ده‌سه‌ڵات و کاندیدی بێ ڕکابه‌ر....
Wednesday, 26/06/2013, 12:00
1111 بینراوە
مشتومڕی هه‌بوونی کاندیدی پارتی و کاندیدی هاوبه‌شی ئۆپۆزسیۆن بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 21ی ئه‌یلول زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ کردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌نها چه‌ند ڕۆژێک ماوه بۆ کۆتاییهاتنی خۆ پاڵاوتن تاوه‌کو ئێستا خه‌ڵکی له‌چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی ئه‌وه‌دان که (ده‌بێت کێ کاندیدی پارتی و کێ کاندیدی ئۆپۆزسیۆن بێت؟) ، کۆبونه‌وه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئۆپۆزسیۆن ته‌نها هه‌بوونی کاندیدی هاوبه‌شی ئه‌وانی پشتڕاستکرده‌وه و هیچی تر ، وه‌ڵامی پرسیاره مه‌زنه‌که‌ی نه‌دایه‌وه ، بۆیه من هه‌ست به‌مه‌ترسی ئه‌م کات به‌فیڕۆدانه‌ی ئۆپۆزسیۆن ده‌که‌م و ده‌رهاویشته‌کانیشی تاڕادده‌یه‌ک لام ڕوونه.
من وای ده‌بینم دیاریکردنی کاندیدی ئۆپۆزسیۆن به‌ته‌واوه‌تی په‌یوه‌ندی به دیاریکردنی کاندیدی پارتیه‌وه هه‌یه و ئۆپۆزسیۆن چاوه‌ڕێی یه‌کلایی بونه‌وه‌ی ئه‌م پرسهدهکات چونکه ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش (محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم) له‌لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌وه‌ی ئاشکراکرد که ئه‌گه‌ر مسعود بارزانی خۆی هه‌ڵبژێرێت ئه‌وا ڕکابه‌رێکی به‌هێزیان ده‌بێت ، به‌یه‌کێک لهدیوهکاندا لێدوانی ئه‌م سه‌رکرده‌یه‌ی گۆڕان بووه هۆی ئافراندنی تێڕوانینێک له‌ناو شه‌قامدا که ئۆپۆزسیۆن پێی وایه پارتیش چاوه‌ڕێی دیاریکردنی کاندیدی ئۆپۆزسیۆن ده‌کات و بۆیه له‌م نێوه‌نده‌دا کات بایه‌خی نابێت چونکه ئه‌گه‌ری دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌لای ئۆپۆزسیۆن ئه‌گه‌رێکی ته‌واو کراوه‌یه،جا قسه‌که‌ی من لێره‌وه ده‌ستپێده‌کات .
تۆبڵێی له‌م یاریه‌دا پارتی گۆڵی له‌ئۆپۆزسیۆن نه‌کردبێت و ئۆپۆزسیۆنیش بێ ئاگا بێت؟ ، هیچ ڕێی تێناچێت پارتی بۆ ئه‌م پرسه پیلانێکی نهگێرابێت که ئۆپۆزسیۆن و شه‌قام و خه‌ڵکی ده‌نگده‌ر پێی نه‌زانیبێت و د‌رکی پێنه‌کردبێت ، وای ده‌بینم پارتی کاندیدی خۆی دیاریکردبێت و کاندیده‌که‌شی ڕێکاره یاساییه‌کانی له کۆمسیۆن ته‌واوکردبێت ، ئه‌مه‌ش به ڕێککه‌وتنێکی نێوان پارتی و یه‌کێتی و کۆمسیۆن ئه‌نجام درابێت و بڕیار له‌سه‌ر ئهوهدرابێت که ئاشکارابوونی ئه‌م ڕیککه‌وتنه بۆ ڕای گشتی هێڵی سوره بۆئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن به‌لا ڕێدا ببردرێت و هیچ خه‌می کاتیشی نه‌بێت تا دواجار پارتی بڵێت هیچ که‌سێکی تر بۆی نییه فۆڕمی خۆکاندیدکردن پڕبکاته‌وه و واده‌که کۆتایی هاتووه، به‌واتایه‌کی تر ئه‌م بایه‌خ نه‌دانه به‌کات له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی پارتی دایه، لاتان سه‌یر نه‌بێت پارتی بایی ئه‌وه لێزانه ،بایی ئه‌وه ئه‌زموونی هه‌یه ،بایی ئهوهپیلانگێڕی هه‌یه که به‌رگریکاره‌کانی ئۆپۆزسیۆن بخافڵێنێ و کاندیدی بێ ڕکابه‌ر بێنێته مه‌یدان ، دواجاریش ماکینه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کانی بخاته‌کار و پاڵه‌وانێکی وامان بۆ دروستبکات که‌هیچ هێزێک یان هیچ لایه‌نێک یان هیچ مرۆڤێکی ئه‌م هه‌رێمه بایی پێویست هێزی ململانێی نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م پاله‌وانه وه‌ک بڵێی به‌قودره‌تی قادر هه‌رچی وزه‌و توانای مرۆڤی کورده، هه‌رچی زانایی و لێزانیی ئه‌م میلله‌ته هه‌یه، یان هه‌رچی خه‌بات و شۆڕش و تفه‌نگ کردنه شان هه‌یه ته‌نیا لای ئه‌م پاڵه‌وانه ده‌ست بکه‌وێت.
ئه‌وه‌ی پێویسته له‌کۆتاییدا بیڵێم ئه‌وه‌یه وشیاری و چاوکراوه‌یی ئۆپۆزسیۆن و شه‌قام له‌م قۆناغه‌دا به‌ڕادده‌یه‌کی وه‌ها پێویسته که‌هیچ قۆناغێک به‌م شێوه‌یه پێویستی به‌م چاوکراوهییه نه‌بێت ، چونکه ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له هه‌لبژاردنه‌کانی تر جیاده‌کاته‌وه ئومێدی ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵاته و هه‌نگاونانه بۆ ته‌جروبه‌کردنی ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵکی ناڕازی و نیگه‌ران له‌و دۆخه‌ی که دووهێزی فه‌رمانڕه‌وا و شه‌ق وه‌شێن له‌ماوه‌ی بیست و دووساڵی ڕابردوودا خوڵقاندوویانه..