کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حەسرەتە مردوەکانم

Sunday, 23/03/2014, 12:00


کوردستانپۆست: ئەم بابەتە خرایە ئەرشیفەوە و بڵاوناکرێتەوە، کۆمەڵێک مەرجی بڵاوکردنەوەی لەدەست داوە، لەوانە بێ مانایی مەبەستی هۆنراوەکە، بۆ نمونە دەڵێت سێوی ژیان بچنن، سێو ناچێنرێت بەڵکو گەنم و دانەوێڵ و درەخت دەچێنرێت، سێو لێدەکرێتەوە. کۆپلەی دووەم  زۆر بێ مانایە و  مانا و مەبەستێکی وای بەدەستەوە نەداوە.

لەکوێن دوو
باڵی حەسرەتەکانم
پێش ئەوەی
پێیان بفرم
لێیان کردنەوە
لەکوێن لەکوێ؟
ئاخر لەناو سەختی
ئەم جەنگەڵەدا
پاسارییە حەسرەتاکانی من
چۆن بەبێ باڵ
ئەگەنەوە ناوەراستی
بەهەشت و سێوی ژیانتان
بۆ بچنن.



****

گڕی عیشقم

بۆ سزادانم به‌ تاوانی
عیشقت
به‌ دۆزه‌خ مه‌مترسێنه‌
خۆم، دۆزەخێکم
ناو دڵی من به‌بێ بوونی تۆ
دۆزه‌خێکه‌
ناو دڵی خوداشی سوتاندوه‌
تینی ئاگرێکە،
زەویشی تواندۆتەوە،
چاوی
ئەهریمەنی
لەخاچ داوە.

ئەفسانە سروش


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە