کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوردستانپۆست نامه‌یه‌کی گرنگ ئاراسته‌ی سه‌رۆک ئۆباما ده‌کات!

Friday, 01/05/2009, 12:00


هه‌روه‌ک پێشتر رامانگه‌یاندبوو که‌ له‌ هه‌وڵی نووسینو ناردنی نامه‌یه‌کین بۆ سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا و کۆنگریس و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها بۆ کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانیشین.. نامه‌که‌ ئاگادارکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریکایه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌کاری هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا بۆ ئه‌نجامدانی ته‌زویر له‌ هه‌ڵبژاردنی دادێ که‌ بۆ په‌رله‌مانی کوردستان بریاره‌ ئه‌نجام بدرێت‌ ، که‌ جگه‌ له‌ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا چه‌نده‌ها گرووپ و لایه‌نی دیکه‌ تێیدا به‌شداری ده‌که‌ن..فه‌رموون له‌ گه‌ل ده‌قی نامه‌که‌ به‌ زمانی کوردی و ئینگلیزی:

بۆ به‌رێز سه‌رۆکی ولاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا (ئۆباما)
بۆ سه‌رۆکی کۆنگریسی ئه‌مه‌ریکی
بۆ به‌رێزان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و به‌رگری ئه‌مه‌ریکا
بۆ کۆمسیۆنی باڵای هه‌لبژاردنه‌کانی عێراق.

سڵاو..
به‌رێز سه‌رۆک ئۆباما ، خه‌ڵکی کوردستان هیوای به‌ تۆیه‌ ، هاتییه‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوین ، په‌یامی مه‌زنت دا به‌ خه‌لکی ناوچه‌که‌ ، وه‌ک ده‌زانرێت هه‌رێمی کوردستانیش به‌شێکه‌ له‌ ناوچه‌که‌ بۆیه‌ ئێمه‌ش مافمان هه‌یه‌ داواتان لێبکه‌ین تا هاوکاریمان بکه‌ن له‌ پێناو ئه‌نجامدانی "گۆڕان " که‌ "گۆڕان" په‌یامی جه‌نابتان بوو له‌ هه‌لبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا ، بۆیه‌ جۆن بۆ ئه‌مه‌ریکا گۆڕان پێویستبوو ، بۆ ئێمه‌ش پێویسته‌ "هیوامان"پێی هه‌یه‌.
به‌رێزان وه‌ک ده‌زانن له‌ ئاینده‌یه‌کی نزیکدا هه‌لبژاردن له‌ کوردستان بۆ په‌رله‌مانی هه‌ریم ئه‌نجامده‌دریت. هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار(دیموکراتی کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود بارزانی و نیشتمانی کوردستانی به‌ سه‌رۆکایه‌تی جه‌لال تاله‌بانی) ماوه‌ی 18 ساڵه‌ حکومڕانی دیکتاتۆریانه‌ به‌رێوه‌ده‌به‌ن. له‌ هه‌ریمه‌که‌ی ئێمه‌ ئازادی نییه‌ ، کار نییه‌ ، ته‌نها بۆ خودی ده‌ستوپێوه‌نده‌کانیان ئازادی هه‌یه‌ و کار هه‌یه‌. خه‌ڵکێکی زۆر له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاریدایه‌‌.
پێش روخانی رژێمی سه‌ددام ، که دواتر‌ ئه‌مه‌ریکا و سوپاکه‌ی خه‌لکیان له‌ده‌ست سه‌ددام رزگارکرد ، خه‌ڵکی کوردستان به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک زوڵم و چه‌وسانه‌وه‌ی ئه‌و دوو حزبه‌ی ته‌حه‌مول ده‌کرد ، به‌ڵام دوای رزگاربوونیان له‌ ده‌ست سه‌ددام هیوایه‌کیان بۆ هاته‌پێشه‌وه‌ که‌ له‌ده‌ست ئه‌و دووحزبه‌ سه‌ددامئاسایه‌ رزگاریان ده‌بێت ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌ هۆی تیرۆر له‌ ناوه‌راست و باشور ،  ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکا تیرۆری ئه‌و دوو حزبه‌ی که‌ له‌ دژی خه‌ڵکی کوردستان پێڕه‌ویان ده‌کرد، به‌ هه‌ند وه‌رنه‌گرت.، بۆیه‌ خه‌ڵکی له‌ ئه‌مه‌ریکا تووشی بێئومێدیه‌کی بێ وێنه‌ بوویه‌وه‌.
ئێستا به‌رێز سه‌رۆکی ولاته‌ یه‌کگرتووه‌کان و سه‌رۆکی کۆنگریسی ئه‌مه‌ریکی و به‌رێزه‌کانی دیکه‌ ، هه‌ڵبژاردنێک له‌ پێشدایه‌ ، هه‌موو خه‌ڵکی چاوه‌ڕێن گۆڕانێک رووبدات و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دووحزبه‌ دیکتاتۆره‌ که‌م ببێته‌وه‌ ، داواتان لێده‌که‌ین هاوکاری خه‌ڵکی کوردستان بن ، و مه‌هێڵن ئه‌و دوو حزبه‌ گه‌نده‌ڵ و تالانچییه‌ تیرۆر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا دژی لیست و خه‌ڵکی سڤیل به‌کارببات و رێگه‌یان پێنه‌ده‌ن ته‌زویر بکه‌ن ، چونکه‌ ده‌نگۆی ته‌زویری به‌رفره‌وان هه‌یه‌ که‌ ده‌یانه‌وێت بیکه‌ن. خۆ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2005 بوو ، به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌کانی رێکخراوه‌ ناحکومییه‌کان هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار زۆرترین ته‌زویریان کرد و ناوی هه‌رێم چووه‌ نێو لیستی ره‌شه‌وه‌.
جا دووباره‌ داواتان لێده‌که‌ین با خه‌ڵکی له‌سایه‌ی ته‌ده‌خولی ئێوه‌وه‌ ، با به‌ ئازادانه‌ بچن ده‌نگ بده‌ن و رێگریش له‌ ته‌زویر بگیرێت.
به‌رێزان هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار دوو میلیشیاتی چه‌کداریان هه‌یه‌ که‌ خۆی له‌ 300 هه‌زار که‌س ده‌دا ، ئێستا به‌ته‌مان له‌ پایگای میلێشیاته‌کان به‌ جیا و به‌ پرۆسه‌یه‌کی ته‌زویر ده‌نگه‌کان بۆ هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار بده‌ن ، بۆیه‌ ئێمه‌ داوا له‌ ئێوه‌ و رای گشتی ده‌که‌ین که‌ نه‌هێڵن ئه‌و کاره‌ بکه‌ن ، به‌ڵکو هه‌موو ئه‌و میلێشیاتانه‌ با له‌ ناوچه‌کانی نیشته‌جێی خۆیان ده‌نگ بده‌ن و دوور له‌ کۆنتڕۆلی حزبی ، کارتی ده‌نگدانیان بخه‌نه‌ سه‌ندوقه‌کانی ده‌نگدان .
دووباره‌ داواکارین ئه‌و 3 فه‌وجه‌ی که‌ سوپای ئه‌مه‌ریکا هاتۆته‌ کوردستان بۆ پاراستنی هه‌ڵبژاردن ، به‌ بێ لایه‌نی کاره‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن و خه‌ڵکی له‌ تیرۆری هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار بپارێزێ. له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2005 بوو ، پارتی مه‌سعود بارزانی باره‌گای یه‌کگرتووی سووتاند و چه‌نده‌ها رۆژنامه‌وانیش که‌وتنه‌ ژێر باری ئه‌شکه‌نجه‌ و فشاری ناڕه‌وا.
به‌رێزان هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان چاوه‌ڕیی گۆڕانن ، هه‌ر کاتێکیش ئه‌و گۆڕانه‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار رێگری لێبکات ، کاره‌سات له‌ ناوچه‌که‌ رووده‌دا و لێشاوی کۆچی به‌ کۆمه‌ڵ بۆ ئه‌وروپا و بۆ ده‌ڤه‌ره‌کانی دیکه‌ رووده‌دا ، چونکه‌ له‌و ده‌ڤه‌ره‌ی ئێمه‌ ئه‌وه‌ی لیی نه‌بێت عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و فورسه‌تی کار و ئازادییه‌کانه‌ .. جا تکاتان لێده‌که‌ین به‌ر له‌و ده‌رئه‌نجامه‌ نه‌خوازراوه‌ بگرن و هاوکاریمان بکه‌ن...
چاوه‌ڕیی هاوکاریتانین و سوپاستان ده‌که‌ین.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی نامه‌که‌ به‌ ئینگلیزی له‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ سه‌ردانی کوردستانپۆست بکه‌ن به‌ زمانی ئینگلیزی:

http://www.kurdistanpost.co.nr
M

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە