پارە و موڵكە دزراوەكان بدەنەوە بە جەماوەر ! دواى باسى گۆران و هەڵبژاردن بكەن
Thursday, 19/02/2009, 12:00
خوێنەرى بەڕێز ! هەموو تاكێكى كوردى بە ئەمەكى ئەم دەڤەرى سلێمانیە نیگەرانە ئەم 18 ساڵە بەدەست ئەم دزو درۆزنانەوە كەهەر ساڵەو هەزارەها درۆ ئەفرۆشنەوە بە ئێمە ! ماوەى 18 ساڵە جەماوەر بەنج ئەكەن بە وەعدى درۆ و هەرەشە و چاوسووركردنەوە ! 18 ساڵە خەباتى نەپساوەى دزى و تاڵانى تەواو نەبوو !؟؟ باشە ئێوە تاكەى تاكتیك و بەناو كوتللە و كوتللەكارى و سەنگەرەوە كورسى بەر نادەن ؟ ئێوە سەرتان لەبن قەبر ئەلەرزێت ؟ وەكو كۆسرەت ! ! وەڵا عەیبو عار بۆ كوردە كەلەسەر شاشەى كەنالێكى فەزایى ئەم پیاوەهەموو گیانى ئەلەرزێ و چاوى ئەڵێى پانكەیە ! ئەمەندە ئەسوورێتەوە ! هەرچەندە ئەمە كارى خودایە !!! بەڵام بۆ بزافى نەتەوایەتى و هوشیارى و روناكبیرى ئەبێتە سەلماندنى بێكەسى سیاسى كورد !! وە ئەچێتە قاڵبى خۆپەرستى و ئارەزوو پەرستى ! كەئەویش باجەكەى گەل ئەیدا ! نازانم عمر فتاح و كۆسرەت كێ و كێ ى پیرو پەك كەوتە ! ناتوانن پارویەك نان بخۆن ! ئەبێت چیان پێبكرێ بۆ كورد و چیان كردووە ؟؟؟ كاتى تەمەنیان زۆر لاى داوە بووە بە ناشیرنى بۆیان ! یان ئەمە تەواو ئەیسەلمێنى بۆ پارە كۆكردنەوە و بازرگانى كردنە ؟؟
ئێوە ئەم جارە ش ئەم تاك تیك ەشتان درووست كرد وە ئاخر وەرەقەشتان ڕاكێشا بۆ مانەوەتان و وە بەناوى گۆرانى سیاسى و چاكسازى و نەهێشتنى گەندەڵى وە لابردنى دزیك و دانانى دزێكى كە !!
ئێوە ئەقڵتان بۆ سیاسەت پوكاوەتەوە ! خەڵكى هەموو وشیارن ! پێكەنینى بە سینارۆ و بەناو دەست لەكار كێشانەوەتان دێت !! چونكە تەمەنى درۆ زۆر كورتە ! 18 ساڵە بێ كارەبایى بى ئاوى بێ بژێوى بەفیرۆدانى خوێنى شەهیدان ! دەربازكردنى ئەوانەى كیمیا بارانى ناوچەكانى كوردستانیان كرد ! 18 ساڵە موڵك و سامان و كەلتوورى شارى سلێمانیتان فرۆشت و پارەكانیتان بە بلۆك كراوى ناردە نەوتى شیواو شۆك و عراق پارەكەى كوا ؟ چیتان لێكرد ؟ یان لەسەر مناڵكانتان بەشتان كرد ؟؟
بانكەكانى دوبەى اردن و سویسراو امریكا و بریتانیا ! لە هەموو وڵاتان موڵك و سامانتان داناوە !!
بەڕاستى خەڵكى بەشەرەفى سلێمانى 1% دەنگتان بۆ نادات ! باش بزانن ! بەم درۆ و هەڵپەرینە ى ئەم جارەشتان بڕواناكەن ! تاوەكو ئەو كاتەى مەحكەمەیەكى عورفى مەحكەمەى دزەكان ئەكات وسەروەت و سامانى دزراوى شارى سلێمانى ئەدرێتەوە ! چۆن ئەو كاتەى لەشاخ بوون سەروەتان چى بوو ئێستا چەندتان بەیەكەوە ناوە ؟لەسەر حسابى خوێنى شەهیدان و ستەم لێكراوان !! وە ئە بێت كاك نەوشیروانیش باش بزانێت ! پێش ئەوەى بیەوێت بە لیستى خۆى دابەزێت ! ئەبێت بتوانێت دزەكان بداتە داد گاو سەروەتى دزراو وەر گرێتەوە ! ئەگەر واى بۆنەكرێت و چاو ى بنوقێنى و بەناوى ئاشتبونەوە لە هەموو تاوانەكان ببورێت ! كەس دەنگیش بەم نادات ! چونكە پێش هەموو حسابێكى تازە ! تەێفیەى حسابى كۆن هەیە ! چونكە دەست پێكردنى نەوشیروان مستەفا بۆ خۆ پاڵاوتنى هەڵبژاردنەكەى ئەگەر كارێكى عەدالەتى پێگە نەكات و بیرو بۆچون و بەرنامەى سیاسى خۆى نەسەلمێنێت لەسەر ئەرزى واقیع دا !! ئەو دەگە بەدەست ناهێنى وەكو خودى نەوشیروان مستەفاى ریفرۆم خواست و رۆشنبیرو نوسەر !! چونكە مێژوو هەموو شتێك لەكارو كاردانەوەى وەك خۆى تۆمار ئەكات !!!!ئەرز و ئاسمانیش لەكەس نابوورێت !
\ لندن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست