گۆڕڕانی سیستمی سه‌رمایه‌داری بنه‌ماڵه‌یی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستیپێکردووه!!
Sunday, 13/02/2011, 12:00
دنیای گڵۆباڵی سه‌رمایه‌داری هه‌موو جیهانی گرتۆته‌وه و وه‌ک یه‌ک سیسته‌م باڵی به‌سه‌ر کار و ژیانماندا کێشاوه‌وله زۆر ووڵات سیستمی دیموکراتی به یاسا‌و ده‌ستور داناوه و
له هه‌ندێک ووڵاتانی تری وه‌ک ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پڕێتی له سیستمی سه‌رمایه‌داری بنه‌ماڵه‌یی وپاشایه‌تی و‌به‌ناو نه‌ته‌وه‌یی و دینی و...! که ئازادی تاک و دیموکراتی تیانی یه‌و یاسا‌و ده‌ستورێکی ناشارستانی و دوور له دیموکراتی پیاده‌ده‌که‌ن.
بابزانین سیستمی سه‌رمایه‌داری جیاوازی چی یه له‌گه‌ڵ ده‌ره‌به‌گایه‌تی..!؟
سیستمی ده‌ربه‌گایه‌تی وه‌ک ده‌زانین له‌سه‌ر بناغه‌ی ئاغا‌و ده‌ره‌به‌گایه‌تی و بنه‌ماڵه‌یی دامه‌زرابوو، بڕیاره‌کانی بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار یاسا‌و ڕێسای به‌ڕێوه‌بردن بوو، که‌س بۆی نه‌بوو سه‌رپێچی بکات. که‌سانی ده‌ره‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌که ده‌بوایه له خزمه‌ت ئاغا‌و بڕیار‌و یاساکانیاندابونایه و له قسه‌یان ده‌رنه‌چونایه. سه‌رپێچی کردنیان له بڕیار‌و داواکانی ئاغاکانیان تووشی ڵیپرسینه‌وه‌ولێدان و کوشتن و ...هتد. ده‌کرد...!!
سیستمی سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر بناغه‌ی سه‌رمایه‌و کار و به‌رهه‌مێنان و بازاڕ دامه‌زراوه، واته ده‌وڵه‌ت و که‌سانی خاوه‌ن سه‌رمایه ده‌توانن ببنه خاوه‌ن ئامرازه‌کانی به رهه‌مێنا ن و به کرێ مرۆڤ بگرن و کاریان پێ بکه‌ن، به‌م مرۆڤانه ده‌وترێت کرێکار، واته به کرێ کار ده‌که‌ن لای خاوه‌ن کاره‌کانیان.
له ووڵاتانی ئه‌وروپی و ئه‌مریکا مۆدێلێکی دیموکراتی په‌رله‌مانی ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه‌ده‌بات له‌سه‌ر بناغه‌ی یاسا‌و ده‌ستورێک که بڕوای به‌مافی تاک و ئازادی بیر‌و ڕاو هه‌ڵبژاردنی ئازاد هه‌یه، ئه‌مه وه‌ک سیستمێکی سیاسی کار و سه‌رمایه‌و ژیانی کۆمه‌ڵگا ڕیک ده‌خات.
پاش شه‌ڕه‌کانی جیهانی یه‌که‌م و دووه‌م ووڵاتانی وه‌ک ئه‌وروپا و ئه‌مریکا له ڕێگای سیستمی سه‌رمایه‌داری به ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتیشه‌وه که به‌ناوی سۆسیالیستی و کۆمۆنیستی یه‌وه خراپتر مرۆڤه‌کانیان ده‌چه‌وسانده‌وه‌له ڕێگای به‌رهه‌مه‌کانیانه‌وه باڵیان به سه‌ر زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهان دا کێشابوو بۆ قازانجی بازاڕی سه‌رمایه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆیان. له‌زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهان که‌سان و سیستمی ده‌سه‌ڵاتیان دانا‌و پشتگیری یان کردوون تا له قازانجی ئه‌وان بوون! ئیتر به‌لایانه‌وه گرنگ نه‌بووه، ئایا ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه دیکتاتۆری و تۆتالیتارین یان بنه‌ماڵه‌یین...! ئه‌وه‌ی به‌لایانه‌وه گرنگ بووه ئه‌وه‌بووه که به‌رهه‌مه‌کانیان له بازاڕی ئه‌و ووڵاتانه‌دا بفرۆشن و قازانج کۆبکه‌نه‌وه تا درێژه به‌ن به ته‌مه‌نی سیستمی سه‌رمایه‌داری وقه‌یرانه‌کانیان که‌م بکه‌نه‌وه
ئێستاش پاش زیاتر له 20 ساڵ له نه‌مانی ڕژێمه تۆتالیتاری یه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی به ناوکۆمۆنیستی و سۆسیالیستی ...! زۆر نه‌ته‌وه‌ی مافخوراو وه‌ک کورد توانیان که‌ڵک له‌و هه‌له مێژوویی یه وه‌ر بگرن و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن و ببن به ووڵات..!
به‌ڵام سیاسه‌ت و خویندنه‌وه‌ی سیاسی پارت و سه‌رکرده کوردی یه‌کان له چوارچێوه‌ی بنه‌ماڵه‌یی پێش گۆڕڕانکاری یه‌کان تێ نه په‌ڕی بۆیه کورد نه‌یتوانی به داخه‌وه له ئه‌نجامی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ئه‌وانه‌وه وه‌ک زۆر نه‌ته‌وه ئه‌و خه‌وه‌ی بهێنێته دی و سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕابگه‌ینێ! ئه‌وان ئێستاش ئه‌وه به خه‌ونی شاعیرانه ده‌زانن...!
ئێستاش پاش گۆڕانکاری یه نوێکانی بازاڕی سه‌رمایه‌داری، ووڵاتانی سه‌رماداری گه‌وره وه‌ک ئه‌مریکاو ئه‌وروپا پێویستی یان به‌و جۆره ڕژێمه سه‌رمایه‌داری یه بنه‌ماڵه‌یی و دیکتاتۆری و تۆتالیتاری یانه نه‌ماوه و به ڕێگریشی ده‌زانن له‌به‌رده‌م درێژه پێدانی ده‌سه‌ڵاتی بازاڕی ئازاد و گۆڕڕانکاری یه ئابووری یه‌کانیاندا. ئێستاده‌رک به‌وه ده‌که‌ن که پێویستی یان به ڕیفۆرمی سیاسی و ئابوری یه تا بتوانن درێژه به ته‌مه‌نی سیستمی سه‌رمایه داری بده‌ن...! گه‌ر خۆیان به‌دوور بگرن له داخوازی خه‌ڵکی ناڕازی و چه‌وساوه‌ی ئه‌و ووڵاتانه ئه‌وا ناتوانن کۆنترۆڵیان به سه‌ر داهاتوی سیاسی و ئابوری ئه‌و ووڵاتانه دا هه‌بێت..! له به‌ر ئه‌وه ئێستا ئه‌مریکا و ئه‌وروپا ستراتیجی یه‌کی نۆی ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه پیاده ده‌که‌ن و ئاماده‌ن گوێ له ده‌نگی ناڕازی خه‌ڵکی ئه‌و ووڵاتانه بگرن و دژی ئه‌و ڕژێمانه‌ی وه‌ک تۆنس و میسر و...، که چه‌نده‌ها ساڵه پشتگیری یان ده‌که‌ن، بۆستنه‌وه‌و و پێ یان بڵێن که ده بێت بڕۆن و بگۆڕدرێن...! تا بتوانن له‌گه‌ڵ باهۆزی گۆڕڕانکاری یه نوێ کاندا بڕۆن و کۆنترۆڵیان له ده‌ست ده‌رنه‌چێت...
به کورتی و به کوردی دره‌نگ بێت یان زوو ئه‌و با هۆزی گۆڕڕانه‌ی که ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتۆته‌وه کوردستانیش ده‌گرێته‌وه، چونکه زه‌مینه‌و هۆکاره‌کانی ئه‌وهه‌ڵچونه جه‌ماوه‌ری یه له کوردستاندا ده‌مێکه بوونی هه‌یه و به به‌هانه‌ی جۆراو‌جۆر وه‌ک به ده‌ستهێنانی مافه‌کانمان له عێراق و گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان و دوژمنی ده‌ره‌کی و ....هتد. ڕاگیراوه و دوخراوه و کراوه به گه‌مه‌یه‌کی سیاسی ده‌ستیان...!!
به‌ڵام خه‌ڵکی کوردستان ئێستا هۆشیاره‌و چیتر به‌و به‌هانه‌نه فریو ناخوات و هه‌وڵئه‌دات ئه‌م فرسه‌ته مێژوویی یه له کیس خۆی نه‌دات که ناوچه‌که‌ی گرتۆته‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و مافه‌کان و ژیانێکی ئازاد‌و باشترکه شیاوی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان بێت! ئه‌م فرسه‌ته‌ش زۆر له‌باره که کورد له ڕیفراندۆمێکی ئازاد‌دا به سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌وروپا داوای سه‌ربه‌خۆیی بکات وه‌ک مافێکی سه‌رتایی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک! به‌مه‌ش خۆی له مۆته‌که‌ی سیاسی عێراقی یه‌کگرتوو بۆ هه‌میشه ڕزگارده‌کات و وه‌ک دوو ووڵات ده‌توانن په‌یوه‌ندی یه سیاسی و ئابوری یه‌کانیان به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ن..! ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ش له قازانجی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی عێراقه...! عێراقی یه‌کگرتوو له‌سه‌ره‌تای دروست بوونیه‌وه پاش شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م تا ئێستا بۆ کورد مایه‌ی شه‌ڕو ماڵوێرانی وده‌ربه‌ده‌ری و ناخۆشی بووه...!
به‌مه‌ش ده‌توانین کێشه‌ی کورد له ده‌ست بازرگانانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه ده‌ربهێنین و خۆمان ببینه‌وه خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی کێشه‌کانمان و چاره‌سه‌ری بکه‌ین..!
یه‌کێتی و پارتی تائێستا بازرگان بوون به‌سه‌ر کێشه‌ی کورده‌وه و به‌مه‌ش بوونه‌ته ڕێگرێکی گه‌وه‌ره له‌به‌رده‌م داخوازی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی...!
هه‌ڵوێستی به‌ره‌ی کوردستانی دوای ڕاپه‌ڕین و لکاندنه‌وه‌ی کوردستان به عێراقه‌وه ئه‌وڕاستی یه ده‌سه‌لمێنن که له‌م قۆنا‌غه مێژوویی یه‌دا ئه‌م گۆڕڕانکاری یانه به هێزێک ده‌کرێت که له ئاست ئه‌و داخوازی یانه‌ی خه‌ڵک دابێت..! ئه‌و هێزه‌ش هێزی شه‌قامه تائێستا نه ک لیستی گۆڕان، چونکه سه‌رکرده‌کانیان له ڕابوردودا به شێک بوون له‌و سیاسه‌ته چه‌وتانه وتا ئێستا نه‌هاتوون به ڕاشکاوی داوای لێبوردن له خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ن یان دان به هه‌ڵه کانی ڕابوردوویاندا بنێن! مه‌سه‌له‌یه‌کی کوردی ده‌ڵێت:
" شۆژنێک بکه به‌خۆتاپاشان ده‌رزی یه‌ک بکه به خه‌ڵکدا" سه‌رکرده‌کانی لیستی گۆڕان که پێشتر به‌شێک بوون له یه‌کێتی ته‌نها ڕه‌خنه له سه‌رانی ئێستای یه‌کێتی ده‌گرن وخۆیان به‌دوور ده‌گرن له هه‌رکه‌مووکوڕی وڕه‌خنه‌یه‌ک...!
به‌م جۆره گۆڕڕانکاری ڕاسته‌قینه ناکرێت..! گۆڕڕانکاری کاتێک ده‌کرێت که خۆیان ئاماده‌بن گوێ له ڕه‌خنه بگرن و هه‌رخۆیان به سه‌رکرده ی بێ هه‌ڵه و هه‌میشه‌یی نه‌زانن! ئه‌م شێوه یه له ئۆپۆزیسیۆنی هه‌ڵوێستان ده‌خاته ژێر پرسیار‌و گومانه‌وه، ئایا ئێوه له ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی و پارتی هه‌وڵئه‌ده‌ن ته‌واوکه‌ری یان بن ودرێژه‌به سیاسه‌ت و
به ده‌سه‌ڵاتیان بده‌ن به شێوازێکی تر و له‌ژێر ناوێکی تردا...!!
وه‌ک ساڵی هه‌شتاکان چۆن هێزی ڕاپه‌ڕیوی خه‌ڵکتان گۆڕێ یه‌وه به ده‌سکه‌وته‌کانتان له دانیشتنه‌کانتان "مفاوه‌زه‌کانتان" له گه‌ڵ سه‌دام و به‌عس. ئه و کاته هێزی کۆمه‌ڵه و پێشمه‌رگه له‌وپه‌ڕی گه‌شه‌و به‌ره‌و پێشچوندابوو له کوردستان و سه‌دام و به‌عسی یه‌کان تۆقی بوون له و گه‌شه‌وبه هێزی یه...! ئه‌وه هه‌ر ئێوه‌بوون هێزی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵه و پێشمه‌رگه‌تان لاواز کرد‌و سه‌رکرده‌و که‌سه دڵسۆزه‌کانیان له هه‌لومه‌رجی نادیاردا وله
گه‌رمه‌ی دانیشتنه‌کانتاندا له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌عس له‌ناوبران....!؟
ئێستاش به به‌یاننامه‌یه‌ک ده‌تانه‌وێت داخوازی یه‌کان و مافه‌کانی خه‌ڵک بکه‌نه قوربانی چه‌ند دانیشتنێکی نهێنی خۆتان و ئاغاکانی کۆنه شه‌ریکتان...!
سیستیمی سه‌رمایه‌داری ئه‌وروپا سه‌رکه‌وتوترین نمونه‌ی دیموکراتی یه‌و وده‌توانن که‌ڵک له‌وکه‌سانه‌ش وه‌ربگرن که‌له‌و ووڵاتانه چه‌ندساڵه ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن و دڵسۆزن بۆ کورد...وه‌ک د. جه‌مال نه‌به‌ز و د. که‌مال میراوده‌لی و زۆر که‌سانی پسپۆر و شاره‌زای سیستمی دیموکراتی سه‌رمایه‌داری ئه‌وروپاو ووڵاتانی تر....!
کاک نه‌وشیروان دڵنیام که تۆ که‌سێکی زیره‌ک و ووریایت، بۆیه توانیوته تا ێێستا بمێنیته‌وه و هێزێکی سیاسی ترت دروست کردوو..! به‌ڵام خۆ که‌سانی تریش زۆرن له کوردستان و له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات که ببنه هاوکارتان و گوێ له وانیش بگرن..!
گه‌ر خوازیاری گۆڕڕانکاری ڕاسته‌قینه‌ن به‌ره‌و ژیانێکی باشتر و ئازاد، ده‌بێت هه‌موو تواناکان ئاسۆیی له ده‌وری یه‌ک داخوازی و ئامانج کۆببنه‌وه، ئه‌ویش..سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی و دیموکراتی ڕاسته‌قینه و بێ هه‌ڵاواردن و سادو سه‌وداکردن و ده‌ستخه‌رۆ کردنی خه ڵک...!! کاتی سیاسه‌تی نهێنی و ژێر به ژێر ته‌واو بوو....!!
13.02.2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست