کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نێچيره‌ڤان بارزانی گه‌وره‌ترين ته‌لار له‌ دوبه‌ی بۆ ئيدريسی كوری كڕيوه‌

Wednesday, 28/03/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ زاری خاتوو شيلان خانه‌قا نوێنه‌ری پارتی له‌ دوبه‌يی، ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد‌، كه‌ له‌ ماوه‌ی ٢ مانگدا نێچيره‌ڤان بارزانی ٢ باڵه‌خانه‌ی ٢٠ نهۆمی بۆ (له‌بيبه‌ی) هاوسه‌ری و(ئيدريس)ی كوڕه‌ گه‌وره‌ی له‌ ئيمارتی دوبه‌ی كريوه‌.
به‌ پێی سه‌رچاوه‌كه‌ هه‌ردوو بيناكه‌ ‌ بە نزيكه‌ی ١٢٠ ملێۆن دۆلاركراوه‌، يه‌كيان به‌ناوی ئيدريسی كوره‌گه‌وه‌ريه‌تی و دووه‌ميان به‌ناوی خاتوو له‌بيبه‌ی هاوسه‌ريه‌وه‌ كراوه‌، هه‌ريەكه‌ له‌ ولايه‌تی فريجينيای ئه‌مه‌ريكا و لە هه‌ولێر خاوه‌نی گه‌وره‌تين ته‌لاری بيناسازين لەسه‌ر شه‌قامی گۆلان به‌رامبه‌ر كۆمپانيای تارين نێت.
ئه‌وه‌ سه‌رچاوه‌يه‌ له‌ زاری شيلان خانه‌قاوه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌ برياره‌ نيچيره‌ڤان بارزانی كه‌ وه‌كاله‌تی خۆی سه‌رباز هه‌ورامی بۆ دوبه‌ی ره‌وانه‌ بكات و گه‌وره‌ترين پارچه‌ زه‌وی نزيكه‌ی ٢٠٠ دۆنم زه‌ويی له‌ نێوان ئيماره‌ته‌كانی ئه‌بو زه‌بی و دوبه‌ی بكڕن و گه‌وره‌ترين گوندی هاوچه‌رخی به‌ شێوه‌ی ڤێلا لێدروست بكه‌ن و بۆ ئه‌و كاره‌ش (خاتوو چرا) كه‌ شه‌ريكی سه‌رباز هه‌ورامی يه‌ له‌ هه‌ولێر چه‌ندين پرۆژه‌ی هاوبه‌شيان هه‌يه‌ ئه‌و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و پرۆژه‌يه‌ی نێچيره‌ڤان بارزانی دەكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە