کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ڕەخنەیەك لە كاك نەوشیروان ...

Saturday, 16/05/2009, 12:00

1112 بینراوە


تائێستا ئەم دەسەڵاتە گەندەڵەى كوردى كە بونەتە مۆتەكە بە سەر ئەم میللەتەوە و شانازى بەو ڕابوردوە ڕەشەى خۆیانەوە ئەكەن هى ئەوەیە ڕاستیەكان شاردراونەتەوە و هەتا ئێستاش ئەشارێنەوە , شاردنەوەى ڕاستیەكان كارێكى خراپە و میللەت بێ ئاگا دەبێت لە ژیانى پڕ لە شەرمەزارى سەركردەكانى , سەركردەكانى ئێمەش هەموو ژیانى سیاسى خۆیان پڕ یەتى لە خیانەت و سەرشۆڕى و جاشایەتى و بەد ڕەوشتى و دزى و پیاو كوشتن , بڕوانەهەتا ڕژێم نەڕوخا كەس نەیئەزانى چەندین سەركردە پەیوەندى بە مخابەراتى عێراقەوە هەیە و كاریان بۆ دەكات , ئەگەر ڕۆژێكیش بێت ڕژێمى ئێران و توركیاش بە دەردى ڕژێمى بەعس بچن ئەو كاتە ئەوەندەى تریش ئەم لێپرسراوانە ژیانى پڕ لە شەرمەزاریان ئاشكرا دەبێت و دەبنە پەندى زەمانە , لەوانەیە هەموومان بەو مێژوە پڕ شەرمەزاریەى تاڵەبانى و بارزانى ئاشنا نەبین بە تایبەت نەوەى نوێ , بۆیە پێویستە ئەو مێژوە بخرێتە بەرچاو , ئاخر ناكرێ و نابێت میللەتێك ئەمانە سەركردەى بن كە دەستیان سورە بە خوێنى ڕۆڵەكانى ئەم میللەتە , جاش و خائین بوون دزو گەندەڵ و گڵاو بون ,بەداخەوە لەم ووڵاتە دەسەڵاتى ترسناكى كوردى كارێكیان كردوە كەس نەوێرێ ڕاستیەكان بڵێ , ئەوەى كە بەلاى ئەو هێڵە سورەى سەركردەكاندا ڕۆیشت چارەنوسى وەكو شێخ ستارو سۆرانى مامە حەمەو دكتۆر كەمالى سید قادرە , بۆیە تۆزێ قورسە بۆ كەسێكى بێ پشت و پەنا و بێ هێز بتوانێ ئەو نهێنیانە ئاشكرا بكات , من ئێستا ئەمەوێت ئەو ڕاستیانە بزانم بۆ ئەوەى تا لە ژیاندا ماون تف بارانیان بكەم و بە ڕابەرو سەركردەى خۆمیان نەزانم ,شەڕى ناوخۆ پەڵەیەكى ڕەش و ناشیرینە بە ناوچەوانى سەرانى كوردەوە بەگشتى و تاڵەبانى و بارزانى بە تایبەتى , بەڵام ئەوەى كە ئێمە پێى ئاشنا نەبوین كێن هەڵگیر سێنەرانى ئەم شەڕە , ئەم بەڵگانەش مێژوویەكە و سبەینێ ئەبێت لە سەر ئەم بەڵگانە و سەدان نمونەى تر ئەم خیانەتكارانە سزا بدرێن , تائێستا تەنها كەس كە توانیبێتى ئەم كارە بكات و ڕاستیەكان ئاشكرا بكات كاك نەوشیروان بوە , من باسى نوسینە كۆنەكانى كاك نەوشیروان ناكەم بەڵام ئەم كتێبەى ئەم دواییەى خەون یان مۆتەكە یەكێك بوو لەو نوسینانەى كە بەڕاستى جێگاى دەست خۆشى بوو چونكە ئێستا بۆمان دەركەوت ئەوانەى ئەمڕۆ شانازى بە خۆیانەوە دەكەن و خۆیان بە ڕابەرو سەركردەمان ئەزانن و وامان پێ دەڵێن ئەگەر ئەوان نەبن ئێمە گورگ ئەمان خوات ئەوانەن هەڵگیرسێنەرى شەڕى ناوخۆو بە كوشت دانى دەیان هەزار ڕۆڵەى ئەم نیشتمانە ئەویش لە پێناوى كورسى و پارە دا كە تموحى سەرۆكەكانمان بوو ,خەون یان مۆتەكە یەكێك بوو لەو كتێبە هەرە گرنگانەى بۆ مێژوو و بۆئێستاش ئەتوانرا ئەم سەرۆكانەى ئێستاى تیا ڕیسوا بكرێ , بەڵام بە داخەوە وەستێنرا كە ئەمە نەدەبوو بكرایە چونكە ئێستا گەندەڵەكان وایان بڵاو كردۆتەوە كە لە سەر داواى مام جەلال ئەم كتێبە وەستێنراوە , یان هەندێكیان دەڵێن بۆیە نەوشیروان ئەو كتێبەى وەستاندوە بۆ ئەوەى پارتى و یەكێتیش قسە لە سەر نەوشیروان نەكەن , هەندێك دەڵێن نەوشیروان لە ترسى خۆى ئەو كتێبەى وەستاندوە ,و پارتیەكانیش ئەڵێن بۆیە نەوشیروان ئەو كتێبەى وەستاندوە لە ترسى ئەوەى پارتى ڕێگاى نەدات بچێتە هەولێرەوە , بەڕاستى هەموو ئەو كەسانەى تامەزرۆى ڕاستیەكان بوون ڕەخنە ى زۆر لە كاك نەوشیروان ئەگرن لە سەر ئەوەى ئەو كتێبەى وەستاند كە نەدەبوایە بیوەستاندایە , ئەوە كارێكى خراپ بوو تاكەى ئەو ڕاستیانە لە خەڵك بشاردرێتەوە , شاردنەوەى ڕاستیەكان كارێكى كردوە تائێستا سەركردەكان خۆیان بە مەلایكەت حساب دەكەن بەڵام كە ئەو بەڵگە نامانە ى خۆیان دەخوێنیتەوە ئەو كات بۆت دەردەكەوێت ئەمانە چین , ئەمە كارێكە پەیوەندى بە هەڵبژاردنەوە نیە ئەمە مێژووى میللەتێكى داماوە كە بەردەوام ڕاستى لێ ئەشاردرێتەوە , بۆیە ئاوا سەركوتمان دەكەن بۆ ئەوەى كەسێك نەبێت بە بەڵگەوە بەرەو ڕویان بێتەوە , ئەم ماوەیە دەركەوت بڵاو كردنەوەى ئەو كتێبە بەقەد لیستى گۆڕان ترسى لە سەر ئەو دوو سەركردە خائینە پەیدا كردبوو , نازانم بۆ كاك نەوشیروان ئەمەى كرد ئەوان هەرچى لە دەستیان دێت دژى ئێوە ئەیكەن ئەى ئێوە بۆ ئاوا ئەكەن , من زۆر ڕەخنەتان لێ دەگرم و ئەوە بە تەنها ڕەخنەى منیش نیە ڕەخنەى زۆرێكى جەماوەرە هیوادارم گوێ بە هیچ نەدەیت و ئاشنامان كەیتەوە بەو بەڵگانە ,


(دەنگدراوە: 0)