ئامۆژن گیان مژدانه‌که‌م به‌رێ
Thursday, 07/01/2010, 12:00
ئه‌وه شکور خوا کردی مه‌رازت حاسڵ بوو، هه‌م کاکه پاڤێڵ هه‌م کاکه پۆڵاش ئێستا کاره‌کانی تۆ جێبه‌جێ ئه‌که‌ن، سه‌یره چه‌ند جوان ناوه‌کانیشیان ڕێکه‌وتوه!! هه‌ر ئه‌ڵێی به‌به‌ردی نه‌قاری داتاشراوه،وه‌ڵا ئه‌بوو دووانه بونایه،توخوا وانیه؟ ئه‌مه‌یه ئه‌ڵێن تۆ مه‌یکه‌و خوا ئه‌داتێ. ئه‌ویان دژه تیرۆر و ئه‌میان دژه جاسوسی. له‌ڕاستیدا ئه‌بێ پیاو قسه‌یه‌کی هه‌قیش بکات، هه‌رچی کاکه پاڤێڵه له‌وه‌تی هه‌یه دژی کوشتن و تیرۆر‌و تۆقاندن وڕفاندن و کوشتنی خه‌ڵکیه، ئه‌و دوکانه‌ی باوکیشی بۆی داناوه، ته‌نها بۆ کاری خێر‌و لێره‌و له‌وێ هه‌ندێ سه‌ره ته‌قه‌ی تیا ئه‌کا، ئه‌گینا پاڤێڵ وتیرۆر کردن کوجا مه‌رحه‌با. له‌وه‌ته‌ی هه‌یه ئامۆژن وای گۆش نه‌کردوه که‌بیه‌ڵێت خوێن له‌لووتی مناڵێك بێت. ئه‌ی چۆن خێره ئێستا چه‌ند براده‌رێکی گۆڕان خۆیان کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی وجوغرافیانه‌ی هه‌یه‌و ئه‌ینێن به‌سه‌ر ئه‌م و ئه‌ودا، خۆ به‌خوا ئه‌وا ئه‌و قاله به‌سته‌سزمانه شه‌وو ڕۆژ خه‌وی نیه، خۆی پاسی شار ئه‌کاو وه‌ك چاوی ئه‌یپارێزێ.چۆن کاتی خۆی له‌زه‌مانی شێخ جه‌عفه‌ر پارێزگارسلێمانی ڕۆژێك ئه‌بینێ جاده‌ی لای موحافه‌زه پیسی وخاشی پێوه دیار ئه‌بێ، بۆیه به‌سایه‌قه‌که‌ی ئه‌ڵێ(ش.ج) ئاتۆ بوه‌سته بزانه ئێستا چۆن پاکی ئه‌که‌مه‌وه، خۆی گسکه‌که له‌مامه ڕه‌شه وه‌رئه‌گرێ و له‌م سه‌ری جاده تا ئه‌وسه‌ری ڕایئه‌ماڵێ ئێ ئه‌و ڕووداوانه‌ی ڕوو ئه‌ده‌ن هه‌ر هه‌مووی هی سه‌رده‌می سه‌لجوقیه‌کانه‌و سه‌راپا کۆمه‌ڵایه‌تین وبه‌س ته‌نها سیاسی نین، ئه‌گینا کێ هه‌یه به‌قه‌د خێزانی تاڵه‌بانی حه‌ز به‌دیموکراسی وژیانی مۆدرێن بکه‌ن، کێ هه‌یه به‌قه‌د تاڵه‌بانی له‌ژیانیدا ئه‌و نوشستیانه‌ی به‌سه‌ر پارته‌که‌یدا هاتوه، هه‌ر هه‌مووی خۆستۆته ئه‌ستۆو ملی خۆی، کێ هه‌یه بیستبیه‌تی ئه‌و هه‌موو ناهه‌مواریانه‌ی به‌سه‌ر کوردا هاتون جگه له‌تاڵه‌بانی که‌سی تر هه‌بون بلێن ئێمه‌ش به‌شدار بووین تیایاندا؟ کێ هه‌یه بیستبێتی ڕۆژێ له‌ڕۆژان تاڵه‌بانی هاوسه‌رنگه‌رو هاوڕێیانی خۆی به‌خائێن وه‌سف کردبێ، ئه‌و هه‌رده‌م خۆی له‌پێشی پێشه‌وه بوه‌و هه‌رچیه‌ك ڕووی دابێ وه‌ك عه‌باس ئه‌بوو شارب، ووتویه‌تی له‌سه‌ر خۆمه.
ئه‌وه کاکه پۆڵا گیانیش نه‌ختێ ده‌رسی دایه‌ن وفێری که‌ن کوردپه‌روه‌ری ڕاستقینه چلۆنه، به‌خوا فه‌قیره زمان له‌ده‌میا نیه، له‌وه‌ته‌ی هه‌یه باس باسی ئازادیه لای ئه‌م، به‌خوا باشبوو ئه‌م ئازادیه‌ی ئه‌و که به‌لنگه‌وقووچ تێی گه‌یشتبوو، زۆر به‌باشی بۆمانی ڕوون کرده‌وه،ئه‌گینا ئه‌بوو چاوه‌ڕێی پۆڵایه‌کی تریش بکه‌ین تا ئه‌و به‌ڕاستی پێمان بڵێ ئازادی ڕاسته‌قینه چۆنه!
به‌ڵام ئامۆژن گیان ده‌ستم دامێنت، ئاگات لێی بێ، نه‌ك وه‌ك تانجی بقووچێنێ بۆ لای پاراستنه‌که‌ی مه‌سروو بارزانی . چونکه خۆت باش ئه‌زانی ئه‌وان زیاتر ئه‌ده‌ن و پاره‌یان زۆرتره. خۆ کاکه پۆڵاش بۆئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه فکریه‌کانی به‌چاپ بگه‌یه‌نێ وهه‌وڵ بدات گه‌نجانی کوردستان بێبه‌ش نه‌بن له‌و به‌رهه‌مه گرنگانه‌ی، پێویستی گه‌لێ به‌پاره‌ی مفت هه‌یه، بۆیه گه‌ر پارتی لچی دۆلاری له‌دووره‌وه نیشان دا، ئه‌وا له‌وانه‌یه لای تۆ قه‌لفڕکا. جا هه‌ر بۆ خوا حه‌زم کرد ئاگادارت بکه‌مه‌وه. ئێ خۆئه‌مه‌ش بۆ پارتی نوێ نیه گه‌ر کارێکی وا بکه‌ن ،چونکه هه‌روه‌ك چۆن له‌ڕابردوودا شه‌هیدی نه‌مر ته‌حسین شاوه‌یسیان کرد به کوڕه گه‌وره‌ی بارزانی نه‌مرو باوکی ڕوحی هه‌موو جیهان، ئه‌وا له‌داهاتووشدا له‌وانه‌یه کاکه پۆڵا بکه‌ن به‌کوڕه موده‌له‌ل و قژبژه‌نه‌که‌ی بارزانی. له‌وانه‌یه به‌ڕێز فازل مه‌تنیش وه‌عدی ئه‌وه‌ی پێ‌بدا گه‌ر له‌خزمه‌تی پارتیدا بێ، هه‌ر لای په‌یکه‌ره‌که‌ی بارزانی له‌بێرووت ، په‌یه‌کرێکیش بۆ کاکه پۆڵا به‌کرد به‌ن، کێ ئه‌زانێ خێر‌و شه‌ڕ له‌چیدایه!!ئه‌وه نیه له‌ڕابردوودا ئه‌وانه‌ی هاتنه‌وه ڕیزه‌کانی پارتی چه‌ند مورتاحن، ئه‌وه هه‌ر چه‌ند مانگێ نابێ ، به‌ڕێز دکتۆر فه‌رهاد پیرباڵ هاته‌وه سه‌ر خه‌ت وله‌و ڕۆژه‌وه له‌گه‌ڵ نوسه‌رو بیرمه‌نده‌کانتی وه‌ك خۆی وه‌ك گای عه‌لی ئه‌له‌وه‌ڕێنن وهه‌ر خه‌ریکی خۆ لێسانه‌وه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست