دەڵێن کاک نەوشیروان لێمان توڕەیە!!
Saturday, 15/02/2014, 12:00
2297 بینراوە
ئەگەر ڕەخنە گرتن لە کۆڕان و بڤەو لە خودی کاک نەوشیروانیش کوفر بێت
ئەوا من دەمێکە ئەو گوناه و کوفرەم کردەوە..
هەر لەسەرەتای دورست بوونی گۆڕان..هەر جارەو لەهەر گۆڕانکاری و سەرو سەودایەک لەگەل پارتی من قسەی خۆم بووە..کێ توڕە دەبێت و کێ بە کافرمان دادەنێت..تازە زۆر درەنگە..
هەر بۆ بەرچاو ڕوونی ئێوەش هەندێک لەو لینکانەتان بیر دەخەمەوە..
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=b963d046 دواتر لەکاتی سەردانی هەرسێ لایەنەکەی بەناو ئۆپزسیۆن کاک نەوشیروان بە زەردەخەنەیەکی دۆستانەوە بە بارزانی دەڵێت
گوایە کوردستان لە دەستی پیاوێکی ئەمین دایە!!
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=06c65c66 ئەم بابەتە هەرای زۆری نایەوەو بەدرۆیان خستینەوە،،گوایە کاک نەوشیروان شتی وای نەکردەوە و نە ووتوە.. دواتر باش بوو یەکێک لە لایەناکی سەردان کرەکەی بارزانی قسەکانی ئێمەی پشت ڕاست کردەوە..
بۆ ئەم دوو سەفەرەی دوایی نێوان گردەکەو پیرمام..بە گشتی نوسەرو ڕۆژنامە نوس و سایت و گۆڤارو..کەناڵەکانی تری ڕاگەیاندن کەم تا زۆر ڕەخنەیان لەشیوازی کۆبوونەوەو ژورە تاریکەکان و کۆبوونەوە دوو قۆڵیەکان گرتووە...
بەڵام وا دیارە هەر لە ئێستاوە گۆڕان سوێندی ئەوەیان خواردوە،،کەڕەخنە قبوڵ ناکەن...کاک نەوشیروان لە سایتو نوسەرانەش توڕەیە..گوایە ئێمە پێش رووداوەکان کەوتووین..
یەکێک لە کێشەکانی تری گۆڕان ئەوەیە کە تەنیا خۆیان پێ ڕاستوو.. پێیان وایە کە تا ئەوان نە بوون..هیچ کەس ڕەخنەی لەم دەسەڵاتە نەگرتووە،،هەموو سەروەریەکان دەگێڕنەوە بۆخۆیان،،کەهیچ(سەروریەک بەدەست نەهاتووە)..
بۆیە منیش ناچارم بڵێم کاتێک ئێمە بە زمانی چەکوش،،لەگەڵ ئەم دەسەڵاتە دەدواین..ئێوە زۆربەتان بەشێکی بەرچاوی پیاوانی دەسەڵات بوون،، بتانەوێ و نەتانەوێ پشکی شێرتان ئەو ناحەقی و نا عەدالیەتان دەکەووێتە ئەستۆ..
ئەوە هەر سەرەتایەک بۆ وە بەهێنانەوە..
فەرموون لەگەل چەن پەیڤێک کەلە ڕۆژانەی فەیس بوکەکەی خۆمەوە گەرماو گەرم نوسیوومن :
یەکەم:
سەیارەو چێشتاخکەی کانی وەتمان
گرنگ نیە کاک نەوشیروان بە چ جۆرە سەیارەیەک و
چەند پاسەوانەوە دەڕوات!!
گرنگ نیە سەیارەکە چەند جار لە کامیرەی داوەو چەند غەرامەی لەسەرە
گرنگ نیە..لەکاتی چێشتخانەی سەر ڕێگای (کانی وەتمان) چی دەخوا(قۆزی،مریشک. نانی ڕەق، ماستاو)
لەوانە گرنگتر...
هەرچوونەکەی بۆ لای بارزانی...شەرعیەت دانەوەیە پێی
گریمان چوو...؟؟
گرنگ ئەوەیە چی دەڵیت؟؟؟
گریمان شتی باشیشی ووت
گرنگ ئەوەیە شەفاف بێت!!
لە ژوورە تاریکەکان و کۆبوونەوەکان
دوو قۆڵی نەبن
گریمان واش بوو...
کە هاتیتەوە...شار
بەڕاشکاونە،، بە دۆست و ئەندامەکانتی بڵێ..
کەمێکیش سنگتان فراون بێت.. بۆ ڕەخنەکانی ئێمە!!
دووەم:
سەردانەکانی کاکە نەوشیروان..لۆ پیرمام و سەری ڕەش!!
کۆنە جەلالیەک و تازە گۆرانێک...بۆی نوسیووم...
گوایە کاتێک نووسینەکانی من دەخوێنێتەوە
داماوە..لەو پەڕی دونیاوە تەریق دەبێتەوە
منیش دەڵیم...کەوایە مەیانخوێنەرەوە
بۆ مسەلەی تەریق بوونەوەو شەرمەزاریش!!
دەبێت ئەوانە تەریق ببنەوە..
کە شەرعیەت دەدەن بە کوەدتاکەی ٣٠ حوزەیران!!
کە بەخەڵکی ڕاپەریووی ١٧ی شوبات دەڵین ئاژاوە گێڕ!!
کەدەست دەخەنە ناودەستی پاڵەوانەکانی ٣١ی ئاب.
سێهەم:
دووجار پاک بوونەوە!!
سەرەتای دروست بوونی گۆڕان بە بابەتێکی کورت ئەوەم نووسی
گەر برادەرانی گۆڕان پێیان وایە پەیوەندی کردن بە گردەکە واتە پاک بوونەوە لەو گوناه و گەندەڵیو ناحەقیان کردوویانە ئەوا زۆر سەهوون.....
ئێستا کە گۆڕان ڕۆژ بە رۆژ لە بنەماڵەی بارزانی نزێک دەبنەوە
پاک بوونەوەیەکی تریان ماوە.. ئەویش سەردانی گۆڕی بارزانی باوکە!!
چونکە تاکە مەرجی پاک بوونەوەی هەر نەیارێکی ئەو بنەماڵەیە تۆبە کردنە لەسەر گۆڕی باوکیان...