوردیی و یەکێتییدا ناموسی کچانی کوردی دەبرد، دنیایەکی پڕ دەکرد لە رابواردن و سێکس، هۆنراوەکانی بەو خەیالەوە دەهۆنییەوە. لە رێگای پێداهەڵدان و وێنەی ئەو کچانەی لەگەڵیاندا دەبوو دنیاەیەکی ئەرخەوانیی و بادەی مەستی دەبردە سەر.، خەیاڵێکی فراونی بێ سنوری بۆ شیعرەکانی دادەتاشی، دوور لە رەوشت و موراڵ، دوور لە رێزگرتتن لە جوانیی سروشت و ژن، دوور لە بەهار، لە پایز، لە هەموو جوانیی وەرزەکان، دوور لە خاک و لە نەتەوە، وا لەم پارچە شیعرەی خوارەوەدا لەوە زیاتر خۆی ناشرینتر دەکات، ئەم کابرایە بۆ خۆی یەکێکە لەو شاعیرانەی کە شیعر ناشرین دەکات، دەبێت ریسوا بکرێت و نەفرەتی لێبکرێت، لە بەردەم مێژوو، لە دادگای گەلدا رابگیرێت، چونکە لە سەرۆ قادر خراپتر و پیستر سووکایەتی بە کورد دەکات. کورد بە هیچ و پوچ و پێڵاوی پیس دادەنێت، گو بەسەر کورددا دەبارێنێت ، دەیکاتە مشکی تۆپیو، بە کەمتیار و سوک و بێ ئابڕووی دادەنێت، چونکە تالەبانی لێ دوور کەوتۆتەوە و بۆ خۆی رووت بۆتەوە و ئابڕووی نەماوە.
وەک لەو شیعرەدا دەردەکەوێت قوبادی جەلیلزادە لە دوای تالەبانی بۆ خۆی کۆستی کەوتووە و پیسایی بەسەریدا دەبارێت و هیچ و پوچە، نەک میللەتەکەی.، ئەو بۆی هەیە ئەو قسانە بە خۆی و بەرپرسەکانی یەکێتیی، ژنەکەی تالەبانی و یەکێتیی بڵێت، چونکە لە غیابی تالەبانییدا وایان لێهاتووە. ئەو دەتوانێت بە پارتی و بنەماڵەی بارزانی و کوڕ و کچەکانی برایم ئەحمەد و نووسەر و شاعیرە خۆفرۆشەکان ئەو قسانە بڵێت، لێ بۆی نییە ئەو هەموو جوێن و سوکایەتییە بە میللەت و نەتەوەیەک بدات. بۆی نییە لە دوای نەمانی تالەبانی ئەو هەموو قسە ناشرینانە بە کورد بلێت، ئەو دەتوانێت هەموو ئەو قسانە بەرەو رووی ئەو بەرپرسانە بکاتەوە.
میللەتێک کە ئەمڕۆ کەسێکی وەک تالەبانی، کە ئەو هەموو تاوانەی بەرامبەر کردووە، وەک مارابۆ خۆی بۆ ئامادە بکردایە تا لە گۆڕەکەیدا کە هێنایانەوە هەڵیتەکێنن، جێی داخە خەڵکەکە، کە هێشتا نەگەیشتووە ئەو ئاستە و لێپرسینەوە لەگەڵ تاوانکاراندا بکات، ئیتر بۆ دەبێت بەو شیوەیەی قوبادی جەلیلزادە لە دوای غیابی تالەبانی، کوردی بۆ سووک بکات؟
*****************************************
ئابڕوو
نووسینی: قوبادی جەلیلزادە
که تۆ لێره نیت چهند کهمین
چهند قێزهونین
چهند هیچ و پووچین.
له پێڵاوی ناو چڵپاو.
له گوو بارین.
له مشکی تۆپیو دهچین .
که لێره نیت ...
ژنهکان دهبن به کهمتیار
پیاوهکان به گورگ
منداڵهکان، بهزهردهزیڕه.
وهرهوه...
بمانکڕێنه لهبهد خویی
دامانتهکێنه له قرێژ
پڕمان کهرهوه له ئابڕوو
چهند رهزا قورسین بهبێ تۆ
چهن سووکین
چهند بێ کهرامهتین!