کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەوە ولاتى جەنكەلستانە كە 6 یاریزان بدریتە بەرجەقو لە شارى كەركوك

Tuesday, 03/03/2009, 12:00


وڵاتێك پر له‌ئاشتى و پر له‌دیموكراتى پر له‌ئارامى و خزمه‌تگوزارى , وڵاتێك پر له‌رۆحى وه‌رزشه‌وانى, هه‌رگیز 6 یاریزانى تێدا نادرێته‌ به‌ر چه‌قۆ و بۆكس خه‌نجه‌ر, خۆ ئه‌گه‌ر كارێكى له‌وجۆره‌ش رویدا (ئه‌گه‌ر چى له‌هیچ جه‌نگه‌ڵستانێكى ئه‌م سه‌ر زه‌مینه‌دا شتى له‌و جۆره‌ نه‌بووه‌و ناشبێت) , ئه‌وا به‌دواداچونى بۆ ده‌كرێت و لێپێچینه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت و تاوانباران راپێچى به‌رده‌م دادگا ده‌كرێن.

كوان ئه‌وانه‌ى متابه‌عه‌ى هه‌واڵى وه‌رزشى ده‌كه‌ن له‌ كه‌ناڵه‌ كوردییه‌كان, كێتان بیستان باسى ئه‌و شه‌ش یاریزانه‌ بكرێت, كه‌وا به‌ ئه‌مرى گه‌وره‌ گه‌وره‌كانیان كه‌وتنه‌ گیانى ئه‌و یاریزانه‌ ره‌وشت به‌رزانه‌ له‌ سه‌ر پارچه‌ خاكێك كه‌ ئه‌و پێى ده‌ڵێ دڵى كوردستان و ئه‌میش پێى ده‌ڵێ قودسى كوردستان, له‌كه‌ركوكێكدا 6 یاریزان بریندار بوون كه‌ به‌ عه‌قڵى هیچ كه‌سێدا نایه‌ت. له‌هه‌مووى ناخۆش تر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پارتى و یه‌كێتى له‌ هه‌واڵى وه‌رزشى خۆیاندا ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یان ووت كه‌ یانه‌ى خاكى كه‌ركوك توانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت به‌سه‌ر یانه‌ى ئاشتیدا یه‌ك گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ هیچ(راست ده‌كه‌ن سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا ئه‌وه‌تا 6 به‌ هیچ). ئه‌م روداوه‌ش له‌به‌روارى 3\3\2009 , كاتێك رویدا كه‌ یارییه‌كه‌ ته‌واو بوو یاریزانى هه‌ردوولا ته‌وقه‌یان ده‌كرد به‌ڵام راهێنه‌ره‌ توندره‌وه‌كه‌ى خاكى كه‌ركوك (جنێو)(ده‌قى جنێوه‌كه‌م لایه‌ و له‌به‌ر رێزوحورمه‌تى ئه‌م سایته‌ به‌رێزه‌ و ره‌وشتى ئیسلامیم نایدركێنم)ى به‌ یاریزانێكى یانه‌ى ئاشتى داوه‌, ئه‌ویش پێى وتووه‌ تۆ جلى وه‌رزشت له‌به‌ردایه‌ (جنێو) مه‌ده‌ ئه‌وه‌ قسه‌ى ره‌وشتى وه‌رزشه‌وان نییه‌ , له‌گه‌ڵ ئه‌و قسانه‌داو راهێنه‌ره‌كه‌ى خاكى كه‌ركوك كه‌وتۆته‌ گیانى یاریزان (ئاراس- ژماره‌ 3) و پاشان جه‌ماوه‌ره‌ ناحاڵیه‌كانی خاك و (شه‌ره‌زاكانى) یانه‌ى كه‌ركوكى خۆشه‌ویست! به‌شێوه‌یه‌كى درندانه‌ 6 یاریزانى یانه‌ى ئاشتى بریندار بوون و ژیانى یه‌كێكیان له‌ مه‌ترسیدایه‌.هه‌ر یانه‌ى ئاشتى بوو له‌م رۆژانه‌ له‌ بتوله‌ى بۆكسێندا كه‌ له‌ ئێران ئه‌نجام درا پله‌ى یه‌كه‌میان به‌ده‌ست هێناو مه‌دالیاى ئاڵتونیان هێنایه‌وه‌, به‌ڵام نه‌مان دى كه‌ناله‌ فه‌وزاییه‌كان باسى بكه‌ن.

له‌كۆتایدا ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ یاریزانى پارتى و یه‌كێتى بوونایه‌ ده‌بوایه‌ شه‌رق و غه‌رب بیزانیبا و جگه‌له‌وه‌ش به‌ده‌ردى براده‌رانى بادینانیان ده‌بردنه‌وه‌ , وڵاتێك, پر له‌ رق و دژایه‌تى , پر له‌ دیكتاتۆرى و زۆره‌ملێیه‌تى, به‌تاڵ له‌ رۆحى وه‌رزشێتى, پر له‌ ناعه‌داله‌تى تا سه‌ر ئێسقان, به‌وه‌ ده‌ڵێن خاكى كوردستان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە