سه‌باره‌ت به شه‌هیدکردنی سه‌رده‌شت ،راستی دیکه بۆ به‌ڵگه‌کان بخوێنه‌وه..
Saturday, 08/05/2010, 12:00
مامۆستایه‌کی زانکۆ
برای بەرێز کاک ناسیح سڵاوێکی چاو نەترسانەی گەرمی لێده‌که‌م و ماندونەبونی لێده‌که‌م و ، دەستیان خۆش بۆ دوا وتار لەسە مەسەلەی تیرۆرکردنی کاک سەردەشت عوسمانی جوانەمەرگ ، سەد لە سەد من لە گەڵ راکانی بەڕێزیانم بەڵام چەند خاڵیکی تر هەیە کە گومانه‌کانم بۆ دڵنیابوون و ته‌ئکیدبوون ده‌بات:
1- چەند هەفتەیەک لەمەو بەر کورەکەی مەسعودی مەلا (مەسروری تیرۆریست) ، کۆڕێکی بۆ ڕێک خرا لە زانکۆی سەڵاحەدین بۆ خویندکارانی بەشی زمانی ئینگلیزی و لە کەنالەکانی خۆشیانەوە پەخش کرا ، جا من به ڕای خۆم جۆرە پەیوەندیەک لەمەسەلەی کوشتنی سەردەشت وەکو خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزی و کۆرەکەی مەسروردا ئەبینم .
2- بە گوێرەی ڕاپۆرتی نیێۆرکتایمز بێت کە بە ئینگلیزی نوسراوە لە سەر بابەتێک کوژراوە کە بە ناونیشانی (I am in love with Barzanis daughter,)
کە لە مانگی ١٢ی ٢٠٠٩ دا بڵاوی کردۆتەوە لەسەر تۆڕی ئینترنیت و بە زمانی ئینگلیزی بە ناوەنیشانی (من لەئەشقدام لە گەڵ کچەکەی بارزانیدا، هەر دوای ئەو وتارەو لە مانگی ١ ی ٢٠١٠ دا هەڕەشەی کوشتنی سەردەشت دەستی پیکردوە . (بۆیە بە ڕای من سازدانی کۆرێک بۆ مه‌سروری پاراستن و قسە کردن بە زمانی ئینگلیزی بۆ خویندکارانی زمانی ئینگلیزی پەیامێکی ئاشکرا و بێ پەردەبوو بۆ سەردەشت عوسمان کە ئەها نەکەی جاری تر قسەئاوا بکەیت و وتار بە ئنگلیزی لەسەر خوشکی من بنوسی ئەوەتا منێش ئینگلیزی ئەزانم . بەڵام هەتا ئێستا کەس نەچوە بەلای ئەم مەسەلەیەدا.
هه‌ر له‌و کۆڕه‌دا کۆمه‌ڵێ پیاوکوژی له گه‌ڵ خۆیدا هێنابوو تا له‌وێدا شه‌هید سه‌رده‌شت ده‌سنیشان بکه‌ن و دواتر ده‌ستی لێبوه‌شێنن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست