شێر لە گەلە گورگان ناترسێ .
Thursday, 22/10/2009, 12:00
ئەمڕۆ كەسێكى سادەى ڕەنگ شێواوى ترسێندراو هاتە لام گوتى توخوا ناوم مەهێنە ماڵم وێران دەبێ ، ئاگات لەخۆت بێت بەخودا ئەو خوا نەناسە دڵ ڕەشە زۆر خەڵكى كوشتووەو تۆش دەكوژێ ، گوێم لەهەندێ بەرپرس بووە ئەوەیان باس كرد ، گوتم كام خوانەناسە ؟ گوتى (مستەفا چاوڕەش) ئەندامى سەكردایەتى (ی ، ن ،ك) سەرپەرشتكارى مەڵبەندى ڕانیەو قەڵادزێ و دوكان گوتم خۆشباوەڕ مەبە ئەوە خۆ هەڵكێشان و فشەفشى سەرانى چەتەگەرە ، 18 ساڵە باش یەكتر دەناسین مستەفا چاوڕەشى جاران نەماوە پیاوێكى هێواش و ڕوخۆش و قسە خۆشە ، هەرچەندە من هیچ پەیوەندیەكم لەگەڵیدا نەبووە بەڵام هاوسەنگەر و برادەرى شەهیدەكانم بووە ، ساڵى 1980 (مستەفا چاوڕەش)م لەناوچەى مەرگە دیتووە ، ساڵى 1986 1987 لەگوندى (كانى توو) ماڵ و بارەگاى لەنزیك ماڵى شەهید عەلیە سورەى برام بوو كە هەردوكیان لە مەكتەبى عەسكەرى (ی ، ن ، ك) پێشمەرگە بوون لەلاى كاك عومەر عەبدوڵڵا ناسراو بە كاك ملازم عومەر كە بەرپرسى مەكتەبى عەسكەرى بوو ، مستەفا دەیان جار میوانى ماڵى شەهید عەلیە سورە بوو . ساڵى 1987 مستەفا چاوڕەش و بێستونى مەلا عومەر و عەدنان موفتى و دكتۆر شوان وەزیرى مافى مرۆڤى ئێستا لە هەولێر و جەلالى مینە بەگ قەڵادزەیى كە ئێستا لە ئاسایشى سلێمانیە . سامى شۆرش و دایكى مستەفا چاوڕەش و كچێكى مەلا موحەڕەمى مەرگەیى ژەهریان بۆ لە ماستاو كراو لەلایەن ژنێكەوە كە ناوى نەرمین بوو خەڵكى شارى سلێمانى بوو مێردەكەشەى فەرماندەیەكى قارەمانى كۆمەڵە لە ناوچەى سلێمانى بوو ، هاوسەرەكەى ئاگاى لەوكارە نەبوو نەرمین ژنێكى زۆر جوان و ڕەوشت بەرزو پاك بوو زۆرم لا سەیر بوو ئەو كارە خراپەى بۆ كرد دایكى مستەفا چاوڕەش و كچى مەلا موحەڕەمو بێستوون مردن ئەوانى كەش مووى سەرو برۆو ڕیش و سمێڵیان هەڵوەرى بە بڕیارى كاك نەوشیروان كاك ملازم عومەر و كاك مستەفا سەید قادر لە چیاى ئاسۆسەوە گواستماننەوە بۆ چیاى قەندیل ڕادەستى شەهید ڕەحمان سێوەیسیمان كردن كە سەرتیپى (56)ى گەڵاڵە بوو . ئەوانەى لەگەڵم دابوون ئەوكەسانەبوون 1- سەدیق قادر قەڵات دۆڵەگۆمى براى شەهیدان ساڵح و محەمەد 2- حسێن حەمە شوان دۆڵەگۆمى براى شەهیدان (ئیبراهیم و خدر) ، 3- مستەفا محەمەد ڕەسوڵ كوڕى فەرماندەى شەهیدى یەكێتى) محەمەدى حاجى ڕەسول) دۆڵەگۆمى ، 4- ئەنوەرى بەگە قەڵادزەیى ، 5- محەمەد قەڵادزەیى كەناسرابوو بە (محەمەد پاستار) كە هەتا سێ ساڵ لەمەوبەر گاوانى گوندى (نورەدینى) قەڵادزێ بوو ، 6- ساڵح مەحمود وسو ناسراو بە (ساڵحى مەحمود شوانى قەڵادزەیى) كەساڵى 1996 لە هەولێر تیرۆر كرا ، سالح بەرپرسى ئێمە بوو ، كور دەڵێ : (مرۆڤ لەكاتى سەرەمەرگدا هاوار بۆ دوژمنەكەشى دەبات) ئەوانە بەڵێن و پەیمانى زۆر گەورەیان بەئێمەدا دواى ڕاپەڕینى 1991 چوینە لاى مستەفاو شوان چاكبوو هەر بەشەقان نەیان كوشتین ، سەگبابیشیان كردین ، ئێمە چاوەڕوانى پاداشتمان نەكرد ویستمان تاقیان بكەینەوە لەسەر بەڵێن و پەیمانى خۆیان ، دواى ئەوە نەچوینەوە لایان كورد فەرمویەتى : (خزمەتى پشیلە بكە بەڵام خزمەتى سپڵە مەكە) ڕەنج و تەمەن و خوێن و گیان بەخشیوان زۆرن كە بەدەستى ڕەشى سەرانى گۆڕاوى دۆڕاوى كۆنە هاوسەنگەرى خۆیان ڕەشەكوژ كراون (ساڵح مەحمود شوان) یەكێكە لەوان ، گوتم كوردەى دڵساف گۆڕەپان مشكان نەیان كێڵاوە ئەوە من و ئەوەش گەلە گورگانى سەرانى چەتەگەر گوتى : كامە ژن و منداڵى شەهیدەكانتن گوتم ئەوە (دەوڵەت) هاوسەرى شەهید (عەلیە سورە)یەو ئەوەش چوار منداڵەكەى شەهید عەلین ، دەوڵەت دوو براشى شەهیدى كۆمەڵەن بەناوەكانى (ئەحمەد و حەمەسور) گوتى ئەى بۆچى وا بێدەنگن ، گوتم هەژدە ساڵە سەرانى چەتەگەر هێرشى جۆراو جۆریان بۆ سەر ئەو پێنج پەپولەیە كردووە جیا لەوەى نەخۆشیەكانى قورگ و لوت و گوێ و چاویان هەیە تووشى نەخۆشى دەروونى و ئاڵۆزى مێشكیش بوون ، سەرانى چەتەگەر لەخوێندنگاكانیشدا منداڵیان تێبەردابوون پێیان گوتبوون : ئێوە هەتیوى بێ كەس و قەرەج و دۆمى سواڵكەرن كە ئەوەشم زانى مامۆستاكانى خوێڕى سەگى دەركى چەتەگەرانم دانە بەر ڕەهێڵەى شەق و زللەو لولەو قۆنداغە تفەنگ زۆر پاڕانەوە هەتا بەخشیمن ، سەرانى چەتەگەر بەوشێوەیە پاداشتى بێوەژنان و هەتیوانى بێنازى تەمەن و ڕەنج و خوێن و گیان بەخشیوانیان داوەتەوە ، دەسەڵاتى چەتەگەرێتیان لە بەشمەینەتانى كوردستاندا تاقیكردۆتەوە ، كوردەى دڵساف هێندە گریا بەهیچ دانەدەمركایەوە كە ئەوشتانەم بۆباس كرد ، ئەوەیە مافى مرۆڤ لەلاى سەرانى چەتەگەرى كوردو كوردستان خۆرى بێ ئابڕووى سۆسیال فاشیزم ئەگەر لەكوردستاندا دەسەڵاتى گەل هەبوایە دەبوو ئەو چەتەگەرانە دەیان جار لەدار درابان و زیندو كرابانایەوە و لەدار درابانایەوە ، بەڵام هەرچەشنە یاسایەك لاستیكێكەو سەرانى چەتەگەر بەقازانجى خۆیان دەیكێشن .
ڕەنجدەر دۆڵەگۆمى
21/10/2009 ڕانیە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست