ئازادیه ڕۆژنامه‌وانیه‌كان و مافه‌كانی ڕۆژنامه‌نووسان له هه‌موو لایه‌كه‌وه پێشێل ده‌كرێن.
Monday, 20/04/2009, 12:00
.به‌یاننامه‌ی كۆمیته‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌وانانی كوردستان به بۆنه‌ی یادی 111 ساڵه‌ی ڕۆژنامهكهری كوردی
له 22ی مانگی نیسانه‌وه 111 ساڵ به‌سه‌ر درستبوون و ده‌ركه‌وتنی یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی كوردی له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر له‌سه‌ر ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی بهدرخانیهكانهوه تێده‌په‌رن. به‌و بۆنه‌یه‌وه كۆمیته‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌وانانی كوردستان پێیرۆزبایی له هه‌موو ڕۆژنامه‌وانان و گه‌لی كورد ده‌كات و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانیه‌كان به گه‌وره‌ترین هه‌نگاو داده‌نێین له مه‌یدانی خه‌باتی گه‌لی كوردستاندا له پێاو ڕزكاریی و گه‌یاندنی زانیاره‌یه‌كان به گه‌لی كوردستان. هیوادارین ڕۆژنامهونووسانی كوردستان بتوانن درێژه به‌و كاره بده‌ن و بتوانن به ئه‌مانه‌ته‌وه هه‌واڵه‌كان و ڕۆداوهكان به گه‌لی كورد ڕابگه‌یه‌نن و له كاره‌كه‌یاندا پێوه‌ره‌كانی میساق شه‌ره‌فی ڕۆژنامه‌وانی كوردستان كه له لایه‌ن كۆمتهی به‌رگری و یه‌كێتی میدیای ئه‌لكترۆنییه‌وه په‌سه‌ندكراوه وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ كاری ڕۆژنامه‌وانی له كوردستاندا په‌یڕوی بكه‌ن.
له‌دوای تێپه‌ڕبوونی 111 ساڵ به‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنی یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی كوردی، هێشتا كوردستان له ژێر
ده‌ردی داگیركاریدا ده‌ناڵێنیت و ڕۆژنامه‌ونووسان بۆنه‌ته سه‌ری ڕمی ئازادكردنی كوردستان و ئاشكراكردنی تاوانه‌كانی داگیركه‌ران و نۆكه‌ره‌كانیان. هه‌ر وه‌ها ڕۆژنامه‌وانان له باشووری كوردستان له شه‌ڕێكی گراندان دژ به گه‌نده‌ڵی و به كارهێنانی هه‌ڵه‌ی ده‌سه‌لات و گرنگی نه‌دان به كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و زیندانیه سیاسیه‌كان و دابین نه‌كردنی مافه كۆمه‌لایه‌تی و سیاسیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان.
له باكوور و ڕۆژهه‌لات و ڕۆژئاوای كوردستان ڕۆژنامه‌وانان له بارودووخێكی گراندا كار ده‌كه‌ن و ده‌یان ڕۆژنامه‌وان له زیندانه‌كانی ئێران و سوریا و توركیادا ده‌ناڵێنن و له هه‌موو مافه‌كانی به‌رگریكردن بێ به‌شن و له ئێران و سوریا به بێ بڕیاری دادگا له زیندانه‌كاندان و ڕێگا به كه‌سوكاره‌كانیشیان نادرێت سه‌ردانیان بكه‌ن. له به‌ر ئه‌و باره ناڵه‌باره ده‌یان ڕۆژنامه‌نووس ناچاركراون مانگرتنی تامرن ڕابگه‌یه‌نن. له توركیا ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی بۆ ماوه‌ی 15 خولهك به‌رنامه‌ی بە زمانی كوردی بلاوكردبووهوه كه‌ناڵه‌كه داخرا و دوا كرداریشیان گرتنی ڕۆژنامه‌ی ئازادیا وه‌لات بوو بۆ ماوه‌ی مانگێك ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باسی پرۆسه‌ی دیموكراسی و سه‌ردانی ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكی كردبوو بۆ توركیا.
لێره‌دا جێگای خۆش حاڵییه كه چه‌ندین ڕێكخراوی مافی مرۆڤ له باكوور و ڕۆژهه‌لات و ڕۆژئاوای كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وه‌لات به‌دوای تاوانه‌كانی توركیا، ئێران و سوریادا ده‌چن دژ به ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌رانی كورد له‌و ولاتانه‌دا. كۆمیته‌ی به‌رگری ده‌ستخۆشی له‌و ڕێكخراوانه ده‌كات و كاره‌كانیان به‌رز ده‌نرخێنێت.
له باشووری كوردستانیش پێشێلكاریه‌كان دژ به ڕۆژنامه‌وانان و یاساكانی ڕۆژنامه‌وانی به‌رده‌وامن و ئیداره‌ی كوردی و ده‌زگاكانی پاراستن و زانیاری به شێوه‌ی جیاواز ئازادیه ڕۆژنامه‌وانیه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن.
به‌شێك له پێشێلكاریه‌كان:
ده‌زگاكانی پاراستن و زانیاری به نامه‌و ته‌له‌فۆنی نهێنی هه‌ڕه‌شه له ڕۆژنامه‌ونووسان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ت و هه‌واڵه‌كان سه‌باره‌ت گه‌نده‌ڵی و لادانهكی تری ده‌سه‌لات نه‌نووسن.
چه‌ند ڕۆژنانهونووسێك له‌ژێر فشاری ڕاسته‌وخۆی ئه‌و دوو ده‌زگایه دان و له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا ناچاركراون بۆ ئه‌و دوو ده‌زگایه كاربكه‌ن. هه‌روه‌ها به شێكی تری ڕۆژنامه‌نووسان ناچاركراون له شه‌ڕی نێوان باڵه‌كانی پاراستن و زانیاری‌دا به‌شدار بن.
شه‌هید كردنی ڕۆژنامه‌نووسان، برینداركردنیان، تۆماركردنی داوای قانۆنی بێ بنه‌ما له‌سه‌ریان، سزادانی ماڵی به ده‌یان مه‌لیۆن دینار و زیندانیكردنی كاتی به بێ بڕیاری دادگا، چه‌ند شێوه‌یه‌كی تری لادانه‌كان و فشارن له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان له باشووری كوردستان.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوه‌كوو ئێستا ڕازی نه‌بووه جگه له سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان وه‌ك نوێنه‌ری ڕۆژنامه‌نووسان قبۆڵ بكات ئه‌مه‌ش دژی یاسای ئازادی هه‌ڵبژاردنی سه‌ندیكا و ڕێكخراوی پێشه‌ییه.
حكومه‌تی هه‌رێم و دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار به شێوه‌یه‌كی قانونی یارمه‌تی كۆڤار و ڕۆژنامهوكان و كه‌ناڵه‌كانی تری ڕاگه‌یاندن ناكه‌ن. ئه‌مه‌ش دژی قانونی یارمه‌تیدانی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنه.
تاوه‌كوو ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندنی بێلایه‌ن) ئه‌وه‌ی پێ ده‌وترێت (پۆبلیك سێرفیس) دروست نه‌كردوه و ته‌نیا پشتگیری ڕاگه‌یاندنی حزبیی خۆیان ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش دژی یاسای مافی هاوڵاتیه به گه‌یشتن و دابینكردنی زازنیارییه له لایه‌نێكی باوه‌ڕپێكراوه‌وه.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندی حكومه‌تی هه‌رێم و پارتی و یه‌كێتی و زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی تر لە باشووری كوردستان شێوازی سانسۆر به‌كاردێنن.
له لای تره‌وه ئه‌و به‌شه‌ی ڕاگه‌یاندنی كوردی كه پێی ده‌وترێت (به‌شی كه‌رتی تایبه‌ت) ئه‌وانیش له‌به‌ر نه‌بوونی ئازادی ڕاگه‌یاندن و مافی هاوسه‌نگی بڵاوكردنه‌وه ناچاركراون چه‌ند شێوازێكی پێشێلكارانه بگرنه به‌ر له‌وانه:
بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی له گه‌ڵ بیری ئه‌واندا ناگۆنجێن و سانسۆر به‌كارھێنان
پێشێلكردنی (تایبه‌تمه‌ندی كه‌سایه‌تی) و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری كه‌سایه‌تی بێ به‌ڵكه له‌سه‌ر هه‌ندێ كه‌سان.
جیاوازی نهدانان له نێوان كه‌سانی گشتی و ژیانی شه‌خسی خه‌ڵك.
له‌سه‌ر ئاستی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی كه یه‌كێكه له بنه‌ما قانۆنیهكان له هه‌موو یاساكانی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌م تێبینهیانهمان تۆمار كردوه:
داگیركه‌رانی كوردستان و ڕاگه‌یاندنی كه‌رتی تایبه‌تی ئه‌و وه‌ڵاتانه‌ی كوردستانیان داگیركردوه به به‌رنامه‌وه دژ به گه‌لی كوردستان هه‌نگاو ده‌نێن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن بیری نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی و یهكبووونی نه‌ته‌وه‌یی لای كورد لاواز بكه‌ن و له‌ناو ببه‌ن. به‌ڵام ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیی به شێوه‌یەكی نابەرپرسیارانە و تاك و له‌سه‌ر بنه‌مای حزبی وه‌ڵامی داگیركه‌ران ده‌ده‌نه‌وه و هیچ ڕاگه‌یاندی نه‌ته‌وه‌ییمان نییه بۆ ئه‌وه‌ی له نه‌ته‌وه‌ی كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی گه‌لی كوردستان به‌رگری بكات.
به‌شێك له ڕاگه‌یاندن و ڕۆنامەنووسانی كورد له به‌رژه‌وه‌ندی داگیركه‌رانی كوردستاندا كار ده‌كه‌ن و بنه‌ماكانی میساق شه‌ره‌فی ڕۆژنامه‌وانی كوردستان پێشێل ده‌كه‌ن.
به‌شێك له ڕۆژنامه‌وانانی كورد هاوكاری ڕاگه‌یاندنی داگیركه‌ران و دوژمنانی كه‌لی كوردستان ده‌كه‌ن و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی كوردستان له‌و كرده‌وه‌یه‌یان بێ ده‌نگه له كاتێكدا كاری ڕۆژنامه‌وانانه نۆكه‌رانی داگیركه‌ران ئاشكرا بكه‌ن و ڕێگا نه‌ده‌ن پێیرۆزیه نه‌ته‌وایه‌تی و مرۆڤییهكان پێشێل بكرێن.
ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه به‌شێك بوون له‌و پێشێلكاریانه‌ی سه‌باره‌ت به ڕۆژنامه‌نووسان و ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردستان ده‌كرێت و له‌و ماوه‌یه‌دا له لایه‌ن كۆمیته‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌وانانی كوردستان تۆمار كراون و ده‌توانین بڵێین كه ئازادیه ڕۆژنانهوانیهكان له لایه‌ن داگیركه‌ران و ئێداره‌ی باشووری كوردستان پێشێلكراون و تاوه‌كوو ئێستا هیچ ستراتیژیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی له ڕاگه‌یاندنی كوردیدا به‌دی ناكرێت و زیاتر به شێوه‌ی حزبی و كه‌سایه‌تی كار ده‌كرێت.
كۆمیته‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌وانانی كوردستان
[email protected] [email protected] 2009-04-19
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست