کێ له پشت سایتی کوردستانپۆسته؟
Sunday, 15/03/2009, 12:00
ڕۆژنامه‌ی هه‌واڵ که ده‌زگایه‌که هه‌ڵۆی برایم ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رستی ده‌کات و بنه‌ماڵای تاله‌بانی له پشتێویهتی و ده‌زگای زانیاریی، زانیاریی و راوێژکاریی پێده‌دات، له دوایین لاپه‌ڕیدا له ستونی شه‌کری تاڵ، پیاوێکی ده‌زگاکه‌یان به ناوی موحه‌مه‌د سهرقهلایی، به ناونیشانی کێ خاوه‌نی ماڵپه‌ڕی کوردستانپۆسته، ناشییانه و به قسه‌ی سه‌یر و بۆچوونی نه‌فامانه زانیاریی له سه‌رمان نووسیوه، و ئێمه‌ی به خوێنه‌ران ناساندووه، به پێویستمان زانی بۆ ئاگاداری خوێنه‌ره به‌ڕیزه‌کان، نه‌ک بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی هه‌واڵ و ده‌زگای زانیاریی چه‌ند دێرێک بنووسین، به‌تایبه‌تیی نووسه‌رێکی دیکه‌ی کوردستانپۆست به ناوی کاک وه‌یسه به‌رده‌زه‌ردی به ناونیشانی (
كوردستانپۆستى دەسەڵات تۆقێن هى خەڵكە و خەڵكیش لێپرسراوێتى) وه‌ڵامیکی تێر‌و ته‌سه‌لی داونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی پێویسته ئێمه‌ش ئه‌و چه‌ند دێره‌ی خواره‌وه‌ی بۆ زیاد ده‌که‌ین:
کوردستانپۆست سایتێکی ئازاده و سه‌ر به هیچ لایه‌نێکی سیاسیی، حیزب و ڕێکخراو نییه، ئه‌مه پاکانه نییه بۆ خۆمانی بکه‌ین، ئێمه بڕاوامان وایه، که له دوای دروستبوونی ده‌وڵه‌تیی عێراق، کورد خاوه‌نی حیزبی خۆی و سه‌ر (به‌خۆی) نه‌بووه، به‌و مانایه‌ی هه‌ر بزووتنه‌وه و ڕێکخستن و پارتییه‌ک دروستکرابن، یان دروستبووبێتن و چالاکییان هه‌بووبێت، هه‌موویان به ڕه‌زامه‌ندیی دوژمن و داگیرکه‌رێکی کوردستان به‌ڕێوه چووه، به‌ڵگه‌شمان ئه‌وه‌یه، سه‌رکرده‌ی ئه‌و حیزب و بزووتنه‌وانه ئازادانه له یه‌کێک له‌و وڵاته داگیرکه‌رانه‌وه په‌یام و خواستی دوژمنه‌کانی کوردیان ڕاگه‌یاندووه، هیچ کاتێک مه‌ترسییه‌ک بۆ سه‌ر ژیانیان نه‌بووه، به ئاره‌زووی خۆیان هاتوچۆیان کردووه، ئه‌و سه‌رکردانه‌ی پاک و دڵسۆزبوون، ئه‌وانه‌بوون، که راوه‌دوونراون، گیراون، ده‌ستبه‌سه‌رکراون، کوژراون، یان له سێداره‌دراون.
ئێمه ده‌زگایه‌کی راگه‌یاندنین، نه‌ک حیزبێکی سیاسیی. ئێمه کاتێک باسی سیاسه‌ت ده‌که‌ین، هه‌واڵ و وتاری سیاسییش بڵاوده‌که‌ینه‌وه، ئه‌مه به‌شێکه له سیاسه‌ت و په‌یامی کارکردنه‌کانمان، کاره‌کانمان به سیاسه‌ته‌وه گرێدراون، ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌رگاکان دابخه‌ین، په‌نجه‌ره‌کان کراوه‌یه، سیاسه‌ت به‌و مانه‌یه لێکده‌ده‌ینه‌وه، که ڕووناکی له ژوور و ماڵه‌کانماندا نه‌بڕین، زۆر به لامانه‌وه ئاساییه، بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردن و تیروتهسهلکردنی ناوه‌رۆکی هه‌واڵ و نووسینه‌کانمان په‌یوه‌ندیی به هه‌موو لایه‌که‌وه بکه‌ین و زانیاریی به ده‌ست بهێنین، ئه‌مه کاری ڕۆژنامه‌گه‌رییه، نه‌ک کاری سیاسیی، نه‌ک کاری دبلۆماسییانهی حیزب و ده‌وڵه‌ت.
کوردستانپۆست یه‌که‌م ماڵپه‌ڕ و راگه‌یاندنی کوردیی بوو، کاتێک هه‌واڵی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی هه‌ر چوار ئه‌ندامه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی و کوسره‌ت ڕه‌سولی ڕاگه‌یاند، ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌ر ڕوودان و گۆڕانکارییه‌کدا بووین له‌و ماوه‌یه‌دا ڕوویان ده‌دا، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه نییه، سه‌ر به لایه‌نێک بووبێتین، به‌ڵکو نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه، ئه‌وانه، یان که‌سایه‌تییه‌کی سیاسیی وای به باش زانیوه هه‌واڵ، چالاکیی، گۆڕانکارییه‌کان و قسه و نهێنییه‌کان له ڕێگای کوردستانپۆسته‌وه بڵاوبکرێنه‌وه، چونکه کوردستانپۆست هێڵی سووری تێدا نییه، ناکه‌وێته ژێر هیچ فشارێکه‌وه، هه‌روه‌ها یه‌که‌م ماڵپهڕیشه که به هه‌موو مانایه‌ک ئازاده و له ژێر کاریگه‌ریی و ترسی هیچ لایه‌نێکدا کارناکات و وێنای هه‌واڵه‌کان به بێ ڕووتووش بڵاوده‌کاته‌وه.
پاش ئه‌و رووداوانه‌ی، له ناو یه‌کێتییدا ڕوویاندا، کوردستانپۆست، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تیی کرد، جگه له ئه‌ندامێک، که نه‌یتوانی ئاماده بێت، ئیتر ته‌واویی ئه‌ندامان له سه‌ر ئه‌وه کۆکبووین، که پشتیگیری لیستیی سه‌ربه‌خۆ بکه‌ن، ئه‌م پشتگیرییه‌ش به‌و مانایه نا ئێمه خۆمان یه‌کلاکردبێته‌وه و سه‌ر باڵی ڕیفۆرم بین، به لای ئێمه‌وه ڕیفۆرم ته‌نها ده‌نگێکه بۆ چاکسازی ناو ڕیزه‌کانی یه‌کێتیی، ئێمه که‌سمان سه‌ر به یه‌کێتیی نیین. ئێمه که‌سمان له‌گه‌ڵ پره‌نسیپی ده‌نگداندا نیین، به‌ڵکو دژی دهنگدانیشین، ده‌نگدان به لای ئێمه‌وه ددانپێدانانه به‌وه‌ی ئێمه عێراقین، ئێمه خۆمان به هاوڵاتییه‌کی کوردستانیی ده‌زانین، نه‌ک به هاوڵاتییه‌کی عیراقیی، ده‌نگدان و هاوبه‌شیکردن له هه‌ر لیستیکدا ڕازییبوونه به عێراقییبوونی کورد، کاتێک ئێمه ده‌ڵێین پشتیگیری لیستیی سه‌ربه‌خۆ ده‌که‌ین، ته‌نها به‌و مه‌به‌سته‌یه ئێمه پشتگیریی ئه‌وه ده‌که‌ین ڕیزه په‌رتوبڵاوه‌کانی ناو یه‌کێتیی له‌ناو ئه‌و لیسته‌دا کۆببێته‌وه و هه‌موو یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک ڕه‌نگ دژی ده‌سه‌ڵاتی سێ بنه‌ماڵه بووه‌ستنه‌وه، بۆ لاوازکردنی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری بنه‌ماڵه، هێزێک دروست بێ، که ئه‌و سێ بنه‌ماڵه نه‌گریسه بوونه‌ته گه‌وره‌ترین دووژمن، چاره‌نووسی کوردیان خستۆته گه‌وره‌ترین قه‌یرانه‌وه، ئه‌و سێ بنه‌ماڵه‌یه مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌ن بۆ سه‌ر خاک و بۆ سه‌ر ئاسایش و پاشه‌ڕۆژمان.
تا ئیستاش به‌ره‌یه‌کی ڕاسته‌قینه له بۆته‌ی ڕێکخراوێکی سیاسیی بوونی نییه، که وه‌ک ئۆپۆزیسیۆنێک ڕۆڵی خۆی ببینێت، بۆیه ئێمه له‌م کات و سه‌رده‌مه‌دا وه‌ک سیاسه‌تیی ڕاگه‌یاندنه‌که‌مان پشتگیریی له لیستی سه‌ربه‌خۆ ده‌که‌ین.
نه‌وشیروان موسته‌فا که پێشتر جێگری سکرتێری یه‌کێتیی نیشیمانی بوو، ئه‌مڕۆ ئه‌م که‌سایه‌تییه ڕۆڵێکی سیاسیی و ئیداریی نییه، ئه‌مڕۆ ئه‌م که‌سه فیگورێکه بۆ تووڕه‌بوون و دڵه‌ڕاوکێی ئه‌و سێ بنه‌ماڵه شووم و دیکتاتۆره، ئێمه ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه‌مان بۆیان کردۆته‌وه تا یه‌کتر ببینین، نه‌ک ده‌رگامان بۆیان کردبنه‌وه تا بێن یان بچینه لایان.
ڕۆژنامه‌ی هه‌واڵ، چونکه بۆ خۆی به پاره‌ی ده‌زگای زانیاریی و بنه‌ماڵه‌ی برایم ئه‌حمه‌د به‌ڕیوه ده‌چێ، به‌و شێوه‌یه و به‌و عه‌قڵه‌وه باس له ئێمه ده‌که‌ن، گوایه ئێمه پێنج که‌سین و خێزاندارین، ژیانیش قورسه، هه‌موومان له سویدین و له بینایهکداین پێکه‌وه کاری کوردستانپۆست ده‌که‌ین، له رووی داراییشه‌وه ئه‌و ماڵپه‌ره کولفه‌ی تێده‌چێت، دیاره ده‌ستێک یان گروپێک له پشتیه‌وه‌یه.
ئه‌م تۆمه‌ت و بۆچوونه ئه‌وه‌نده ساکار و بێبنه‌مان، نامانه‌وێت له ئاستیی ساویلکه‌یی نووسه‌ره‌که‌یدا وه‌ڵام بده‌ینه‌وه، ته‌نها ئه‌وه ده‌ڵێین: ئێمه له پێنج که‌س زیاترین، ته‌نها دووانمان له سویدین، ئه‌وانی تر له که‌نه‌دا، ئه‌مریکا، هۆله‌ندا، دانیمارک، ئه‌ڵمانیا ئینگلته‌را، هه‌ولیر، سلێمانی، که‌رکوک و شوێنی ترن، هه‌ندێکمان ناو و شوێنمان ئاشکرایه، ئه‌وانی تر شاراوه‌ن، ئه‌وانه‌ی له ئه‌وروپان وه‌ک هه‌ر هاولاتییه‌کی ئه‌و وڵاتانه ده‌ژین، پێویستییان به‌وه نییه خۆیان بفرۆشن، که‌سایه‌تیه‌کانیان هێنده سه‌نگینه، که به‌ره‌و رووی باری سه‌ختی ژیانی ئه‌و ولاتانه بوونه‌ته‌وه و لاواز نه‌بوون، نه‌ک وه‌ک هه‌ندێک له‌و نووسه‌ر و شاعیرانه‌ی، گه‌ڕاونه‌ته‌وه و خۆیان خستۆته باوه‌شی بۆخڵی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه. ئه‌مه نهێنی سه‌رکه‌وتنی ئێمه‌یه. ئێمه پێویستیمان به پاره نییه بۆ بژێوی خۆمان، کوردستانپۆست ئه‌وه‌نده‌ش دۆست و خۆشه‌ویستیی هه‌یه، هه‌ر کاتێک بۆ ماڵپه‌ره‌که داوا بکه‌ین، یارمه‌تیی ده‌درێن، یارمهتییهکهش هی نووسه‌ر و تاکه که‌سایه‌تییه‌کانه، نه‌ک هی حیزب و ڕێکخراو و گروپه سیاسییه‌کانی ناو کوردستان.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی نووسینه‌که‌ی هه‌واڵ کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
http://www.hewalnews.net/PDF/hewal/319/16.pdfتێبینی: ده‌زگای هه‌واڵ کۆمه‌ڵێک به‌رپرسی دیکه لهپشتێوهیهتی ئێمه به پێویستمان نه‌زانی ناوه‌کان ڕیزبکه‌ن، به‌تایبه‌تیی عومه‌ر فه‌تاحیش یه‌کێته له‌و گه‌نده‌ڵه دزانه، که له پشتیانه‌وه وه‌ستاوه.
(
كوردستانپۆستى دەسەڵات تۆقێن هى خەڵكە و خەڵكیش لێپرسراوێتى)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست