کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆردومانی ئه‌مجاره‌ی ئێران بۆسه‌ر قه‌ندیل ده‌ستی پارتی و یه‌کێتی تێدایه‌

Monday, 05/09/2011, 12:00







سوپای پاسدارانی ێێران ده‌ستی کرده‌وه‌ به‌ بۆردومانی باشوری کوردستان
ماوه‌یه‌ک بوو تۆپخانه‌کانی ئێران بۆردومانی ڕاگرتبوو به‌ڵام تورکیا به‌فڕۆکه‌ بۆردومانی ده‌ست پێکرد ،
دوای سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران بۆئه‌وه‌ بوو ئێران دڵنیا بێت له‌ پارتی و یه‌کێتی که‌ ئێستاش به‌کرێ گیراوی ئێرانن و خزمه‌تکاری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ن،
دوای گه‌رانه‌وه‌ی نێچیر له‌تاران به‌ ئاشکرا ڕای گه‌یاند که‌ پارتی و یکێتی هه‌موو جۆره‌ هاوکاریه‌کی ئێران ده‌که‌ن و دژایه‌تی گه‌ریلاکان ده‌که‌ن و به‌ڵێنی به‌ئێران داوه‌ هاوکاری جدی ئێران ده‌که‌ن و هه‌رکات ئێران توانی شاخه‌کانی قه‌ندیل پاک بکاته‌وه‌ له‌ گه‌ریلاکانی پژاک و پکک ئه‌وا دواتر هێزی پێشمه‌رگه‌ی پارتی و یه‌کێتی ده‌به‌نه‌ سه‌ر سنورو ڕێگه‌ناده‌ن به‌هیچ هێزێک له‌ نوری هه‌رێمه‌وه‌ هێرش بکاته‌ سه‌ر ئێران که‌ ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین خیانه‌ته‌و خزمه‌ت به‌ دۆزی کورد ناکات لاوازی کورد ده‌رده‌خات به‌رامبه‌ر به‌ داگیر که‌رانی کوردساتان.
کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ نه‌رواری 2/9/2011 سه‌عات 2 دوای نیوه‌ڕ گونده‌کانی ئاڵیه‌ڕه‌ش و زێوکه‌و سونێ و شێنێ و چیای سه‌ربه‌رزی جاسوسان و گه‌نه‌ماوی و قۆته‌مانی به‌ جه‌کی
قورس (تۆپ ، کاتیوشاو ، هاوه‌ن و ، تۆپی نه‌مساوی) بۆردومان کردو ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ بۆمبی فسفۆڕیشی به‌کار هێناوه‌ .به‌ هۆی هێرشه‌کانی هه‌ر دوو ده‌ڵه‌تی تورکیاو ئێران 11که‌س شه‌هید بوون و چه‌ند که‌سن تر بریندار بوون و سه‌دان دانیشتوی گونده‌کانی بناری قه‌ندیل ئاواره‌بوون و ماڵ وحاڵی خۆیان به‌ ڤی هێشتووه‌.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە