نێچیر رازینه‌بووه، كه ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن (مه‌دالیایی بارزانی) ین ببه‌نه ئه‌ندامی كۆنگره‌ی ١٣ ی پارتی!
Saturday, 04/12/2010, 12:00
پاش ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی كادیرانی پارتی به ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری بوونه ئه‌ندامی كۆنگره‌ی ١٣ی پارتی، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، مه‌سعود وه‌ك سه‌رۆكی پارتی به بێ وه‌رگرتنی ڕایی مه‌كته‌بی سیاسی زیاتر له ٥٠٠ كه‌سی كردۆته ئه‌ندامی كۆنگره، كه نزیكه‌ی ١٥٠ كه‌سیان له ئه‌وروپاو ئهمهریكاو وڵاتانی ناوچه‌كه بانگیشت كراون و، جگه له‌وه‌ی مهسرۆری تیرۆرست ١٢٠ كه‌سی به بێ ڕاوه‌رگرتنی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری و مه‌كته‌بی سیاسی كردۆته ئه‌ندامی كۆنگره و، ئه‌مه‌و ئه‌و زیاد كردنی ئه‌ندامانی كۆنگره هه‌ریه‌كه له نێچیر و فازیل میرانی زیاتر توره كردووه‌و، به ترسێكی سه‌ر خۆیان و كوتلهكهیانی ده‌زانن و، نێچیریش ١٤٠ كه‌سی له دهۆك و هه‌ولێر و سلێمانی و گه‌رمیان و كه‌ركوك كردۆته ئه‌ندامانی كۆنگره‌و، كیشه كه‌وتۆته نیوان ههردوولاكهوه!
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له سه‌رباز هه‌ورامی و ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، كه مه‌سعود بارزانی داوایی كردووه ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌نی مه‌دالیای بارزانی ین بكرێنه ئه‌ندامانی كۆنگره، به‌ڵام نیچیره‌ڤان و مه‌كته‌بی سیاسی رازینه‌بوون و به ئاشكرا دژایه‌تی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی مه‌سعودیان كردووه، چونكه ئه‌وه‌یان زانیوه كه به نهینی به‌ناوی مه‌سعوده‌وه ئاگادار كراونه‌ته‌وه، گه‌ر كرانه ئه‌ندامی كۆنگره ده‌نگ بده‌نه كوتله‌ی مهسرۆری تیرۆرست و سیداد بارزانی مامی!
نیچیره‌ڤان ڕاسته‌وخۆ ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه خاوه‌ن مه‌دالیاكان بكرێنه ئه‌ندامی كۆنگره، ئه‌وا ئه‌ویش به قه‌ده‌ر ئه‌وان له لیواكه‌ی ڕه‌وه‌ندی برای ده‌كاته ئه‌ندام كۆنگره..
دوای ئه‌وه‌ی مه‌سعود هه‌ستی كردووه كه كیشه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه، له پیشنیازه‌كه‌ی پاشگهزبۆتهوهو، به‌م شێوه‌یه ئه‌و كه‌سانه‌ی یاوه‌ری مه‌لا مسته‌فا بوون نهكرانه ئه‌ندامی كۆنگره‌و ناتوانن به‌شداری بكه‌ن!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست