باوەڕیان پێ مەکەن
Tuesday, 03/09/2013, 12:00
بەناو سه‌رکرده‌کانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕووخۆش، قسه‌خۆش، دیموکراتخواز،دڵ فراوان و مۆدێرن سه‌دان ڕه‌خنه‌یان لێ بگره له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن ڕاسته و ته‌نها به‌زمانی گوڵ وه‌ڵامت ئه‌ده‌نه‌وه. هه‌رچی وهه‌رچه‌ند داوابکه‌ی مه‌حاڵیش بێ ئه‌وان ده‌ستبه‌جێ بۆت جێبه‌جێ ئه‌که‌ن یان به‌ڵێنی به‌یانیت پێدەدەن.
به‌چاوی پڕ فرمێسک به چه‌پکه‌گوڵه‌وه ده‌چنه سه‌ر مه‌زارگای شەهیدان و کێله‌کانیان ماچ ئه‌که‌ن.
به ده‌ست نوێژه‌وه ده‌چنه سه‌ر مه‌رقه‌دی پیاوچاکان و له قاپی خودادا داوای به‌خشنده‌یی ولێبووردن لهههڵهکهمهکانیان ئه‌که‌ن ولەبەردەم دەنگدەراندا تۆبەی ئەبەدی دەکەن .
ده‌چنه سه‌ردانی خانه‌واده‌ی شەهیدان ، هەندێکیان بەشەهیدی نەمرو کەمئەندامانی سەنگەریش بەشەهیدی زیندوو و پێشمەرگە دێرینەکانیش بە شەهیدی مەمرەومەژی ناوزەند دەکەن ، ئەم سەرکردانە هێندە میهرەبانن لەبری شەهیدە تادوێنێ له‌بیرکراوه‌کان ئه‌مڕۆ سه‌ری نه‌وازش له‌به‌رده‌م هاوسه‌ری بێوه‌ژن کهوتووییاندا دادەچەمێنن وپه‌نجه‌کانی ده‌ستیشیان به‌میهره‌وه ده‌که‌نه شانه و قژی زارۆکه به‌ش مه‌ینه‌ته‌کان دائه‌هێنن.
ئەم سەرکردانە هێندە ڕێزی دایکی شەهیدیان لایە کە مردن ئەوجا لەڕۆژی بەخاکسپاردنیان دەچنە لایان بۆ ئەوەی ئەوان بەزیندووی نەیەنە لایان و سەرقاڵیان نەکەن بە معامەلەی شەهیدانەی کورەکانیانەوە .
خۆیان پاڵ به گالیسگهی که‌م ئه‌ندامه‌کانه‌وه ئه‌نێن وئه‌گه‌ر له‌یاسای نێوده‌وڵه‌تی نه‌ترسن به پاسپۆرتی خۆیان وبه سهفتهدۆلاری مهفتوحی گیرفانی حیزب ده‌یاننێرن بۆ عیلاچ.
کون به‌کونی دوکان،بازاڕ،سه‌رتاشخانه،دارتاشخانه،فیته‌رخانه،ئاسنگه‌ری وشوێنی ده‌ستگێڕه‌کان ئه‌گه‌ڕێن و په‌لی منداڵه له‌خه‌م نهڕهخساوهکان ئه‌گرن ودهیانبهنهوه خوێندنگا.
منداڵه پۆشتەو پەرداخە شیکەکانی خۆیان به قبوڵ خاس له‌هیچ خوێندنگا‌و پۆستێکدا وه‌رناگیرێن وبه‌شیان به‌شی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی تره.
مردووه‌کانیان وه‌ک مردووی ئه‌و خه‌ڵکه ئه‌نێژرێن و گردی تایبه‌تی به کاره‌با وپاسه‌وانی بیست وچوارسهعاتیهوه داگیرناکه‌ن.
که‌س به‌زۆر ناکه‌ن به‌حیزبی و ئابوونه‌ی ئه‌ندامێتی به تۆپزی له مووچه‌کان داناشکێنن.
که‌س به ته‌زکیه‌ی حیزب ته‌عین ناکه‌ن و هه‌موو وه‌زیر و وه‌کیل وه‌زیر و ئه‌ندام په‌ڕله‌مان و به‌ڕێوه‌به‌ری فهرمانگاکانیان خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رزن.
که‌س له‌سه‌ر بیره‌باوه‌ڕی جیاواز له‌سه‌ر ئیش ده‌رناکرێت و نان بڕاوی ناکه‌ن.
واز له کۆشک و ته‌لار وباخچه‌ی چه‌ند دۆنمی ئه‌هێنن و ئه‌بنه‌وه به کرێچییەکەی جاران.
له‌گه‌ڵ که‌رکوکیه بهدبهختهکاندا لهخێمهدا ئه‌ژین.
له‌گه‌ڵ کرێکار، فه‌رمانبه‌ر،مامۆستا‌و وخوێندکارانی مانگرتوودا ئه‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوای مافی ڕه‌وای زه‌وتکراوی چین وتوێژه‌کان ئه‌که‌ن.
ده‌رمانه ئێسکپایهرهکانی نێو بازاڕ، خواردن و خواردنه‌وه بهسهرچووەکانی ئێرانی وتورکی کۆئه‌که‌نه‌وه و ئهیانسووتێنن و به زوویی که‌رتی کشتوکاڵی خۆماڵی ئهبوژێننهوه.
وه‌ک هه‌موو هاوڵاتیه‌کی ساده‌ی کوردستان لهسهرهڕیزی نانی بازاڕ،نه‌وت وغاز،سه‌ردانی دکتۆر و ڕۆژی عه‌مه‌لیاتدا ده‌وه‌ستن و قبوڵی ناکه‌ن سه‌ره‌بڕی هه‌بێت.
سه‌عات هه‌شتی سه‌رله‌به‌یانی تانیوهڕۆیهکی دره‌نگ ده‌وامی ئاسایی ئه‌که‌ن وسه‌د کۆبوونه‌وه‌ی وه‌همی حیزبیشیان هه‌بێت واز له ئیشی ئه‌و خه‌ڵکه چاوه‌ڕوانکراوه‌ی به‌رده‌رگا ناهێنن.
سکرتێرهخوێندهوار وڕۆشنبیرهکانی خۆیان ڕائه‌سپێرن وه‌ڵامی هه‌موو ته‌له‌فۆنێک بده‌نه‌وه و ده‌رگاش به ڕووی که‌سدا دانه‌خه‌ن.
لەزستاندا لانادەن لەدروشمی خانوەقوڕەکان نەوتی ڕەشی نەفتالین دەکەنە زۆپاکانیەکانیانەوە و ئاودیوی دەرەوەی سنووری ناکەن .
تابەشێکی تری بانگەشەی هەڵبژاردن بە دەنگی گەلتان دەسپێرم ، چاوەڕوان بن .
ڕزگار ساڵح
ئەنیشخەدە_ هۆڵەندا
٣-٩-٢٠١٣
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست