کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود ده‌ڵێ: ئەوەی بۆ پاراستنی هەولێر کردمان بۆ کوبانێش کردوومانە

Friday, 17/10/2014, 12:00


مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێ : ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ولێرمان کرد، بۆ کوبانیش ده‌یکه‌ین.
ئه‌م قسه‌یه‌ی مه‌سعود دوای به‌ردانی بەنجی ترسەکەیەتی کە بەرەنگ زەردیی و زمانی تەتەڵەوە، بەهەڵەداوان لە دوای گرتنی شەنگال هانای بۆ گەریلاکانی پەکەکە و یەکینەکانی هێزی گەل برد، لەولاشەوە داوای لە یەکێتیی و ئێران کرد کە هەولێری بۆ بپاریزن، داعشەکانی هاوپەیمانی خۆی پەیمانەکەیان شکاندبوو دەیانویست پەلاماری ئەمیش بدەن، ئیستا مەسعود وا خۆی دەردەخات، کە هەموو ئەمانەی روویان دا قارەمانی و ئازایەتیی خۆی بوو، دەیەوێت وا پیشان بدات هەولێر خۆی رزگاری کردووە و پاراستوویەتی، هەمان کاریش بۆ کۆبانی کردووە، دیارە ئەم قسە زلانە لە دوای بەنجی ترسەکەی دەیکات، دوای ئه‌وه‌ی شه‌نگار به‌ده‌ستی چه‌ته‌کانی مه‌سعود درانه‌ ده‌ست داعش، داوی ئه‌وه‌ی به‌ته‌له‌فۆن به‌سلێمانی ده‌ڵێ فریام بکه‌ون 10 پیاوم به‌ده‌وره‌وه‌ نه‌ماوه‌. هەڵبەت مه‌سعود که‌ ده‌ڵێ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ولێرمان کردوه‌ بۆ کوبانیشی ده‌که‌ین مانای وایه‌، ئه‌وه‌ی که‌ سوپای سه‌دامی هێنا بۆ هه‌ولێر، ئه‌وه‌ش بۆ کوبانی ده‌کات، واتە سوپای تورکان دەباتە ناو کوبانی. ئه‌گینا که‌ی، مه‌سعود هه‌ولێری لە دەست داعش رزگار کردووه‌؟
ئه‌‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ڕوو ده‌دات له‌کوبانی ئه‌وه‌ جوامێری ئه‌و شه‌ڕڤانانه‌یه‌ که‌ به‌گیانی خۆیان له‌ڕیزه‌کانی یه‌په‌که‌ خه‌باتی جه‌سورانه‌ ده‌که‌ن، بۆیه‌ لای مه‌سعود بارزانی ئه‌وانه‌ ته‌نها خه‌مێکی قوڵه ‌و برینێکه‌ ده‌چیته‌ سه‌ر برینی خیانه‌ته‌کانی تری مەسعود له‌مێژوودا. له‌جێگه‌یه‌کی تردا مه‌سعود ده‌ڵێ: " داعش له‌ناکاو هێرشی کرد".
گه‌لێک زیندووبێت ده‌پرسێ. بۆ له‌ناکاو هێرشی کرد؟ دیاره‌ له‌ په‌یمانه‌که‌ی به‌ستان له‌گه‌ڵ داعش و توراکاندا هێرشی بۆسه‌ر ئێوه‌ی تێدا نه‌بوو، به‌ڵام کڵاویان کرده‌ سه‌رتان وئێوه‌ش کردتانە سه‌ر کورد.
وا رۆژه‌کان تێده‌په‌ڕێ و داعش پاشه‌کشە ده‌کات له‌ کوبانی و کوبانی ده‌بێته‌ سمبوڵی خۆڕاگری و جه‌سوری و ژنانی کورد وه‌ک ژنه‌کانی قه‌ڵای دمدم له‌ ڕۆمانه‌که‌ی "عه‌ره‌بی شه‌مۆدا" رۆڵی خۆیان وازی ده‌که‌ن و به‌رگی ژنانی شه‌ڕڤانه‌ ده‌بێته‌ مۆدی ژنانی ئه‌وروپا و ده‌بێته‌ سمبوڵی خۆڕاگری و ئێمه‌ش وه‌ک کورد ئاهێک به‌به‌رماندا دێته‌وه‌و شانازی ده‌که‌ین به‌ کورد بوونی خۆمانه‌وه‌، کە ئێوە شەرمتان بەسەر کوردبوونماندا هێنا.
ئێستا دیسان مه‌سعود ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ جاشه‌وه‌ که‌ له‌ هۆتێلەکاندان له‌ هه‌ولێر ڕه‌وشی ڕۆژئاوا تێک بدات
له‌کاتێکدا ماوه‌ی سێ ساڵه‌ ئه‌م به‌شه‌ره‌ به‌پلانی تورکیاو ویسته‌ پاشایانه‌ی خۆی که‌ له‌ڕێگه‌ی فه‌رهاد پیرباڵه‌وه‌ به‌گوێ ده‌داین، له‌دژایه‌تی کردنی ئه‌وبه‌شه‌دایه‌ و به‌کرده‌وه‌ بایکۆتی خستۆته‌ سه‌ر ئه‌و به‌شه‌و نایه‌لێت قتوه‌ شیرێک بۆ منداڵان بچێت و خه‌نده‌قیان له‌دژیان لێ داو له‌ شه‌نگاریش ناوچه‌یه‌کی به‌ر فراوانی بۆ داحش چۆڵکردن و ته‌سلیمی چه‌ته‌کانی داعشی کرد بۆ خه‌تری ئه‌وه‌ی بتوانێت شکست به‌و به‌شه‌ بێنێت و نێتی تورکان و ویستی تورکان جێبه‌جێ بکات و گه‌ل له‌وێ ڕیسوا بکات و زه‌لیلی ناو خێمه‌و هۆردوگاکانیان بکات و له‌سایه‌ی سوڵتانیان له‌ژیڕ ‌هه‌ره‌شه‌دا بێت.
خیانه‌ت کردن سیمای ئه‌م جانه‌وه‌رانه‌یه‌ ئه‌وه‌تانێ نێچیر بارزانی برازای مه‌سعود ده‌ڵێ : تورکیا یارمه‌تی داعشی نه‌داوه‌. له‌کاتێکدا که‌ هه‌موو دنیا ده‌ڵێ تورکان له‌پشتی پلانی داڕێژراوی چه‌ته‌کانی داعشه‌وه‌ن و ئه‌مڕۆ له‌یه‌که‌م گۆڤاریاندا به‌ناوی "دابق" که گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ونی خه‌لافه‌تی عوسمانییه‌ وه‌ک چۆن عوسمانییەکان سوپای جاشیان له‌ کورد دروست کردبوو، به‌ناوی سواره‌ی حه‌میدییەوه‌. ئه‌مڕۆش ئه‌ردۆغان هه‌مان سوپا، هه‌مان جاش له ‌ڕێگه‌ی مه‌سعود بارزانییەوه‌ دروست ده‌کات ئه‌وان ڕۆڵی مێژوویی بۆ تورکان ده‌بینن.
نه‌خشی سه‌رانی گۆڕان و په‌رله‌مان نه‌خشێکی هێنده‌ ناشرینه‌ که‌ مرۆڤ قێزی ده‌بێته‌وه‌ له‌ هه‌ڵوێست و کرداریان و ده‌یانه‌وێت بڵێن بارزانی سه‌رۆکیان که‌سێکی ماناداره ‌و ئه‌و خاوه‌نی پلانه‌ و له‌ سه‌ری ڕه‌ش هاتۆته‌ خوارێ و له‌ دهۆک نیشته‌جێ بووه‌ و له‌وێوه‌ خه‌ریکی ژن و کچه‌ جه‌ربه‌زه‌کانێتی بۆ به‌ره‌ی شه‌نگاریان بنێرێت و ئه‌وانیش وه‌ک کوبانی ڕۆڵ ببینن و ببنه‌ پاڵه‌وانی ڕۆژ و به‌رگی کچ و ژنی مه‌سعودیش ببێته‌ کاڵای مۆدێل و له‌بازاڕه‌کاندا بفرۆشرێت، ته‌نانه‌ت ده‌ڵێن ژنه‌که‌ی مه‌سعود ووتوێتی من وه‌ک بێریڤان به‌گولله‌یه‌ک گیانی خۆم ئازاد ده‌که‌م له‌کۆیله‌بوون.

سه‌رۆک : ئه‌م قسانه‌ی تۆ ده‌یکه‌یت ته‌نها بۆ گه‌لێکی داماو بێموچه‌ ڕه‌واجی هه‌یه‌ به‌ڵام شه‌ڕڤانای ڕۆژئاوا له‌ چه‌شنی قسه‌ پوچه‌کانی ئه‌ردۆغاندا هاوته‌ریبی ده‌که‌نه‌وه‌ ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یڵێیت ته‌نها مه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا لێت بکڕێت و دوای چه‌ند ساڵی تر بۆمان باسبکات بڵێت کاک مه‌سعود لای من ووتی ئاخ بۆ یه‌کدوو شه‌نگاری تر داخ له‌ده‌ست شه‌ڕڤانانی کوبانی که‌ شه‌هامه‌تیان بۆ نه‌هێشتین.

سمکۆ ساحێبقران

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە