کۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندام وکادران واز له یه‌کێتی ده‌هێنن..
Tuesday, 30/11/2010, 12:00
کۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندام وکادرانی پله‌ی جۆراوجۆری، ناوی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان که دانیشتووی ووڵاتی به‌ریتانیان،دوایی چه‌ندین ساڵ ململانێی توند بۆ هێوربوونه‌وه و چاکردنی ڕیزه‌کانی (ی.ن.ك)له‌ناو کۆمیته‌ی به‌ریتانیادا که‌له‌لایه‌ن (شانازی برایم ئه‌حمه‌د وهاوارحاجی) ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه،بڕیاریانداوه له‌ڕیزه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان دابنیشن.ئه‌وه‌ی شایانی باسه له‌ناویاندا کارگێڕی کۆمیتهوچهند به‌رپرسی که‌رت وپ.م وئه‌ندام ولایهنگرێکی زۆریی تێدایه،که به‌نیازن له‌ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تدا هۆکاری وازهێنان وده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆیان له‌ڕیزه‌کانی (ی.ن.ك) بۆهه‌موولایه‌ك ڕابگه‌ێنن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست