له‌نێوان بیرۆكه‌ی (تێكدان) و بیرۆكه‌ی (گۆڕین) دا خوولانه‌وه‌ی جیهادییه‌كان به‌ده‌ووری ناسه‌ربه‌ستیدا !!

Monday, 01/02/2010, 12:00


وه‌ڵامێك بۆ سه‌ربه‌ست جیهاد
به‌دیلی دیموكراسی لای ئه‌وان چییه‌
ئه‌مه‌ ده‌سته‌واژه‌یه‌كی به‌كارهێنراوه‌ له‌ووتارێكی سه‌ربه‌ست جیهاددا ، بۆئه‌وه‌ی خوێنه‌ری كوورد له‌تێزی بیركردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌ستانه‌دا نه‌برێ بۆ بیركردنه‌وه‌یه‌كی ناسه‌ربه‌ستانه‌ به‌پێویستی ده‌زانم وه‌ڵامێكی كوورت بده‌مه‌وه‌
كاكی نووسه‌ری به‌ڕێز دیمووكراتی كووا به‌دیلی هه‌یه‌ ،شێوازی به‌كار هێنانی له‌شوێنێكه‌وه‌ بۆ شوێنێكی تر ده‌گۆڕێت ئێمه‌ له‌كووردستان بڕوامان به‌و جۆره‌ دیموكراتییه‌ نییه‌ كه‌تۆو كوێخاكانت ته‌پڵی شادی بۆ ده‌كووتن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵ و تاڵانچییه‌ی كه‌ئێوه‌ سه‌رچۆپی كێشن بۆی له‌ژێر ئه‌م به‌ناوو دیمووكراسیه‌دا تۆو من و هه‌زارانی وه‌كوو ئێمه‌ومانانی له‌ئڵقه‌ی دیكتاتۆریه‌تی به‌ناوو دیمووكراتیدا گیرخواردوو كردووه‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ دزوو مافیایه‌ی تۆ و هاوبیچمه‌كانت له‌م لاو لا ئه‌تانه‌وێ‌ ئابڕووی تكاوی بۆ بگێڕنه‌وه‌ به‌ناوی خۆشگووزه‌رانی و دادی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ به‌عس ئاسا هه‌موومانی داوه‌ له‌ مه‌نگه‌نه‌ی به‌ناوو دیمووكراسی
له‌ دێڕێكی تری ووتاره‌كه‌یدا ده‌ڵیِ : دیكتاتۆری پرولیتاریایه‌ یان حوكمی ئۆتۆكراتی، پیۆكراتی و..هتد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا (گۆڕین) دروشمی مه‌ركه‌زی و گه‌وهه‌ری بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و تاقمه‌بوو كه‌مه‌به‌ستی سه‌ربه‌ست جیهاد له‌مه‌دا لیستی گۆڕانه‌
كاكی خۆم 25 ی ته‌مووزی 2009 ‌ چه‌قی بازنه‌ی گۆڕانێكی ڕاسته‌قینه‌یه‌ و له‌وێوه‌ به‌ره‌و مه‌نزڵ ئه‌ڕوات ئه‌وانه‌ی گۆڕانیان ئه‌وێت و باوه‌ڕیان به‌ ئه‌دای ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌نده‌ڵ و تاڵانچی و دیكاتۆریه‌تی به‌ناو دیمووكرات نه‌ماوه‌ ئێستا له‌هه‌وڵی هێنانه‌ كایه‌ی گۆڕانێكی ڕاسته‌قینه‌و سستمێكی حووكمڕانی شه‌فافدان ئێوه‌ش ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌گه‌ڕانه‌وه‌دان به‌ره‌و خاڵی سفر.
پاشان ده‌ڵێ‌ : ئه‌گه‌ر له‌توێكڵی مه‌به‌سته‌كه‌وه‌ رۆبچینه‌ كرۆكی وشه‌كه‌وه‌،كه‌مه‌به‌ستی (گۆڕینه‌) به‌ئاسانی درك به‌مه‌رامی هه‌ڵگرتنی ئه‌و دروشمه‌ ده‌كه‌ین. ئه‌و گروپه‌ به‌بێگومان هیچ دنیا دیتنێك و جیاوازیه‌كی فیكریان نییه‌و له‌هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیشدا نه‌یانتوانیوه‌ ساده‌ترین مرۆڤ به‌وه‌ رازی بكه‌ن كه‌ئه‌مانه‌ هه‌ڵگری فیكرو فه‌لسه‌فه‌یه‌كی تازه‌و جیاوازن له‌(ی.ن.ك)
برای به‌ڕێز چۆن گۆڕان خوازه‌كان نه‌یانتوانیووه‌ مرۆڤ له‌خۆیان ڕازی بكه‌ن ئه‌ی نیو ملیۆن كوورد كه‌ده‌نگی به‌گۆڕان داوه‌ حوشتری جووت كۆپاره‌بوون ؟ یا هاووڵاتیانی تامه‌زرۆی گۆڕان و له‌گۆڕانی گه‌نده‌ڵی و ئاوابوونی حوكمڕانی تاكڕه‌وی و ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی بوون
(ئه‌وان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاتدارانه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لات و كارگێڕی نییه‌) ئه‌مه‌ش ڕسته‌یه‌كی تری سواوی كاكی نووسه‌ره‌ وه‌ڵاممان بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتدار بوون و له‌ لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ هاتنه‌وه‌ ناو باوه‌شی گه‌ل ئه‌وان ڕاست ئه‌كه‌ن و كێشه‌شیان له‌گه‌ڵ سستمی ئیداری حووكمكردندا هه‌یه‌ به‌ئاشكرا ڕایان گه‌یاندووه‌ كه‌ كێشه‌ی ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌فراددا نییه‌ یان تۆ ئه‌ته‌وێت خوێنه‌ری كوورد به‌ لای ناسه‌ربه‌ست بووندا به‌ری و فێری جیهادی خۆ تڕێنیان بكه‌یت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە