خیانەتى 31ى ئاب و فەرهاد پیرباڵ و شەرعیەتدانى بە كوشتنى من
Saturday, 29/08/2009, 12:00
نووسینی: ناسح عهبدولڕهحیم نامەیەك لە سۆرانى مامە حەمە-كەركوك
ئەزیزان و خۆشەویستانى من خەمخۆران و درێژە پێدەرانى ڕێبازى ئازادى و ئازایەتى وشە و قەڵەم لە شەهیدێكى قەڵەمەوە لە كەركوكى هەتكراوى دەستى هەردوو بنەماڵەى كورد كوژى كوردەوە نامەیەكتان بۆ دەنوسم بە خوێنى سورى ئەو ڕۆڵە كوردانەى كە سەرانى بنەماڵە لە پێناوى بەرژەوەندیەكانى خۆیاندا بە كوشتیاندا.نامەیەك كەبەر لەوەى نەفرەت بێت لە سیاسیەكان نەفرەتە لەو قەڵەمە ترسنۆك و خۆفرۆشانەى كە بوونەتە ماستاوچى بنەماڵەى بەرزانى و تاڵەبانى و شەرعیەتیان دا بە پاڵەوانى خیانەتى نیشتمانى 31ى ئاب و شەرعیەتیان دا بە كوشتنى من و دەیان ئازاداى خوازى ترى وەك من.
مێژووى ڕۆشنبیرى كوردى هەرگیز خاڵى نەبووە لە قەڵەمى ئازاو ئازاد,كە بە بێ ترس و سڵەمینەوە لەبەرامبەر دیكتاتۆرەكان و فەرمانڕەواكاندا وەستاونەتەوە ئیتر ئەو دەستەڵاتدارانە كورد یان عەرەب یان تورك و فارس بن گرنگ نەبووە بەلایانەوە. ئەوەى گرنگ بووە بەلایانەوە كە بەرگریان لە بەرژەوەندیەكانى میللەت كردووە و دژى زوڵم و زۆرى دەستەڵاتداران وەستاونەتەوە,لەگەڵ ئەمانەدا كۆمەڵگاى كوردیش بەدەر نەبووە لە كەسانێك كە لە پێناوى بەرژەوەندیە شەخسیەكانى خۆیاندا ڕۆشنبیر و ڕۆشنبیرى كوردیان هەتك كردووە پاڵپشتی خۆیان بۆ دیكتاتۆرەكان دەربڕیوە,فەرهاد پیرباڵ یەكێكە لەو كەسانەى كە ناوى دەچێتە ڕیزى ئەو كەسانەى كە جۆلان بیندا لەكتێبى(خیانەتى ڕۆشنبیران)ناویان دەهێنێت و باسیان دەكات.ئەم كابرایە كە وەك هاورێكانم بۆمیان گێڕیەوە كە لە بۆنەیەكى تایبەت بە شەهید كردنى من هەڵوێستى نواندووە و ناڕەزایەتى دەربڕیوە بەرامبەر بە كوشتنى من بەڵام هەر ئەو هاورێیانەش ئەوەیان پێڕاگەیاندمەوە كە هەر ئەو فەرهاد بیرباڵە شەرعیەتى داوە بەو كەسەى كە منى كوشت كە خاوەنى خیانەتى نەگریسى 31ى ئابە,من لێرەوە بە فەرهاد پیرباڵ دەڵێم ڕاستت نەكردووە من گریان و فرمێسكى تیمساحى تۆم ناوێت بەمەرجێك شەرعیەت بە خیانەتى نیشتمانى مەدە و شەرعیەت مەدە بە بكوژانى من.
31ى ئاب ڕۆژێكى شومە و پەڵەیەكى ڕەشە بە نێوچەوانى مەسعود بەرزانیەوە خیانەتى 31ى ئاب بۆ من بوویە هەوێنى ئەو كتێبەى كە بە نوسینەوەى مێژووى ڕشى سیاسیە بێ ئابڕەوەكانى كورد دەستم پێكردووە,هەر ئەوكاتەى كە مەسعود بەرزانیم دى بە سوارى دەبابەكانى بەعسەوە ئیتر لەو ڕۆژەوە خەریكى تۆماركردنى مێژووى ڕەشى ئەو بنەماڵیە بووم چەندین ساڵە ئەو مێژووە دەنوسمەوە بۆ دەرفەتێك دەگەڕام تا ئەو مێژووە ڕشەى بنەامڵەى بەرزانیتان بخەمە بەرچاو ئەوەبوو گۆڤارى لڤین وە سەكۆیەكى ئازاد و ئازا دەستمكرد بەبڵاوكردنەوەى بەڵام داواى لێبوردن دەكەم كە من نەمتوانى ئەو مێژووە ڕشەتان بۆ بڵاو بكەمەوە ئومێدم وایە كە قەڵەمە ئازا و ئازادەكان بتوانن ئەو مێژووە ڕەشە بنوسنەوە بیكەنە پرۆگرامى خوێندنى قوتابخانەكانەوە تاوەكو نەوەى داهاتووى كورد ئاشنابێت بەو كارە قێزەونە.
لە كۆتایدا دەڵێم 31ى ئابى 1996 ڕۆژێكى ڕەشە لە مێژووى ڕەشى بنەماڵەى بەرزانى,ڕۆژێك كە هەرگیز مێژوو لە یادى ناكات و هەمیشە وەك خیانەتێكى نیشتمانى و نەتەوەى و وەك پەڵەیەكى ڕەش بە نێوچەوانى سەرانى بنەماڵەى ئاشبەتاڵەوە دەمێنێـەوە .
گەیەنەرى نامە
ناسح عبدوالرەحیم-هەڵەبجەى شەهید
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست