پەیامی كادیرێكی پێشكەوتوی پارتی لە هەولێر بۆ لیستی گۆران
Thursday, 25/06/2009, 12:00
لە سەرو بەندی هەڵبژاردن , ڕۆژنامەو میدیاكانی زمان حالی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵمەتی هەلبژاردنیان قۆستەوە بۆ دیسان بە پیا هەلدان بە سەرۆكی بەناوی هەرێمی كوردستان , ڕۆژنامەی خەبات زمان حاڵی پارتی لە ڕۆژی(2372009) نوسرابوو(سەرۆك بارزانی سەرۆكی زەرورەتی كوردستانە) واتە دەیانەوێت ئەویشمان لێ بكەن بە قائید ئەل زەرورە.
بەرێزان من كە (20) ساڵە ئەندامێك و كادیرێكی چالاكی پارتی دیموكراتی كوردستانم, وە خزمەتێكی زۆرم بەو حیزبە كردووە, چونكە بە ڕاستی ئەوكات بە ڕزگاركەری میللەتی كوردم دادەنا لەو بارو دۆخەی كە ناوچەكەو عێراق پیایدا تێ ئەپەڕی.
بەڵام من ئێستا بە هەموو قەناعەتەوە بڕیارم داوە لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی كوردستان لە بەرواری257 2009 دەنگ دەدەم بە لیستی گۆران, وە بۆ سەرۆكایەتی هەرێم دەنگ دەدەم بە هەر كەسێكی تر جگە لە مسعود بارزانی, سەرۆكی بەناو هەرێمی ئێستا جگە لە سەرۆكی حزبێك هیچی بۆ میللەت نە كردووە, وە بەڵگەش بۆ قسەكانم لە خالانەی خواروە دەخەمە روو:
1-پەراوێز كردن و پشتگوێ خستنی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەگشتی , كە ئیًستا چەندین گەنج بێ ئیش كەوتون و چەندین دەرچووی كۆلێژو پەیمانگاگان لە ماڵەوە دانیشتوون و لە جیاتی ئەوان چەند كەسێكی سوك و بێ كەسایەتی لە پارچەكانی تری كوردستان لەگەل رێزم بۆ پارچەكانی تری كوردستان نموونەی ئەوانیش : (ئارامۆ ی بێژەری تەلەفزیۆنی زاگرۆس بەرنامەی من جیاوازم) كە ئێستا كول فی كولە لە تەلەفزیۆنی زاگرۆس تەنانەت شوقەیەكی تایبەتی بە تەنها بۆ بە كرێ گیراوە لە شوقەكانی زەكەریا (كرێ ی مانگانەی شوقەكەی زاترە لە 2500 دۆلارە) كە دەكاتە مووچەی مانگێگی زیاتر لە 10 خانەوادەی شەهید , لەگەل پێدانی مووچەیەكی خەیاڵی پێی كە كەس نازانێت چەندە؟, هەرەوها (گولاڵە) ی پێشكەشكاری زاگرۆس كافێ و (فاتیمە)ی پێشكەشكاری هەوالەكان و وە هەروەها پێدانی پلەی بەڕێوەبەر بە(عەزیز وەیسی) هونەرمەندی كوردستانی ئێران لە تەلەفزیۆنی نەورۆز زمان حالی حكومەتی هەرێمی كوردستان جگە لەوەی زۆربەی كادیرو كارمەندەكانی ئۆرگانەكانی حكومەت و حیزبی پڕ كردووە لە كوردی پارچەكانی تری كوردستان, بۆ ئەوەی ببنە موخلیس و ئەلقە لە گوێكانی ئەوان و تەنها فەرمانی ئەو جێ بە جێبكەن چونكە بە پارە ئەونیان كڕیووە.
2-هێنانەوەی هەموو كوردە بەعسیە كۆنەكان بۆ ناو دام و دەزگاكانی حكومەت و حیزب چونكە بە نەزەری ئەو كەسی شەریف و باشتر لەوان پەیا نابێت چونكە هەر خۆی جاشی بەعس بووە, نمووونەشم بۆ ئەوان(شێرزاد عبدالرحمان) بێژەرو پێشكەش كاری بەرنامەی هەفتانەی(باسی هەفتە) ی كەنالی نەورۆزە وە ئێستا كراوە بە سەرنووسەری گۆڤاری هەرێم! زیاتر لە 3 مووچەی هەیە جگە لەوەی سەیارەكی رەقەم شینی وەزارەتی ڕۆشنبیری بە شەو و ڕۆژ لە لایە, ئەوەی شایانی باس كردن بێت بۆ بیر خستنەوەی خۆێنەرانی بەڕێز ناوبراو نوسەرو دانەری سروودی (سەرۆكمان زێڕەی) سالی هەشتاكانە كە بۆ پێا هەل گووتنی سەدام حوسێن نوسی بوو, سالی هەشتاكان هەموو ڕۆژێك لە كەنالی تەلەفزێنی كەركوك پەخش دەكرا, ئەو سروودە بۆ ئەوەبوو بۆ نیشان دانی خۆشەویستی كوردەكان بۆ قائید ئەل زەرورە, بۆ زیاتر سەلمندنی قسەكانم داوا لە خەڵك دەكەم كە شەوانە سەردانی هۆتێلی چوار چرا یان هەورامان بكەن لە هەولێر وە ببین كە چۆن كەسانی گەندەڵی وەك(شێرزاد عبدالحمان) و چەندین كەسی تر وەكو ئەو لەسەر سامان و میللەتی ئەو میللەتە لەوێ بە هەدر دەدەن لە ڕابواردن و شەوانی سور!
3-دامەزراندنی (بەناو دكتۆرە بەلقیس) وەكو ڕاوێژكار لە لە بەڕێوەبەرایەتی هونەری هەولێر و تەلەفزیۆنی زاگرۆس , خەڵكی هەولێر رابردووی ئەو ژنە خەلفاوە دەزانن وە دە زانن كە چی بووە وە كەس لە یادی ناچێ كە ئەو كاتانەی ئەندام بوو لە تیپی مۆسیقای هونەری هەولێر لە زەمانی بەعس وە یەكێكە لە بەشدار بووانی سروودی (سەرۆكمان زێرە, سەدام زێرە) كە لە سەردەمی سەدام پەخش ئەكرا ئێستاش مایەی شەرمەزاریە بۆ تیپەكە.
4-هێشتنەوەی وەزیرو جیگری وەزیرەكان و بەرێوەبەرە گشتی یەكان لە شوێنی خۆیان بۆ هەتا هەتایە , كە هەیانە (10 تاكو 15) ساڵە لە هەمان شوێنی خۆیانە بە بیانووی ئەوەی كەسی چالاكن,وا دەزانن ئەگەر ئەوانە بگۆردرێن دونیا خراپ دەبێت, وە كەس نی یە لە كوردستان شوێنی ئەوانە نا گرێتەوە , نمونەشیان (عبدالعزیز تەیب(تێكدەری كشتوكالی كوردستان), نازەنین وسو(ژنە كۆنە بەعسی و گهندهڵ و بهدرهوشتی ئێستا) ,محمد امین فارسی بەرێەوەبەری گشتی سەرچاوەكانی ئاو وە سیروان ابو بەكر كە لەوەتەی حكومەتی هەرێم دامەزراوە لە پۆستی بەرێوەبەری گشتی یە لە وەزارەتی سامانە سروشتیكان وە ئێستا پلەی كراوەتە ڕاوێژكار لە وەزارەت بۆتە سەدام حوسێن دووەم, وە رەشید تاهیری وەزارەتی مالیە كە هەموو كەس دەیناسن پێویست ناكات من لێرە باسی بكەم.
5-ناو نوس كردنی هەموو جاشەكان و ئامیر فەوجەكان و موستەشارەكان و ئەمین عامەكان و رەفیق حیزبی یەكانی سەردەمی بەعس لە دەزگای ئەیلول , وە بڕینەوەی مووچە بۆیان گوایە ئەوانە خەباتی نەهێنیان كردووە!
6-پەراوێز كردنی بنەماڵە تێكۆشەرەكان و خاوەن شەهیدەكانی رێگای رزگاری كوردستان , وە پێدانی مووچەیەكی رەمزی كەم بە بنەماڵەی شەهیدە سەربەرزەكانی كوردستان, وە پێدانی سەروەت و سامانی كوردستان بۆ ئەوانەی كوردیان ئەنفال دەكردو جینۆ سایدیان لە دژی ئەم میللەتە پەیرەو دەكرد.
بۆیە لەبەر ئەو هۆیانەی سەرەوەو چەندین هۆی تر كە لە بەشی دووەمی بابەتەكم باس دەكەم من و پۆلێك كادیری پێشكەوتووی پارتی لە ئێستاوە بڕیارمام داوە دەنگمان بخەینە پاڵ برادەران لە لیستی گۆران كە لیستی ڕستەقینەی هەڵقولاوی رقی جەماوەری كوردستانە, بۆ یە بڕیارم داوە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دەنگم بدەم بە لیستی گۆران وە منیش سەرەتایەكی نوێدەست پێ بكەم و مۆمێك دا بگیرسێنم یۆ رووناك كردنەوەی رێگای ڕزگاری و گۆڕنی هەتا هەتای بۆ نەوەی نوێ
.بژی كورد,بژی نوێ بوونەوە. بژی گۆران, نەفرەت لە گەندەڵی.
كادیرێكی پارتی لە هەولێر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست