کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سرحد قادر ئەو نەخوێندەوارەی كە راگەیاندن كردی بە فسفس پاڵەوان

Friday, 27/02/2009, 12:00

1470 بینراوە


 خوێنەری ئازیزی كوردستانپۆست... گەر دەتانەوێت ژیانی تایبەتی وهەروەها شتی شاراوەو زۆر نهینی عەمیدە نەخویندەوارەكەی پارتی بزانن ئەم بابەتە بخویننەوە ئەو كاتە ئێوەش بۆتان دەردەكەوێت كە سرحد ئەو فسفس پاڵەوانە نیە كە راگەیاندنەكان وا بایەخیان پێ داوە، من یەكێكم لەو ئەفسەرانەی كە لە پاش پرۆسەی رزگاری عیراقەوە لەگەڵ سرحد قادر ئەرك دەبینم لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی كەركوك و لە زۆربەی هەڵمەتی گەران و پشكنینەكاندا یاوەری سرحد قادرم بەڵام ئەوەندە كاری لابەلاو ناهەقم لە سرحد بینیوە چیتر ناتوانم بەرامبەر بەو كارانە بێ دەنگ بم و بۆیە دەمەوێت ویژدانی خۆم ئاسودە بكەم هەرچەندە لیشتان ناشارمەوە كە بە هۆی سرحدەوە پارەو پولێكی زۆرم پێدا كردووە بە كاری دزی و جەردەی . خوێنەری بەرێز... بەر لە ئەنجامدانی هەر هەڵمەتێك سرحد چەندین رێنمایی تایبەت ئەدات بە ئەفسەرەكانی كە دەبێت لە كاتی هەڵمەتەكەدا جێ بە جێ بكرێت لەوانە 1)دەبێت كە چونە هەر گوندێك سەرجەم نێرینەكانیان كۆ بكریتەوە وێنەیان بگیرێت بو ئەوەی لە راگەیاندنەكاندا بە قەڵبالغی دەركەوێت و خەڵك بڵێت ئەوانە تیروریستن 2)جەخت لەوە دەكاتەوە كە دەبێت خەڵكی دەوڵەمەندوو ناوداری گوندەكە زوو دەست نیشان بكرێت و بیگرن و تومەتی تیروریستی بداتە پاڵی بۆ ئەوەی بۆ روژی دواتر بە مەبلەغێك پارە ئازادی بكەن 3)پارەو زێر و مۆبایل لە هەر ماڵێكدا بگیرێت موڵكی سرحدە 4) هەر ماڵێك چەكی هەبێت ئەگەر بو پاسەوانیش بێت دەبێت دەستی بەسەردا بگیرێت 5)لە هەموو هەڵمەتەكاندا دەبێت بە لایەنی كەم دەزگایەكی راگەیاندن یاوەری سرحد بێت بۆ ئەوەی لە شاشەی تەلەفزیونەكاندا بە شان و باڵی سرحدە بڵێت جاری وا هەبوو كە دەیزانی راگەیاندنەكان نایەن هەڵمەتەكەی دوا دەخست و دەیگوت من بۆ راگەیاندنەكان موداهەمە دەكەم ئەگەر دەر نەكەوم موداهەمەم بۆ چیە 6) سرحد لە كاتی گەران و پشكنیندا هێچ كات رێز لە ئافرەت و پیرو پەك كەوتە ناگریت بە شەق تیان هەڵدات 7)گەر چەكمان دەسنەكەوێت لە كاتی هەڵمەتەكاندا چەكی پۆلیسەكان ریز دەكات و وێنەی دەگرن كە گوایە هی تیروریستە ئا ئەمەیە هەڵسوكەوتی سرحد لەكاتی موداهەمە ،جیا لە مانە مانگانە لەلایەن وەزارەتی ناوخوی هەولیرەوە بری (100) هەزار دینار وەك نەسرییە بڕاوەتەوە بو ئەفسەرەكانی پۆلیس پارتی لە كەركوك و (50)هەزار دیناریش بو مفەوزەكان بەڵام سرحد هەمووی دەخوات بەبێ ئەوەی حساب بو كەس بكات ، سرحد مانگانە حێەی پارەی هەیە لەلای سەرجەم بنكەكانی پۆلیسی قەزاو ناحیەكان لە رێگای ئەفسەرەكانیەوە كە پارە لەو تەنكەرە نەوتانە وەر دەگرن كە بە قاچاخ نەوت ئەدزن هەر ئەو ئەفسەرە دزانە بوون كە بە پارەی تەنكەرە نەوتەكان (عید میلاد)یان بۆ كورەكەی سرحد كرد لە ساڵی 2007 لە هۆڵی نەوروزی كەركوك كە نزیكەی (130)وەرقەی تێچوو، ....سرحد قادر ئێستا زۆر بێ منەتە لە پارتی چونكە بە هۆی دزی و گەندەڵی كەركوكەوە خاوەنی نزیكەی (600)دەفتەر دۆلارە و خوشترین خانووی لە سلیمانی هەیە و ژنەكەشی بە سەیارەی مۆنیكا هاتوو چۆ دەكات ، بەڵام ئەوەی ئێستا سرحدی نیگەران كردووە هاتنی ئەو لێژنەییە كە لە وەزارەتی ناوخوی بەغداوە هاتووە و داوای بڕوانامەی ئامادەی دەكات لە ئەفسەرە كوردەكان هەرچەندە پێش هاتنی لێژنەكەش سرحدوو سێ لە ئەفسەرەكانی بە بریارێكی وەزارەتی ناوخۆی عیراق پلەكانیان داگیرا بەڵام سرحد دەیەوێت بروانامەیەكی ساختا ئامادە بكات بو ئەو لێژنەیە بۆ ئەوەی دەری نەكەن لە پۆستەكەی ، سرحد ئێستا بوتە مولازم موحسینەكەی جاران وەك مەلا كرێكار لە وتارێكدا وەێفی دەكات ، بە هۆی سرحدەوە ئیستا تەواوی عەرەبی كەركوك نەفرت لە كورد دەكات سرحدیش بو بەرژەوەندی تایبەتی خۆی و بو گیرفان پڕ كردن وێنەی كوردی لە كەركوك ناشرین كردووە بەڵام سەیر لەوە دایە كە نە سەركردایەتی كورد و نە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەریم ونە پۆلیسی كەركوك لێپیچینەوە ناكەن لەگەل سرحد باشە كەی بووە لە گوندێكدا (40) بۆ (50) تیروریستی تێدا بێت ئەگەر بە قسەی سرحد بوایە ئێستا تیروریست لە سنوری كەركوكدا نەما بوو . خوینەری ئازیز.......لە كۆتاییدا دەمەوێت ئەوە بڵێم كە سرحد تەنها بۆ دزی و كۆكردنەوەی پارە و خۆ دەرخستن موداهەمە دەكات و ئەو فسفس پاڵەوانە نیە كە لە راگەیاندنەكاندا دەر دەكەوێت زۆر دڵنیاشم لەوەی گەر یەك هەفتە راگەیاندنەكان بایەخی پێ نەدان ئەوە واز لە موداهەمە دینێت بۆیە داواكارم لە سەركردایەتی پارتی كە بەر لەوەی هەموو عەرەبی كەركوك ببنە دوژمنی كورد چارەسەرێكی سرحدی دز بكات .

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)