کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بۆچی بەهرەى گەنجەكانمان نا دۆزرێتەوە؟

Sunday, 17/06/2012, 12:00






سەرەتا لەوە دەستى پێدەكەم، كە تاكى كوردستانى لە دواى 17 ساڵ، لە خوێندن لەگەڵ، سەختى بارى ئابوورى و شەونخونى و نەبوونى رۆناكى، بۆ بینینى لاپەڕەكانى كتێبەكەى و چێشتنى گەرماى هاوین و سەرماى زستاندا، كەچى لە دواى تەواوكردنى زانكۆ، ئینجا بیر لەوە دەكاتەوە، ئەى خوایە من كارى چى بكەم، چۆن بژیم؟ چۆن بتوانم، دواتر پڕۆسەى هاوسەرگیرى پێكبهێنم؟ هتد.., هەموو ئەم پرسیارانە، لە كاتى گەڕان بە دوای هەلى كاردا، ئەمە، هەمووى لە ئەنجامى ئەو سیستمە نا سویدیەى كە لە وڵاتى ئێمەدا هەیە و تاكو ئێستا بەهرەى ئەم گەنجە نەدۆزراوەتەوە، تاكو كارى خۆى بزانیت!.
بەڕێز، بەرپرسى سیستمى نا سویدى لە كوردستان, مامۆستا پەروەردەییەكان، لە وڵاتانى پێشكەوتوودا، هەر لە سەرەتاى خوێندندا با بڵێین: لە باخچەى ساوایانەو چاودێرى منداڵەكان دەكرێت، بۆ ئەوەى بزانن، حەز و ئارەزووى ئەم منداڵە چییە، مێشك و دڵى بەچى ئاسوودە دەبێت وحەز دەكات یارى پێ بكات؟ لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامن، لە فێركردنیان بۆ زمان و وەرزش و چۆنیەتى نان خواردن و ژیانى رۆژانەى منداڵ و هتد.., دواتر، دەچێتە خوێندنى سەرەتایى و دواتر خوێندنى ناوەندى كە تیایدا قوتابى خۆى ئەو بەشە هەڵدەبژێرێت، كە حەزى لێیە، بۆ ئەوەى بەردەوام بێت، لە خوێندن كە پێى دەڵێن: خوێندنى پیشەیى, دواتر ئەگەر قوتابى حەزى لێ بێت و تواناى هەبێت، روو دەگاتە، خوێندنى پەیمانگا یان زانكۆ و دواتر خوێندنى باڵا، لە كاتێكدا، ئەگەر قوتابى خۆى بێى خۆش بێت، بەردەوام بێت. ئەمە لە دواییدا، ئەم تاكە خوێندنى تەواو دەكات، بەڵام لەو بەشەى كە خۆى حەز و ئارەزووى بوو, هەر بۆیە دواتریش كاتێك دەكەوێتەسەر كار، كەسێكى سەركەوتوو دەبێت، چونكە ئەم كارە ئارەزووى خۆیەتى و لە منداڵییەوە خولیاى بوو, كەواتە سەركەوتوو دەبێت و لە دوایشدا وڵات پێشدەكەویت بە كارەكانى ئەو با بێینەوە سەر وڵاتى خۆمان، (كوردستان) و بزانین لێرە چۆنە؟، سەرەتا قوتابى بە هەمان شێوە ناونووس دەكرێت و لە باخچەى ساوایان دەست پێدەكات، بەڵام جیاوازییەكان لێرەوە دەست پێدەكات!. پرسیارى رۆژانەى مامۆستاكە، چى دەبێت لە قوتابییەكانى؟.

* قوتابى دەگاتە قۆناغى دواناوەندى و هەموو شێوازەكانى شەڕكردن و خۆشاردنەوە لە ماڵەوە و جگەرە كێشان و هەموو ئەم شتانە بە تەواوى فێربووە، ئینجا لەگەڵ ئەوەشدا سەرى لێ شێواوە و نازانێت كەچى بخوێنی (ئاین, بیركارى , مێژوو, فیزیا , كیمیا, جوگرافیا, هتد..) هەموو ئەمانە لە كاتێدا وزەى كارەباى مۆلیدەكەش زۆر لاوازە ناتوانێت، سبلیت یان، فێنككەرەوە بخاتە كار, چونكە كارەباى نیشتیمانى بڕاوە.
لە دواى ئەم هەموو ئازار و مەینەتەى رابردوو ئینجا قوتابى دەگاتە قۆناغى زانكۆ، بەڵام ئەوەش ئەگەر وەرگیرێت, ئەوەشى كە وەرگیراوە %90 قوتابییەكان بە حەز و ئارەزووى خۆیان نییە، بەڵام ناچارە بخوێنێت و تەواوى بكات, ئینجا لێرەشدا، لە هەمووى گرنگتر، كێشەكانى بەشى ناوخۆى قوتابى و خراپى ئامرازەكانى هاتووچۆی ناو زانكۆ و هەموو ئەم شتانە، بەهەرحاڵ قوتابى ناچار دەبێت، دەخوێنێت و ئەم قۆناغەش تەواو دەكات، بڕوانامە بە دەست دەهێنێت، بەڵام، خوێندنێك كە هەرگیز حەزى لێى نییە وخوشى ناوێت!.
تەنها، بۆ دابینكردنى بژێوى ژیانى رۆژانەى خۆى و خێزانەكەى، كە پاشماوەى شەهید و ئەنفالن ناچار دەبێت، لە شوێنێك كار دەكات، بەڵام ئەویش لە دواى 3 سال گەڕان بە دواى كاردا, ئەم گەنجە لەو شوێنە كار دەكات، كە پیشەى خۆیەتى، بەڵام، چونكە لە سەرەتاوە حەز و ئارەزووى خۆى نییە، ئەم كارە بۆیە ناتوانێت كارەكان بە جوانى بكات و هەمیشە كێشەى دەبێت, ئەوەش وا دەكات كارى ئەو بەشەى كە ئەو كارى تێدا دەكات لاواز بێت, دواتر لاوازبوونى ئەو بەشە كار دەكاتە سەر فەرمانگە بە گشتى و دواتر كاریگەر دەبێت لە سەر بەڕێوبەرایەتى گشتى و دواتر وەزارەتەكەى، ئەگەر شكست لە كارى وەزارەتەكاندا هەبێت، ئەوا كاریگەرى دەكاتە سەر حكومەت بە گشتى و لە ئەنجامدا وڵات باش دەكەویت و دەبێتە یەكێك لە وڵاتانى جیهانى سێیەم (وڵاتە دواكەوتووەكان) وەكو ئێستاى كوردستانى خۆمان, بۆیە پێویستە لە سەرەتاوا گرنگى بە بەهرەكانى هەر تاكێك بدرێت لە كۆمەڵگادا و بە تایبەتى چینى گەنجان بوو، دروستكردنى بنچینەى وڵاتێكى راستەقینە و بەهێز, لە پێش ئەوەى باسى نەبوونى ئینتیماى گەنجان بكەن، بۆ وڵات هەوڵ بدەن رێگایان بۆ خۆش بكەن بۆ كاركردن لەسەر حەز و ئارەزووكانیان لە شوێنى شیاوى خۆیدا لە پێش ئەوەى حەزەكانى ئەو گەنجە بمرێت و سوودى بۆ خۆى و وڵاتەكەى نەبێت.
تێبینى: ئەمە یەكەم بابەتى منە بە زمانى شیرینى كوردى بڵاودەكەمەوە وەكو رەخنە لە خۆم و ئێوە و هەموومان وەكو ئەركێكى نیشتیمانى بۆ بەرەو پێشبردنى وڵاتمان كوردستان.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە