کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


منم گەریلای پێشمەرگە منم قەڵای ئافرەتی کورد

Sunday, 14/10/2012, 12:00







لە گەڵ
یەکەم پێکهێنانی
نیگای مەرگە
وڵاتی خەم
چێ دەهێڵم
ئەڕۆم بێ سەر
بەرەو لوتکەی
بەفری چیا
ئاڵایەک
بەرز دەکەمەوە
پانتایی کشت کوردستان
بگرێتەوە
رێگایەکە
سەرم لە ڕێدا دائەنێنم
تەمەنم
کۆڵە بشتی
سەردەمێکە
سیمای دەشتی
مان و نەمان
دەگرێتە بەر
ئەوە منم
بە سك برسیی
لە بەردەم
سوپای مەرگە
خوێنی خۆم دەخۆمەوە
جیهانێکە لە دەستەڵات
لە من ناگا
بوون و نوبوون
هەژاری و مەرگ
تۆقاندن و
بەهای ئومێد
لە گەڵ وڕینەی شەومدا
بۆ سەنگەرم دەیڵیمەوە
چرای ئازادی هەڵئەکەم
بەرەو لوتکەی چیای قندیل
دەروونم پڕە لەمەینەتی
ناوم دەنگی دیلی کوردە
سینەم سینەی قەڵغانێکە
بەرامبەر گولەی دوژمن
داخی دڵم
بۆ مانگە شەو دەڵێمەوە
بە پلەی دەروازەی مەرگە
سەردەکەوین
دانابەزین
درۆ کردن لەگەڵ خاکە
پیشەی ڕیباز نییە

ئەی دوژمنی تەتەری مەرگ
من لە خاکە
خاک دەڕوێنم
پەتی سێدارەم
بۆ هەڵکەن
لە سەر چیای مەردایەتی
رۆژی سەد جار
بمکوژن و
لاشەکەم
ڕووت کەنەوە
باوەڕ گەورەتر دەبێت
لە ئەوەی
ناچارم کەن
لە خاک
پەشیمان ببمەوە
من ڕەنگدانەوەی
ڕۆژی ڕەشم
تا چارەنوسم
نەنوسم
چەک لەمن
جیا نابێتەوە
منم کیژە گەریلا مەرگ
منم رێگای راستەقینەی
خەباتی کورد
بۆ مافی نەتەوەیەک
تێ دە کۆشم
گیرفانم مەبەست نییە
من ئاڵایەکی خوێناوی
بۆ چوار پارچەی
گشت وڵات
بەرز دەکەمەوە



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە