بەرەو یەكیەتی وڵاتانی عێراق .وەك پلانی (ب) بۆ كورد !
Friday, 20/06/2014, 12:00
1337 بینراوە
پلانی (بی) بۆ كورد! لەكاتێكدا كورد نەیتوانی ئەو ھەلەی بۆی رەخساوە و ھاتۆتە پێش ، لەبەر ھەر ھۆیەك لە ھۆیەكان بیقۆزێتەوە و لەبەرژەوەندی خۆی بەكاریان بەرێ ، كەدیارترینیان دەست وەپێش خستنی وڵاتانی زلھێزە لە رێگری بەدەوڵەت بوونی كورد و دروست بوونی كیانێكی سەربەخۆی. دیارە ھەردەم بوونەتە یان دەبنە لەمپەڕ ،كە ئەمە كاردانەوەیەكی چاوڕوان كراوە لەبەردەم داخوازیەكانی كوردا ! كورد لە كاتێكی وەك ئێستادا ئەگەر نەیتوانی سوود لە جەوھەری ڕووداوەكان وەربگرێ و بە لای خۆێدا بیانشكێنێتەوە ! دەكرێ سوود لەم پەشێویەی ئێستادا لە ناو عێراق و بەتایبەتی نیوان شیعە و سونی وەربگرێ ئەویش بە دەست پێشخەری لە پارچەكردنی عێراق بەشێوەیەكی ھونەری و تەكنیكی ، بەبیانووی پاراستنی ئاشتی و ئارامی لەناوچەكدا ، كە لە بنەرەتا ھەنگاوێكی ئیجابی دەبێ بۆ كورد ، بەڵام بە پشوویەكی درێژتر تا دەگاتە ڕاگەیاندنی دەوڵەتی كوردی لە دوا ڕۆژدا . ئەویش بە داوای زیاتر لە فیدراڵی وكۆم فیدراڵی ،بەدروست كردنی ناوێكی تازە بۆ كوماری عێراق كە ببێتە (یەكیەتی و ڵاتانی عێراق) .
دیارە بیانوەكانیش بۆ ئەم مەبەستە ، گەلێكن و لەھەژمار نایەن ! ھەوڵی كوردیش بۆ پاراستنی یەك پارچەی عێراق كەم نەبووە ، كورد زۆر بە جدی لە كار دابووە، بۆ ئاشت كردنەوەی عەرەب بە عەرەب، كەئەویش دەكرێ وەك كارتێك لە بەرژەوەندی كورد بەكار بھێنرێ ! بیانوی تری كورد ، پێدانی نمونەیە بەدابەش بوونی وەھمی عێراق، بەفعلیش كاردانەوەی لەسە خاكی عێراق و خەڵكی عێراق ھەیە، لەھەمان كاتا خاكی عێراق بۆتە سەنگەری ڕووبەڕوو بوونەوەی بەرەی وڵاتانی خەلیج و توركیا لەلایەك ، شیعە لە لایەكی تر ، ئەم جۆرە ھەوڵانە ئارامی ناداتە ناوچەكە و بەبێ ئارامی ئەم ناوچەیەش ، ئارامی زۆربەی ولاتانی جیھان ناجێگر دەبێت ! دیارە لەھەر ھەمووی گرنگتر، سەرنەكەوتنی تاقی كردنەوەی فیدرالیە، شكستی ئەم تاقی كردنەوە، دەبێتە ھۆكارێك بۆ پێدا چوونەوەی دەستور و كورد پێدا گری بكاتە لە گۆرینی ئەو خاڵ و بەندانەی لە بەرژەوەندی دوور و نزیكیدا نین !
بۆ پشتگیری كارتی دەوڵەتانی یەكیەتی عێراق وەك پرۆژەیەك كە رێژەیەكی زۆر لە سالی 2007 كۆنگرێسی ئەمریكی دەنگی پێداوە ، پرۆژەكەی (بایدنە) كە دەكرێ وەك ھەر پرۆژەیەكی تر كار لە سەر پێشخستن و چاك كردنی ھەندێ لە بڕگە و بۆ چوونەكان بكرێ ، كە ئێستا لە مەیدانی عێراق
ھیچ پاساوێك نەماوەتەوە بۆ پێكەوە ژیانی نەتەوەكانی عێراق ، و ھیچ پاساوێكیش نیە كە رەچاوی سیستەمی پێكەوە ژیانی ودابەشكردنی دەسەڵات لەنیوان وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و ھەرێمە فیدرالیەكانی كەنەدا بكەین ، ئەویش بە بیانووی پێنەگەیشتووی ، ئاستی سیاسی ناوچەی ڕۆژ ھەڵات .
تێبینی // من وەك تاك و خۆم ، لەگەل ڕاگەیاندنی دەولەتی كوردیدام ھەرگیز شانازی بە ناوی عێراقێكەوە ناكەم ، تەنانەت لە تاراوگەش بۆتە پەڵەیەكی ڕەش و عەیبەیەك بە سەر ناسنامە و ڕەگەزنامەكانمانەوە ، كە زۆربەی كات بۆتە ھۆی ئەوەی خاوەن كار تەنھا بە دیتنی شوێنی لەدایك بوونت "عێراق " ، CV كەت ، جێگای تاكە شوێنێك تەنكەی زبڵدانە، ھەرچەند ئاستی خۆێندنت بەرز بێت.