ئایا بوونى ســەرمایەدارى گەورە لە کوردســتاندا مەنــــــتـیقى تیایە؟
Wednesday, 20/05/2009, 12:00
بەردەوامى و پتەوى و هاوســەنگى هەر ووڵات و کۆمەڵگایەک لە ســەر سێ پایەى گرنگ وەســتاوە کە ئەوانیش (ئابوورى ، ســیاســەت ، هێزە) ، کە ئەگەر یەکێک لەو پایانە نەبێت یان دووچارى شکان بێت ئەوا ئەو هاوســەنگى و پتەویە هەر نابێت یان هەرەس دێنێ و ئەو ووڵات و کۆمەڵگایە لە بێ ئیرادەیى و دەســتەوســانیدا وون ئەبێت و زیندوویەتى خۆى لە دەســت ئەدات و دەبێتە بازیچەى دەســـتى هەموو هێزە بچووک و گەورەکان وە ســنوورێک نامێنێت بۆ ســەروەرى و یەکپارچەیى میللەت و خاکەکەى.
واتە کۆمەڵگە و ووڵاتە جیاجیاکان کار بۆ بەهێزى هەرســێ پایەکە دەکەن بە یەکەوە چونکە ئەوە چارەنووســیانە، ئێســتا و ئایندەیانە، نەک تەنیا ناتوانن چاوپۆشــى لە بوونى یەکێکیان بکەن بەڵکو ناشــتوانن بۆ چرکە ســاتێکیش لە هیچیان غافڵ بن تا نەبادا ناهاوســەنگى یەکێ لەو پایانە ســیرایەت بکات بۆ پایەکانى تر و کۆمەڵگا و ووڵات بە تەواوى هەرەس بێنێ، کەچى لە کوردســتانى ئێمەدا ئەســڵەن ئەو پایانە بوونیان هەر نیە نەک ئەوەى پشــپارێزرێن وە هیچ هەنگاو و بیرۆکەیەکى ســەرەتاییشى بۆ نەخراوەتە کار تا بنیات بنرێن، ئەوەى هەموومان تەنانەت ســادەترین کەســى کۆمەڵگاکەشــمان دەیزانێ کە نە خاوەنى ئابوورى خۆمانین، نە خاوەنى ســیاســەتین، ئەوە هێزیشــە کە نیمانە، واتە ئێمە کۆمەڵگایەکى زیندوو نین ، وە بوونمان لە گۆڕەپانى ناوچە و جیهاندا وەک نەبوونمانە و لە هیچ هاوکێشــە و کێشــمەکێشــێکى ناوچەیى و جیهاندا تۆزقالێک ســەنگ و بەهامان بۆخۆمان بنیات نەناوە، بێگومان بنیات نانى وەها ســەنگ و بەهایەک بە هات و هاوار و بەفیڕۆدانى ســامانى میللەت بۆ بێگانان بەدى نایەت بەڵکو ئەوە پڕۆســەیەکە پێویسـتى بە قووڵایى کات و هۆشــمەندى و داهێنان دەکات، کە هەرســێکیان لە کۆمەڵگاى ئێمەدا دووچارى وون بوون و نەمان بوونەتەوە، ئەوە کاتى زۆر کە لەبەردەمماندا بوو تا ئێســتا بەڵام لە دەسـت درا بە کێشــمە کێشــە ناوخۆیى یەکان و پێشــبڕکێ ى کورســى و تەخت و تاراجەکان، هۆشــمەندیش ئەگەر خۆى لە پلان دانان بۆ ئایندە ببینێتەوە ئەوا هەموومان زۆر بە ســادەیى دبینین کوا پلان و پڕۆگرام تەنانەت بۆ مانگێکى دیش دائەڕێژرێ تا ئامادەبین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى هەر ئەگەرێک، داهێنانیش ئەوە کە پایەکانى خۆى لە پەروەردە و خوێندنى باڵادا دەبینێتەوە کە هەمووى پایەى داڕماوە و هەموومان کەم تا زۆر ئاســتى ئەو ســێکتەرانەمان باش ئەزانین کە چۆن حیزب و دەســەڵات دەســتى تێ خســتووە و کرمۆڵ و کلۆرى کردووە و چى دیکە ناتوانێ فاکتەرى بەرەو پێش بردنى زانســت و داهێنان بێت.
کەواتە ئەو ووڵاتانەى خاوەنى ئابوورى بەهێزن و پشـتیان بە خۆیان بەســتووە ئەوە دووپایەکەى ترە واتە (ســیاســەت و هێزە) کە ڕاى گرتووە ، هەروەها بەپێچەوانەشــەوە ســیاســەت و هێزەکانیشــیان هەمیشە دەســت ڕۆیشــتوو و باڵا دەســتن بە ئابووریە بەهێزەکەیانەوە.
بوونى ئابوورى بەهێز ســەرمایەدارى گەورە بەدى ئەهێنێ ، ئەگەر ســەیرى ووڵاتانى ڕۆژئاوا بکەین دەبینین ئابووریەکەیان لە مەرزەکانى خۆشــیان چۆتە دەرەوە واتە جیهانگیرى یەکى بە خۆوە دیوە بەمانایەکى تر وابەسـتە نیە تەنها بە کۆمەڵگا و ووڵاتەکانیانەوە ئەوســا دەبینین ســەرمایەدارى گەورە هاتۆتە ســەرشــانۆى ئابوورى ئەو ووڵاتانە، کە ســەرمایەکانیان خۆى ئەدا لە ســەدان ملیۆن و بگرە دەیان ملیار دۆلار، بەڵام ئەمە بە پێشــبڕکێ ى زانســت و تەکنۆلۆژى بەدیهاتووە واتە لێرەدا هۆشــمەندى و داهێنان گرێدراوەتەوە لە گەڵ ئەو ئابووریە بەهێزانەدا، ئەو ژمارە گەورانە لە ســەرمایە لەو ووڵاتانەدا مەنتیقى یە چونکە خاوەن کۆمپانیاى زەبەلاحن کە زانســت و تەکنۆلۆژى پایەکانى پێک دەهێنن، ئەگەر بە زمانێکى ســادەى کوردەوارى خۆمان بگەڕێینەوە ناو ئەم باســەمان ئەوا ئەلێین مەنتیقى نیە هیچ کەســێک لە پڕێک ببێت بە کوڕێک، بەڵکو بنەماو کۆشــشێکى ڕاسـتتەقینەى ئەبێ لە پشــتەوە بێ ئەگینا بەدەر لەوە تەفســیرێکى دیکەى هەیە کە ئەویش هەڵ لووشــین و بە تاڵان بردنى بودجەى هەنگوفتى میللەتێکە و چۆتە گیرفانەوە و بووە بە ســەرمایەیەکى تاکە کەســى، کە ئەمەش لە هیچ ووڵات و کۆمەڵگایەکى خاوەن یاســا و ســەروەرى مرۆڤــــ مەحاڵە ڕووبدات مەگەر لە کۆمەڵگایەکى وەکوو ئێمەدا نەبێت کە دەســەڵات لە ســەروو هەموو شــتێکەوەیە وە سەرانى ئەو دەســەڵاتە بە جیڕەى قەڵەمێک دەتوانن ملیۆنەها و ملیارەها دۆلار بۆخۆیان یان هەرکەسێکى مەبەسـتى خۆیان بماشــنەوە بێ ئەوەى یاســایەک لە ســەروویانەوە دەســتیان بگرێت، کەواتە بوونى ســەرمایەدارى خاوەن ســەدان و ملیارەها دۆلار لە کۆمەڵگاى کوردەوارى دا دوورە لە مەنتیق و ژیرى یەوە و دروســت کراوى زەمەنێکى کورتە وە هیچ یەک لەو پایانەى نیە کە پێشــتر ئاماژەمان پێدا واتە نە بەهرەمەندە لە زانســت و تەکنۆلۆژى و نە ســیاســەت و هێزیش ئەیپارێزێ ، ئەو جۆرە ســەرمایەداریە تەمەنى کورت ئەبێت چونکە لە بنەڕتدا شــەرعیەتى نیە، وەکوو پف و هەڵاوســانى میزەڵدان وایە کە هەرکەســێ بە نوکە دەرزیەک ئەتوانێ بیتەقێنێ و نەمێنێ ، ئەگەر بەراوردێک بکەین لە گەڵ ســەرمایەدارێکى وەکوو (بیل گەیتس) خاوەنى کۆمپانیاى مایکرۆســۆفتى ئەمەریکى کە ئەو پیاوە لە ســەرەتاوە هیچ کاتێ ســەرمایەدار نەبووە بەڵام بە کارکردنى بەردەوام لە گەڵ چەند هاورێیەکیدا و بۆ ماوەى زیاتر لە دوو دەیە توانى ئەو ســەرکەوتنە گەورەیەى بەدیهێنانى ویندۆز بەدەسـت بهێنێ و توانى هەموومان موحتاجى کۆمپیوتەر بکات کە ئێســتا مێزى هیچ کەســێکمان نیە کۆمپیوتەرێکى لە ســەر نەبێت واتە گەورەترین بازاڕى بۆخۆى خوڵقاند کە هەموو جیهانى گرتۆتەوە کەواتە ئەو ســەرمایەى ئەو پایەکانى پتەوە و وەکو ســەرمایەى ســەرمایەدارەکانى ئێمە لە هیچەوە و بە جیڕەى قەڵەمێک نەهاتووە، کەواتە ســەرەتا زانسـت و تەکنۆلۆژى و دووربینى ئینجا ســەرکەوتن و بەرهەمهێنانى قەبە (Mass Production) کردى بەو ســەرمایەدارە گەورەیە، هەروەها کۆمپانیا گەورەکانى دیکەش هەر لە ماشــێن ســازى و ئامێر و فڕۆکە ســاز و کەشــتى ســازە گەورەکان و بەرهەمهێنەرانى پێداویســتیەکانى ناوماڵى مرۆڤــ و ســەرگەرمیەکانى دیکەى، ئەوانە خاوەنى وەها ســەرمایەیەکى قەبەن دەنا لەوە بترازێ بوونى ســەرمایەدارى وا قەبە و لە ووڵات و کۆمەڵگایەکى بێ بەرهەم و پیشــەسازى و نەبوونى تەکنۆلۆژى و زانســتى وەک ئیمَەدا جێگاى پرســیارە و ناچێتە ئەقڵەوە و پێچەوانەى مەنتیق و ژیریە و بگرە مەحاڵیشــە ، بەڵام دەبینین بە ڕووکەش ژمارەیەک لەو جۆرە ســەرمایەدارانەمان هەیە کە هیچ کاتێک بەو ئەزموونانەدا تێپەڕ نەبوون کە ســەرمایەدارانى جیهانى پێشــکەوتوو پیادا تێپەڕیون بەڵکوو ســەرمایەکانیان لە ماوەیەکى کورتا بەدیهاتووە واتە بە جیڕەى قەڵەمێکى ســەرانى دەســەڵاتى ئەم ســەرزەمینە پەیدا بووە بۆ خزمەتى خۆیان بەڵام بە ڕووکەش و ناوى کەســایەتیەکى دیکەوە کە هەموومان هۆى ئەو ڕووکەشــکاریە ئەزانین، چونکە ســەرانى ئێمە دەیانەوەێت لە پیشــانگاى میللەتى خۆیان و کۆمەڵگاى نێودەوڵتیدا خۆیان کوشــمەڵە و داماو نیشــان بدەن و هەموو لایەک فریو بدەن کە ســەرکردایەتیان بۆ ئەم میللەتە شــەرعیەتى هەیە و ئەوەى بیرى لێ ناکەنەوە ســامان و دارایى یە کە ئەمەش درۆیە و ئەمڕۆ هەموو پڕۆژە و جومگە هەسـتیارەکانى ژیانى ئەم کۆمەڵگایە موڵکى ئەوانە بەناوى کەســانى دیکەوە بۆ چەواشــە کردنى میللەت و کۆمەڵگاى جیهانیش، دەنا گرووپى کۆمپانیاکانى فڵان و کۆمپانیاى وەبەرهێنانى فیســار با بۆ میللەتى بخەنە ڕوو کە کامەیە قۆناغەکانى پەرەســەندن و گەشــەکردنیان کام کاڵاو بەرهەمیان بە شــێوەى (Mass Production) بە بەکارهێنانى تەکنۆلۆژى بەرهەم هێناوە و لە ناوخۆ و دەرەوە کڕیارى زۆر و زەوەندى هەبووە و ســوودى زۆر و زەوەندیان لێ کردبێ و خاوەنى وەها ســەرمایەیەک بن ، چونکە وەکوو دەبینین ئێمە خاوەنى هیچ پیشــەسازى و کارگەیەکى وەها نین تەنها هەندێ شــتى ســادەى وەکوو چیمەنتۆ و ئاو و هەندێک بەرهەمى نەوتى کە ئەمانە هیچى پاســاوى بەدیهێنانى ئەو ســەرمایە هەنگوفتانە نین کە خۆى ئەدا لە ســەدان ملیۆن و چەندین ملیار دۆلار ، لە ووڵاتى ئێمەدا هەندێ بازرگان و پیشــەوەرى بچووک هەن کە ڕەنگە ســەرمایەو داهاتیان بگاتە چەند ملیۆنێک دۆلار بەڵام لەوە ناترازێ چونکە ووڵاتەکەمان هیچ چالاکیەکى بازرگانى ، پیشــەســازى، کشــتووکاڵى گەورەى تیا نیە وە ناردەمان بۆ دەرەوە هەر ســفرە ئەى بە چى ئەم ســەرمایەو ســەرمایەدارە گەورانە دروســت بوون، بێگومان مۆنۆپۆڵ کردنى هەندێک لەو پیشــەســازی یە کەمانەش کە هەن بۆ نمونە چیمەنتۆ ڕێگایەکى ترە بۆ کەڵەکە کردنى ســەرمایە کە ئەگەر ئەوە هى دەســەڵاتداران خۆیان نەبێت و خۆیان نەیکەن کە ســێکى دیکە چۆن بە بەرچاوى ئەوانەوە ئاوا کارێک ئەتوانێ ئەنجام بدات ، بەرهەمهێنانى چیمەنتۆ هەرچەندە پیشــەســازیەکى ســادەیە بەڵام بە قۆرخ کردنى لە میللەت کراوە بە تەلیســمى دێو، بە هەموو پێوەر و شــیکاریەکى وورد و زانســتیانە نرخى یەک تەن چیمەنتۆ لە ســەر ئەو کارگانە (40-50) دۆلار ناکەوێت بەڵام لە خەڵکیان گەیاندۆتە (120 -160) دۆلار ، لە کاتێکدا ئەو کارگانە جیا لە هى خەڵکى ئاســایى هەموو ئاســانکاریەکى وەکوو کارەبا و ئاو و ســووتەمەنى هەرزان یان خۆڕاییان بۆ فەراهەم ئەکرێت کە ئەمە ئەگەر هى ســەران و دەســەڵاتدارانى ئەم میللەتە نەبێ بۆ کەســێکى ئاســایى کوا دابین کراوە، کەواتە ئابووریەکەمان ئابوورى ڕووتانەوە و گیرفان خاڵى کردنەوەیە، بەدەرە لە هەر یاســا و ڕێســایەکى ئابوورى وە هیچ بنەما و پشــتیوانێکى زانســتى نیە و ئایندەشــى نابێت ، بەڵام زەمەن دەرى دەخات کە بۆ چوونەکەمان زۆر ڕاســتەو خاوەنى ڕاســتەقینەى ئەو ســەرمایەو پڕۆژانە لە ئایندەدا بۆ میللەت دەر ئەکەوێت .
ئەگەر نموونەیەکى دیکە لە پڕۆژەکانى ئەو ســەرکردە ســەرمایەدارانەمان بهێنینەوە پێکەنینمان بە ئەقڵیەتى خۆ لێگۆڕینیان دێت بەرامبەر میللەت کە گوایە هى ئەوان نیە، ئەویش شــارى (جوانە) لە ســلێمانى ، ئاخر چ ســەرمایەدارێکى نەزان دێت و دەیان و ســەدان ملیۆن دینار ئەخاتە پڕۆژەیەکى وەها کە نە بەرهەمى هەیە و نە گەشــتیارێکى زۆر ڕوو دەکاتە وڵاتەکەمان تا بڵێین ئەو ســەرمایەدارە دەوران بە ســەرمایەکەى دەکاتەوە و لە ئایندەدا ســودێکى گەورە دەکاتەوە، پاشــان وەکوو ووتمان خاوەن ســەرمایەى وەها لەم کۆمەڵگایەدا مەحاڵە جگە لە ســەرکردە و ســەرانى ئەم میللەتە نەبێت ، بڕى وەها لە پارە و ســامان تەنها و تەنها لە بودجەى ئەم میللەتە نەگبەتە ئەتوانرێت دەربهێنرێت و لەهیچ کونجێکى ئەم نیشــتمانەدا بڕى وا لاى هیچ کەس و لایەنێکى دیکە نادۆزیتەوە چونکە وەکوو وتمان زەمینەى وەها ســەرمایەیەک بوونى نیە جگە لە بودجەى تەرخان کراو بۆ میللەت کە لە ناوەندەوە دێت، وە پڕۆژەیەکى لەو جۆرە نە بەرهەمهێنەرە و نە ســودێک ئەگەڕێنێتەوە بۆ کەس کەواتە تەنها پڕۆژەیەکى خۆشــگوزەرانى و ڕابواردنى ســەران و دەســەڵاتدارانى ئەم نیشــتمانەیە و پارە و تێچوونەکەى هیچ ئارەقى بۆ نەڕێژراوە تا خەمى ســود لێ وەرگرتنى بۆ بخۆن وەکوو ئەو کۆمپانیانەى ووڵاتانى تر کە هەموو شتێک حســابى بۆ کراوە ، وە ئەگەر ســەیرى ئەو پڕۆژانە بکەین ماوەى تەواو بوونى نیە و پابەند نیە بە بەرنامەیەکەوە کە ئەمەش خۆى دەرى ئەخات کە ئەمســاڵ و ئەو ســاڵ ئەکات لە چاوەڕوانى هاتنى بودجە لە ناوەندەوە و لادانى بڕى تایبەتى بۆى چونکە هەمووى بە یەکجار لا نادەن تا کەمى بودجە لاى خەڵک پرســیار نەورووژێنێ لە ســەریان، بەڵام ئەمڕۆ میللەت چاو کراوەیە و چى دى ئەو کەڵەک و کوڵەکانە ناشــاردرێنەوە و ئاشــکرایە کە ئەو کۆمپانیا و کارگەو پڕۆژانە هى ســەرانى ئەم میللەتە نەگبەتەیە و ناوى فڵان و فیسـار تەنها ڕووکەشــکاریەکە بۆ فریودانى میللەت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست