لە 33مین رۆژی مانگرتنی گیراوانی گرتووخانەی سووریا هێزەكانی پاراستنی گەل لێدوانێكی بە سەر دێری كوردان بێ خاوەن نیین راگەیاند
Tuesday, 01/12/2009, 12:00
مانگرتنی گیراوانی دۆزی پەكەكە و پەیەدە لە گرتوخانەی عەدرای دیمەشقی پایتەختی سوریا 33 رۆژی پڕكردەوە. كوردانیش بەمەبەستی پشتیوانی لە چالاكی گیراوان، لە شارەكانی قامشلۆ و دێركا حەمكۆی رۆژئاوای كوردستان خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد. لەو چوارچێوەیەدا لە شاری قامشلۆ خۆپیشاندانیان ئەنجام دا. پاشان ئاپۆڕای جەماوەر لێدوانێكیان دا و تێیدا بانگیان لە بەرپرسانی دەوڵەتی سوریا كرد،هەرچی زووە داخوازیەكانی مانگران بەجێبێنێ. بەهەمان ئامانج لە ناوچەی دێركاحەمكۆش ئەندامانی بزوتنەوەی لاوانی دیموكراتی خۆپیشاندانێكی بەمەشخەڵیان ئەنجام دا. لاوان لە چالاكیەكە دا دەولەتی سوریایان ووشیار كردوە و ڕایانگەیاند: ئەگەر كۆتایی بە گوشارەكان نەهێنێت ،ئەوا چالاكیەكانیان فراوان و پەرە پێدەدەن.
هێزی پاراستنی گەل هەپەگەسەبارەت بەدۆخی زیندانیانی مانگرتووی زیندانی عەدرا، هۆشداری دەداتەحكومەتی سوریا و رایدەگەیەنێت، كە سوریا ناتوانێت بەرگەی سیاسەتی خۆی دژ بەكوردان بگرێت.
فەرمانداری گشتی هەپەكە نورەددین سۆفی رایگەیاند: كەئەو سیاسەتەی حكومەتی سوریا دژ بەكوردان پەیڕەوی دەكات چەوت و مەترسیدارە و دەرئەنجامی خراپ لەگەڵ خۆیدا دێنیت،ئەمەش له بەرژەوەندی هیچ لایەك دا نییە.
لە ئاهەنگی گەریلاكانی هەپەگه لەچیاكانی كوردستان بە بۆنەی 31مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پەكەكە فەرمانداری گشتی هەپەگە نورەدین سۆفی لە وتەكەی دا بۆ گەریلاكان ، گرنگی بەمانگرتنی زیندانیانی دۆزی پەكەكەو پەیەدە لەگرتووخانەی ناوەندی عەدرا دا و سڵاوی لە زیندانیانی مانگر كرد و ڕایگەیاند كە ئەو مانگرتنەلەسەر ڕێرەوی بەرخۆدانەمێژووییەكانی تەڤگەری ئازادی كورد دەڕوات، كەسەرەتا لەزیندانی ئامەدەوەدەستیپێكرد. نورەدین سۆفی وتی ئەو مانگرتنەڕەوایەو لەپێناو بەدەستهێنانی داخوازییەدیموكراتی و مرۆییه رەواكانی گەلەكەمان و مانگرتوانە، كەئەویش ئازادیە. فەرمانداری هەپەگەسیاسەتی سوریای دژ بەكوردان شرۆڤەكرد و گووتی ئیتر حكومەتی سوریا بۆتەپاشكۆی دەوڵەت و سیاسەتی توركیا و لاسایی رەفتارەكانی دەوڵەتی توركیا دەكاتەوە، كەسیاسەتێكی كۆنەپەرستانەو شۆڤێنیستانەی دژ بەكوردە.
ئیتر حكومەتی سوریا ئیرادەو كارەكتەری خۆی لەدەست داوە. بەشار ئەسەد هەمان ئەو شتانەدەڵێتەوەكەبەرپرسانی تورك دەیڵێن. لەلایەكەوه دەبینین داوا لەگەریلاكان دەكات كەبگەڕێنەوەماڵەوه، بەبێ ئەوەی دەستگیر بكرێن و راوەدووبنرێن.
لەلایەكی تر ناكۆك لەگەڵ قسه و لێدوانەكانی دا ، تێكۆشەرانی دیموكراتی كورد دەستگیر دەكات و ، زیندانیان دەكات و سادەترین مافی مرۆڤانەیان پێ رەوا نابینن. ئەوەشی وت كە ئەو تێكۆشەر و هەڤاڵانەی لەزیندانی عەدرادا مانیان لەخواردن گرتووه، داوای مافی ئازادی و مرۆڤایەتیانەی خۆیان دەكەن. لەپێناو وەڵامدانەوەی دەسەڵاتدارانی سوریا بۆ داخوازییەكان و دان نان بەماف و ئازادییان دا دەستیان بەو مانگرتنه كردووە. پێویستەحكومەتی سوریا و لایەنه بەرپرسیارەكان چاوپۆشی لەو مانگرتن و بەرخۆدانەنەكەن و دەستبەجێ دەستبەرداری سیاسەتەچەوتەكانی خۆی بێت و سەرجەم زیندانییەسیاسییەكان ، بەتایبەتی زیندانیانی شۆڕشگێری كورد ئازاد بكات. فەرمانداری هەپەگە نورەدین سۆفی پشتیوانی هەپەگەی بۆ بەرخۆدانی مانگرتوان دەربڕی و داوای لەجەماوەری گەل كرد كەلەدەوری تەڤگەری ئازادی و مانگرتوان لەتێكۆساندا بن و بەچالاكی جۆراوجۆر فشار لەسەر دەوڵەتی سوریا بكەن تا دەستبەرداری لەسیاسەتەنا مرۆڤایەتی و دووژمنكارییەكانی لەبەرامبەر كورد و تێكۆشەرانی ببێت و هەوڵەكان بۆ ئازادی زیندانیان چڕ بكرێتەوە.
هەروەها وتی پێویسته دەوڵەت دەستبەجێ وەڵامی داواكارییەكانی زیندانیانی مانگرتووی كورد بداتەوە، پێش ئەوەی مامگرتنەكەزیاتر درێژ ببێتەوەو دۆخی تەندروستییان بكەوێتەوەمەترسییەوە. هەر رووداوێكی خراپیان بەسەردا بێت، دەبێتەهۆی خاڵی وەرچەرخانی پەیوەندییەكانی نێوان كورد و سوریا. ئەوكاتەلەوانەیەرووداوی وەها رووبدەن كەلەحیسابی كەسدا نەبێت و گران لەسەر سوریا بكەوێت. لەكۆتایی لێدوانەكەیدا نورەدین سۆفی جارێكی تر داوای لەدەسەڵاتدارانی سوریا كرد ئاقڵانە هەڵسوكەوت بكات و گووتی دەبێت دەسەڵاتدارانی سوریا و بەشار ئەسەد رێز لەو پەیوەندییەمێژوویەی نێوان كورد و عەرەب بگرن و ڕۆڵی ئەو برایەتییەی نێوان كورد و عەرەب لەبەرچاو بگرن كەلەبەرەنگاربوونەوی هێرشكار و داگیركاراندا بەیەكەوەنواندوویانە. دەبێت بەشار ئەسەد رێزی ئیرادەی گەلی كورد و تایبەتمەندی و مافەرەواكانی بگرێت و بەزووترین كات تێكۆشەرانی مانگرتووی كورد لەسەرجەم زیندانەكاندا ئازاد بكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست