کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەدواى (17) ى شوباتەوە.بەرەو كوێ چووین...؟

Sunday, 30/12/2012, 12:00






ئەبێت،بەدواى وەڵامى ئەو پرسیارەدا بگەڕِێین،بۆچى لەرۆژهەڵاتدا ئەو هێزە ڕادیكاڵانەى دروست دەبن،ئەوانى پێش خۆیان تێناپەڕێنن، تاكڕەوێك دەڕوخێنن و خۆیان دەبنەوە بەكەڵەگا،بەسەر خەڵكەوە،ئایا ئیشى ئێمە دروستكردنى كەڵەگایە..؟ یان پەیامێكى ئەقڵانى و دەست و پەنجە نەرم كردنوەیە لەگەڵ رۆح و خەیاڵ،ئەوجا دەبێت لێرەوە بگلێینەوە ناو سیاسەت و واقیع.مرۆڤ بەم ڕێگە دەتوانێت،فێربێت سبەی و دوو سبەى چ ڕوو ئەدات..؟.
حەڤدەى شوبات،رووداوێك بوو،لانى كەم وانەیەكى بۆ لایەنە سیاسیەكان تیابوو،كە تووشی قەزەمى بوون لە سیاسەتدا.پێی ووتن ئەزموون دەتانكا بە مامۆستا،تا دەبن بەمام و بەوەستا پیرو خەڕۆ ئەبن.ئێمە لێرە پێویستمان بەڕستەو قسەى دوبارە نییە.وەك یەكێتى و پارتى باشن..یان خراپن.وەك ئەوەى بپرسین دەسەڵات تواناى چاكسازییهەیە یان نییە.دێینە سەرئەوەى چیمان گۆڕى و چیمانكرد.؟.
هیچ كەس ناتوانێت،بەس لەرووداوەكان وەك خۆى بكا،باسی بەندە نەكا وەك چالاكوانیك،وەك سەرپەرشتیاری گروپێك بەناوى "گروپی هەستكردن بەبەرژەوەندییەكانى گەل".دواتریش یەكخستنیان لەئەنجومەنێكدا.وائەزانم ڕوونبۆتەوە كەئەو ئەنجومەنە هەرنەبوایە باشتر بوو.بۆیە قسە لەسەر ئەوەش ناكەم،نزیكەى دوو ساڵ بەسەر ڕووداوەكەدا،تێپەڕى.ئەوەش ساغبۆوە كە جیا بونەوەى گروپێك لە خۆپیشاندان هەقبوو یان ناهەق،لەپاش ئەوەى كە شتێكى سووك و نابەرپرسانەو بێ جورئەتانە نەما نەیكەن و نەیڵێن.بابزانین ئەمانە كێ بوون.چییان لێ سەوز بوو.بەرهەمى (17) ى شوبات چیبوو،ئەى دوومانگ لەسەر شەقام نەبوون هێزە ئۆپۆزسیۆنەكان،لەناو خۆیان كردیان بەموزایەداتى سیاسی و خاڵەكانى ئێمەیان بزركرد كە لە تەختە رەشەكەى سەرا خەڵك داواكاریی خۆى لەسەر دەنووسی.یەك ساڵى رەبەقە خۆمان لەئپۆزسیۆن بێدەنگ كردووەو،هەرجارەى پاساوەكەى بەشتێك ئەدەمەوە،هەر هەبن باشترەو،پاڵپشتن بۆ راى گشتى و دەنگى ئازادو....هتد.
لاى خوارەوە،چەند دەستكەوتێكتان بۆ دەژمێرین،لەدواى حەڤدەى شوباتەوە،كەهەر قابیل بە خۆپیشاندانێكى سەرتاسەرییە،دەرهەق بە ئۆپۆزسیۆن و میدیاى ئەهلیى :
* دەست بەجێ،سەرۆكى هەرێم دواى خۆپیشاندانەكان سەردانى گردى زەرگەتەى كردو،ئەوانەى دوێنى لەشەقام قسەى زلیان دەكرد،لەخزمەتیان بوون.ئێمە دژى یەكڕیزى و كۆبۆنەوە نین.ئەمە شتێكى ترە.
* سەدان كادرو پێشمەرگەى كۆمەڵى،ئیسلامى خانەنشین كران.
* دۆسیەى چوار ملیار دۆلارەكەى،شیۆینى نەوت كپ و قوڕى لێكرا.
* یەكگرتووى ئیسلامى، یەك ملیار دینارى لە پارتى وەرگرت،لەبودجەى گشتى.هێشتا ئەڵێن پەیوەندیمان ئاسایی نییە!!!.
* میدیاى ئەهلى، هیچ فەرقێكى ئەوتۆى نەما،لەمیدیاى حزب و،قسە كەوتە سەر ئەوانیش،تا ئەوكاتەى وەك حزبەكان شارچێتى و گەڕەك چێتى بكەن.هەندێ كەس بكەن بە پاڵەوان و هەندێكیش وەلا بخەن.خزمایەتى و هاوڕێیەتى و میزاج بەتایبەت لە ئاوێنەدا ڕەنگى دایەوە.
* ژمارەیەك نوسەر بەپلەى سەربازى خانەنشین كران.
* ژمارەیەك لەوانەشی دوێنى لەسەراى ئازادییەكان بون و لەناو تیڤى یەكانى ئۆپۆزسیۆن بوو،چوونە ناو رۆژنامەكانى دەسەڵاتى سیاسی و لەتەلەفزیۆنەكانیش پشكیان دەبێت لەمەولا.
* ژمارەیەك نوسەرى تر (ئەخلاقى كارى هاورێیەتیم ڕێ نادا).سەردانى سەرۆكى حكومەتیان كردو،هەندێكیان دامەزران و هەندێكیش لەرێگەى بارەگا حزبیەكانەوە مەگەر خوا بزانێت!!.
* 2750 راپۆرتى چاودێرى دارایی،كە هەمووى دۆسیەى گەندەڵیە هەتیوو كەوت.
* دامەزراوە ئەمنیەكانى، دەسەڵات زیاتر كەوتنە شوێن دەنگە ئازادەكان و،كۆى میدیاش بۆ هەندێك لێقەومانى رۆژنامەونان كردیان بەهەڵللاو هۆسەیەك نەبێتەوە..بۆ هەندێكى تریش كەدیارن توند نوقانیان.
* ئۆپۆزسیۆن لەسەردەمى كابینەى،دكتۆر بەرهەم دا،ئەوەندەى مابوو دەست بیخەنە ناقڕەى یەك و،شتەكانیان بەشەخسی كرد،بەڵام لەكابینەى حەوتدا كپیان لێكردو،رەنگە بەشدارییەكیشیان هەبێت.لەپشكى نەوتدا.
* بەیەك سەردان بۆ گردى دەباشان،نەك هەر جیاوازیی نەما، بەڵكو هەر وەك یەك بوون.
* لەهەر هەمووى سەیرتر...ببینن چشینێك بۆ سەرۆك كۆمارو بۆ ئەمانە دەكەن، تۆ بلێی ئەوانە حزبایەتى و كوردایەتى و یەكێتى بوون بەئێمە بفرۆشن!!!.لەلایەك قسەى نەستەق و لەلایەكیش لایك و كۆمینتى سەیر بۆ بەرپرسان دەنووسن،، دەمامكەكان هەڵبەنەوە، با زیاتر بتانناسین.
* كۆتا شت،كە ڕەنگەزۆرى تر هەبێت بەڵام لێرە دەوەستین،ئەویش نزیكەى (700) كەسی بەناو داهێنەرە لەكوردستان.هیچ كۆمێنتێكم نییە لەسەر ئەمە.!!!.
توخوا،خۆپیشاندانێك قەدرى هەشت شەهیدو چوارسەد بریندار نەگرێت،ئەمە بەرهەمەكانى بێت.باشتر نەبوو ئەو دە رۆژەى یەكەم ئێمە وازمانهێناو هۆكارەكەشمان روونكردەوە،ئەوانش خۆیان گسكیان لێ بایە.ئەوكات ئەماوت ئەمان فێرن مناڵى كورد بەكوشت بەن و دواییش هیواى سەركەوتن بۆ یەكتر بخوازن و پێكەوە نان بخۆن. لەمانە خۆشتریش روویاندێ كە بابەت بنوسن لەژێییەوە ئەستێرەیەك دەكەن و دەنوسن (ئەندامى پێشووى ئەنجومەنى كاتى سەراى ئازادى).ڕەنگە سەردەمێك بێت ئەمانش (جگە لەخۆم) داواى خانەنشین كردن بكەن!!!.خەڵكانێك هیچ كارێكى مەیدانى وسەرماو گەرمایان نەچەشتبێ،باگگكراوەندێكى تیۆری و خوێندنەوەیان نەبێت.خەڵكانێك بەبێ ژەمێك نان خواردن دەست وەگریان بكەن،خەڵكانیك بۆ وێنەگرتن ووتار بخوێننەوە.كەسێلێك بەس بۆ قسەو واتە واتى ناو فەیسبووك ئازابن، دەبێ چى بگۆڕن.
جیی پێكەنینە،لەناو ئەم ێەدان جۆرە ئامرازانەى راگەیاندن لەكوردستان،كە ئەم بابەتەم نووسی،ئەو پرسیارە درووست بوو "ئەبێت كێ ئەمە بڵاو بكاتەوە..؟".




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە