لە (کۆبانی)یەوە دەبل موراڵی حیزب و فشەکەرە نەتەوەییەکانی کورد دەبینم
Saturday, 12/07/2014, 12:00
هەفتەیەکە داعش بە دەیان چەکی قورسی دەستبەسەرداگیراوی سوپای عیراق بەکار دەهێنێت و هەولی داگیرکردنی کۆبانی دەدا، بێ ئەوەی یەک حیزب و ریکخراوێکی کوردی باشور بويربن ئیدانە و پالپشتییەکی مەعنەوی یەپەگە بکەن. لەکاتێکدا داعش لە سنوریێکی زۆر بچوک شەر لەگەل پێشمەرگە دەکات، هەر حیزب و ریکخراو کەسایەتی و نووسەر وئەدیب و هونەرمەندە .... پالپشتی بۆ پێشمەرگە بەجۆرە هاشیوە دەردەبڕن . لێرەدا قسەم لەسەر ئەم لایەن ەیان نییە، بەپێجەوانەوە هەڵوێستیكی پۆزەتیفە بەلام هەمان نیشتمان و گەریلا ٣سالە لەگەل دەیان هێزی وەک داعش شەڕی کەرامەت و پاراستنی خاکی کوردستان دەکەن، بەس پێم بلێن چەند هونەرمەند سرودێکی بۆ گوتون !؟
چەند حیزب بەفەرمی پشتگیری و ئیدانەی داخستنی سنوری لەسەر کردون ؟
چەند شاعیر و ئەدیب و پەخشان و شعریان بەسەر ئەو کچ و کورە قارەمانانە داهەلداوە ؟
چەند نووسەری خۆهەڵکێش و خۆبەشت زان قسەیەکی لەسەر کردوون، هەموو بێدەنگن، چونکە دەزانن ئەمە نە پارەی تێدایە، نە موچە، نە هیچ شتێکی تر کە لە لایەن دەسەڵاتەوە پێیان بدرێت، تا فوو بکەنە خۆیان و قسە بکەن. کەی رۆژێک پەرلەمان و حکومەتی هەریم بچوکترین پالپشتیان پێشکەش کردون ؟
لەمانەش قيزەوەنتر هەموو حزبەکان لەترسی پارتی زیرەیان کردوە لە دانپینان بە کانتۆنەکانی رۆژاوا! تەنانەت ئەو پەرلەمانەی کە نوێنەرانی ئەو هەموو پارتەی تیایە بوێریان نیە ئەو بابەتە بجولێنن، چ شەرمەزارییە دەسەلاتێکی هەرێمی کوردزمان دان بە کانتۆنەکانی رۆژاوا نانێ !؟ هۆکارەکەش سیاسەتی پەیەدە ئەوەندە هۆکار نیە بەئاستی ترس بوونە لە مۆرەی پارتی!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست