کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەڕلەمان ژەهرەکەی تورکیی نەبووایە ئەو دانەشی هەر نەدەبوو

Sunday, 19/10/2014, 12:00


تورکیا بە کردار یارمەتی داعش ئەدات. بە قسەش دژی داعشە. حکومەتی هەرێمیش بە کردەوە داردەستی تورکیایە. بە قسەش پشتگیریی کوبانی دەکات.
ئۆردوگان و حکومەتی هەرێم دوڕوییان هاوبەشە.

سەرۆکی هەرێم دەڵێت: "هەرێم چاوەڕێی پاڵپشتی زیاتری لە تورکیا دەکرد." ئێوە ئەم هاوکێشەیە حل بکەن. ئەبێت پشتگیریی زیاتر لە تورکیای دوژمنەوە بۆ کورد چی بێت؟
وەڵام دیارە:
بە قسە درۆی زۆرتر
بە کردەوە دەبابە بۆ داعش زیاتر
پیلانێک و رێگایەکی تر

ساڵح موسلیم دەچێت بۆ ئەنقەرە. دوای ئەوێ ئینجا حکومەتی هەرێم رێگای ئەدات بێتە باشور. تورکیا ویستی ساڵح موسلیم ببێت بە جاشی تورکیا. ساڵح موسلیم لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و ژمارەیەک پارتی رۆژئاوا لە باشور دادەنیشیت. داوای لێ دەکەن پەیەدە رێگا بدات ژمارەیەک لە پارتی خۆرئاوا بەشداریی لە چەک هەڵگرتندا بکەن. ئەی بۆچی بە هەموویان ئەوەی ئێستا بەهێزتر ناکەن؟ ئەگەر ناو سنوقە رەشەکە بخوێنیتەوە نوسراوە:

وەرە ساڵح موسلیم با ئەو بەرگرییەی ئێوە ئێمە بیفرۆشین!

ئەگەر تورکیا کوبانی زوو خاپور بکردایە:
پەڕلەمانەکەی هەرێم ناچار نەدەبوو دان بە رۆژئاوادا بنێت. پارتەکانی باشور شەرمەزار نەئەبوون. ناچار نە ئەبوون بە بۆنەی "کوبانی"ەوە پەیام بۆ هەوادارانی ملکەچ و بەندەی خۆیان دەربکەن. بە قسە پەیام، بە کردەوەش ناتوانن بایکۆتی یەک پەنیری تورکیی بکەن.

جاران پەیام پێغەمبەران دەریان دەکرد. ئێستا هەر کەسێک دەمی بگاتە میکرۆفۆن.

زێدی قەلەڕەش
قەلەڕەشێکیان کرد بە پاشای دارستان. قەلەڕەش ناوبەناو دیار نەئەما. کە لێی گەڕان لە سەرەنوێلکەکەی جارانیدا دۆزیانەوە. لێیان پرسی ئێستا تۆ پاشایت، چی دەکەیت لێرە؟ قەلەڕەش وەڵامی دایەوە: "بە خوا شتی پیس ناخۆم. بۆ ژانەسەر دێمەوە." قەلەڕەش ژانە سەر دەیگرت زێدی خۆی لێ ببڕایە.
پەڕەلەمانی حکومەتی هەرێم دەستوری عێراق بە چەکوشی تورکیا دەشکێنێت بۆ دۆلار نا بۆ ژانە سەر. بەڵام نایاسایی ناکات دان بە کانتونەکانی رۆژئاوادا بنێت. ئەوان خۆیان ئامادە کردبوو بە کوبانی بڵێن: "نەمان وت سەرناگرێت، با بڕۆن هەر مل بۆ رێبازەکەی ئێمە نەدەن!"

جەماوەر کە مەڕ بوو:
دەستەڵات هەم دەست دەهێنێت بە سەریا هەم پێستەکەشی دەفرۆشێت. سەری دەبڕێت و شینیشی بۆ دەکات. خەندەقی بۆ هەڵدەکەنێت و پردیشی بۆ دەبەستێت. کوبانی دڵێکە بێ قەفەزی سنگ لێ ئەدات. بازرگانەکانی نەوت و خوێن کردویانە بە مەڕی قوربانیی، بە پەرۆشەوە بە دەوریدا دێن و دەچن. تا قەڵەو بێت قازانجیانە. بە قسە هاواری بۆ دەکەن لە بنەوە پیلانی لێ دەگێڕن.

ئەگەر جەماوەری باشور کۆیلە نەبووایە:
پەڕلەمانێکی پیسخۆری لە دەمدا نەدەبوو.
هەموو ئازای لیر، گەڕو گولیی نەدەبوو.
پەڕلەمان کۆیلەو زەلیل نەبێت کەس دانی پیا نانێت.
کەچی ئەم دان دەنێت بە رۆژئاوادا
ژەهرەکەی تورکیی نەبووایە ئەو دانەشی هەر نەدەبوو.

ئێمە لەبەردەمی شۆڕشێکدا وەستاوین خۆتانی لێ مەدزنەوە!






https://www.facebook.com/3kontrakt?fref=ts
سەنتەری لێکۆڵینەوەی کۆنتراکت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە