بنەماڵەی بارزانی(پارتی) جارێکی تر دۆڕان!
Thursday, 20/05/2010, 12:00
سەرئەنجام مەسعود بارزانی هاتە پەیڤین، پێدەچێت دەمی نووسەرانی شەری نێوان خۆیان و یەکێتی ناسراو بەشەڕی ناوخۆ دەمیان دابخەن:
(.. وای كرد كه لهدهستدانی گهنجێكی (سەردەشت عوسمان) ئهم وڵاته ببێت بهرووداوێكی كاریگهر و بهرجهسته و كاربكاته سهر ناخی ههموو تاكێكی ئهم كۆمهڵگایه.. مهترسی پلان و ههڕهشهی تێكدانی با...رودۆخی عیراق بهگشتی و كوردستان بهتایبهتیش لهناونهچوون و پێویستیمان بهوریایی و هاودهنگی ههیه.. ئهو نیگهرانییانهی هاتوونهته ئاراوه، ههموو لایهك بهدان بهخۆداگرتن و پهیڕهوكردنی لۆجیك، ههوڵی هێوركردنی ئهم كهشه بدهن و لهئاستی بهرپرسیاریهتیدابن..)
دەقی پەیامەکەی مەسعود بازانی لەڕۆژی چوارشەممە ٢٠١٠.٥.١٩ لێرەدایە
ئەو فاکتانە لەپەیڤەکانی م.بارزانیم بەوردی هەڵبژاردراوە، تەنها ئەوانە ڕووی مەجلسیان هەیە، ئەگینا بەباقییەکەی کۆنە و شایەنی باس نیین.. مەبەست لێی ئەوەیە، کە پێشبینی ڕاگرتی هەڵمەتی چەواشەکارانەی ڕاگەیاندنی پارتم کردووە لەدژ ڕۆژنامەنووسان و ئۆپۆزسیۆن، لەم نێوەدا بەڕاستی بزووتنەوەی گۆڕان لێدرا بەتایبەتی شەخسی نەوشیروان مسەفا. هەرچەند بەجۆرێک لەجۆرەکان لەقازانجی گۆڕانە.. زەرەری پارتی دەبێت گەر لەوە زیاتر درێژە بکێشێت.
لەملاشەوە بەرەی ڕۆژنامەنووسان بەهۆی بەلارێدابردنی ئەسڵی مەسەلەکە کە سەردەشت عوسمانە خەریکە قڵشتی تێدەکەوێت، ئەمەیش لەو هزرە لاحیزییەوە سەرچاوە وەردەگرێت کە لەنێو ڕۆژنامەنووسانی ئازاددا هەیە!
لێرەدا گرنگ ئەوەیە ئەم پەیڤانە کە لەلایەن م.بارزانییەوە دەربڕاوە بەگدانانێکی بەئەدەبیانەیە. بەڵام نابێت ئەو پاشە کشەیە باشتر وردبکرێتەوە، ئەنجامی فشاری هەمەلایەنە و کاریگەری ئۆپۆزسیۆن و ڕۆژنامەنووسانە وای کردووە کەسی پلەیەکی ئەو حیزبە بێتە سەرهێڵ.
نابێت ئەوە لەیاد بکەین کە کوشتنەکەی سەردەشت عوسمان نەفیری عامی خولقاند، مەگەر پارتی لەخیانەتی ٣١ی ئابدا هێندە شپرزە بوو بێت، هاوکات هەموو ئاماژەکان ئەوە دەگەیەنن کە ئەم هەنگاوە گوێڕاکێشانی دەرەوەشی تێدایە..
دانپیانانێکی باشە کە ئۆپۆزسۆن و ڕۆژنامەنووسان دەتوانن کۆمەڵگا بهەژێنن و هێزە زلەکانی ناوخۆ بهێننە سەرچۆک.. بۆ دوورماوە دەستی فشار و تیرۆر لەگیانی ڕۆژنامەنووسان دوور دەکەوێتەوە..
بزووتنەوەی گۆڕان، و نەوشیروان مستەفا، پارتییان بەهیچ نەزانیی بۆیە وەڵامیان نەدانەوە..
گومانێکی بێمانا
ئەو بابەتەی مەلا بەختیارم خوێندەوە کە بەناونیشانی: شەهید سەردەشت و ئازادی لەماڵپەڕی چاودێردا بڵاویکردۆتەوە. ئەوە دیدی کەسێکی دەسەڵاتخوازە بەجۆرێک لەجۆرەکان تەنزیری ناڕاست و پیرانە بۆ دیدی کاراوە و ئازایدیخوازانەی مرۆڤەکان دەکات، و باگراوەندێکی مێژوویی پێدەدات! گریمان ئەوەی سەردەشت نادروستە؟
ئەی بۆ ئەو شیعرەی کە لەگۆڤاری وێراندا بڵاوکرایەوە و مەلاکان و یەکگرتووی ئیسلامی هێنایە زەلزەلە، دەڵێن چی؟ نا ئەوە زۆر نادروستە، ئەو جۆرە نووسینانە کە کێشە دەنێنەوە و تەنانەت قوربانی بەدوادا دێت، تەوژمێکی پێچەوانە و ئەنتی باوە، لەوەتی مرۆڤایەتی و تەنانەت کۆمەڵگای کوردی هەیە، بوونی هەبووە، ئیتر لەهەرسەردەمەدا بەجۆرێک لەجۆرەکان خۆی نمایش دەکات.. لەم ڕینیسانسەی ئێستای کۆمەڵگای کوردی، بەهۆی فەراهەم بوونی ئامرازی زۆری گوزارشتکردن، لەقۆناغەکانی تر بەهێزتر و بەرگریکارانی زۆرترە..
گومان لەهەموو شتێک واردە، گومان لەسەر دەقی نووسینەکانی سەردەشت عوسمان، کەبەهرەمەندە لەباگراوەندێکی ڕۆشنبیری چاک و بەپێزە، گوایە ئەو چەند نووسینەی کە بڵاوکراوەتەوە، زۆر بەرزە، ئەمیش وای لەژمارەیەک کەسانی ناوەندی ڕۆژنبیری، بەتایبەتی نزیک بەدەسەڵات کردووە، لەنرخ و بەهای ناوبراو کەم بکەنەوە، بڵێن هی خۆی نییە! بەڵام بۆ قەناعەت بەگەنجان ناکرێت و پیرانە لێیان دەڕوانرێت؟
گەنجانی وڵاتەکەی ئێمەیش وەک ئەوانی ئەورووپا لەو تەمەنە زۆر گەنجییەدا نەبن بەشت و بەئەستێرە کە یەک تۆز چوونە تەمەنەوە، ئەبێت ئیتر دەبێت ئالێلی بڵێن و لە کاروانی داهێنان دوادەکەون...
بنەماڵەی بارزانی کوردن؟؟
بنەماڵەی بارزانی کە دەستی بەخوێنی سەردەشت عوسمان سوورە، تەنگەتاو بووە، نووسەرە دەمپیسەکانی شەری نێوان پارتی و یەکێتی، ئەمجارە لەدژی بزووتنەوەی گۆڕان خستەکار.. ئەو پەڕی ئیفلاسییە لەو بەیاننامەیەدا کای کۆن بەبا دەکەن، بۆ بنەماڵەی بارزانی لاپەڕەی ڕەشیان کەمە...؟ ئەوە بنەماڵەی بارزانییە گڕ لەگڕ بەدەدەن، نازانم چۆن لەڕوویان دێت قسە بکەن! چەند بێعارن و تەڕتەڕ نەباشەن!! ماسین !! هەست بەشەرم دەکەم، کە ئەوانە سەر بەنەتەوەی کوردن..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست