کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دزینى 2 ملیۆن دۆلار لە لایەن ئیدریس هادەى و محەمەد سدیق ئاشكرا دەبێت

Sunday, 27/09/2009, 12:00


بەمەبەستى گڕیننى پێداویستى زانستى و كەلوپەلى لێكۆلینەوەى بۆ چەند كۆلێژێكى زانستى و ئەندازیارى و پزیشكى و ..... نزیكەى دوو ملیۆن دۆلار بەشێوەیەكى نایاسایی ئحتیلاس كراوە و بەمەبەش كێشە كەوتۆتە نێوان ئیدریس هادى و محەمەد سدیق ، ئەم گەندەڵیە لەکاتێكدا ئاشكرا بوووە كە كۆمپانیایەكى هێنانى كەلوپەلی زانیستى (بەرێژەى 80% پشكى د. ئیدریس هادى تێدایە) گرێبەستى لەگەل وەزارەتى خوێندنى باڵا و زانكۆی سەلاحەدین ئیمزا كردووە بۆ هێنانى چەند مایكرۆسكۆبێك و ئامێًری پزیشكى و ...هتد دواى هێنانى ئامێرەكان و گەیاندنى بە كۆلێژەكان و بەكار هێنانى دەركەوتووە مایكرۆسكۆب و ئامێرە شیكارییە پزیشیكیەكان ... هتد ماركەى تەقلیدن و یاخود بە پێى ئەو مواسەفاتانە نیە كە لە گرێبەستەكە ئیمزاى لەسەر كراوە . بەمەش نزیكەى دوو ملیۆن دۆلار دزراوە و محەمەد سدیق داواى د.ئدریس هادى كردووە ئەگەر بێت و پشتگیری نەكات لە بەرێ كردنى چەند بریارێك و وەكو نەهێشتنى عبور و گەراندنەوەى تەرقین قەید و پێدانى پشكى هەندێك لە زانكۆ ئەهلیەكان وەك (زانكۆی جیهان و زانكۆی دیجلە) كە لەگەڵ عیماد عبدللە براى سەرۆكى زانكۆى دیجلە رێككەوتونە، بەمەش ئیدریس هادى دەیەوێت بەم بریارانە محەمەد سدیق بخاتە ناو ئەزمەیەكەوە هەر بۆیەش لە دژی یەكترئیشدەكەن و تەكەتولاتى ناو زانكۆی سەلاحەدین بەشێوەیەك پەرەى سەندووە كە لە ژێر گۆنترۆل نەمانەوە و واى لێ هاتووە هەر راگرێك بە تەوجیهاتى یەكێك بریار دەردەكات بێ ئەوەى بگرێتەو بۆ زانكۆی .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە