کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان..

Thursday, 12/03/2009, 12:00


زۆر لێدوان و جاوپێکه‌تن و شیکردنه‌وه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌کان و ماسمیدیا کراوه‌ و ده‌کرێت ده‌رباره‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی که‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عیراق (Kurdistan Regional Government-KRG) له‌ گه‌ڵ
کۆمپانیا جیهانییه‌کان ئیمزای کردوه‌ بۆ گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گاز له‌ کوردستانی عیراق،هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ئه‌و ناکۆکییانه‌ی که‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌ له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێر (نێوان عه‌ره‌ب و کورد) سه‌باره‌ت به‌و گرێبه‌ستانه‌و و مه‌سه‌له‌ی یاسای وه‌به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت وگاز که‌ په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم له‌ مانگی ئـابی 2007 واژۆیان کردوه‌، جگه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی یاسای نه‌وت و گازی عیراق که‌ هێشتا ڕه‌شنوسه‌که‌ی لــه‌ بێنه‌ و به‌ره‌دایه‌ له‌ نێوان سه‌رۆکایه‌تی و مه‌جلیسی وه‌زیران و په‌رله‌مانی عیراق.

پشتبه‌ستن به‌و مادده‌ ده‌ستورییانه‌ی که‌ له‌ ده‌ستوری عـیراقـدا هاتوه‌ ((121،115،112))، کورده‌کـان ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ به‌ مافێکی ڕه‌وای خۆیانی ده‌زانن، به‌ڵام عه‌ره‌به‌کان باسی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ ده‌ستور له‌ بارو دۆخێکی ناهه‌مواردا و به‌ په‌له‌ دانراوه‌، بۆیه‌ پێویستی به‌ گۆڕیـن هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن کورده‌کان ته‌نها پشت به‌و مادده‌ ده‌ستورییانه‌ ده‌به‌ستن که‌ قازانجی خۆیانی تێدایه‌،بۆیه‌ ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ به‌ نایاسایی له‌ قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن.

شایانی باسه‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕه‌شنوسی پرۆژه‌ یاسای نه‌وت و گازی کوردستان له‌ 2006.09.09  بڵاوکرده‌وه‌و به‌ مه‌به‌ستی شیکردنه‌وه‌ و ده‌ربڕینی بیروڕا له‌ سه‌ری. به‌و پێیه‌ش له‌ مانگی ئابی 2007 په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌و یاسایه‌ی په‌سه‌ند کرد،ئه‌مه‌ش به‌ خاڵێكی پۆزه‌تیڤ بۆ په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
هه‌رچه‌نده‌ زۆربه‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی که‌ له‌ پێش واژۆکردنی ئه‌و یاسایه‌و له‌ پاش ئه‌ویش کراوه‌، له‌ جۆری گرێبه‌ستی هاوبه‌شن-عقد شراکە- production sharing contract ، به‌ پێی ئه‌و جۆره‌ گرێبه‌ستانه‌ کۆمپانیاکان پشکی شێریان له‌ قازانج به‌ر ئه‌که‌وێت، به‌ پێچه‌وانه‌ی جۆرێکی تری گرێبه‌ست که‌ پێی ده‌وترێت گرێبه‌ستی سـێرڤز- عقد خـدمە- service contract، که‌ به‌ پێی ئه‌م جۆره‌یان کۆمپانیاکان که‌متر قازانج ده‌که‌ن، واته‌ دێن کاره‌که‌ت بۆ ته‌واو ده‌که‌ن و پاره‌ی خۆیان وه‌رئه‌گرن و ده‌ڕۆن، یانیش پشکێکی که‌میش له‌ قازانج تـا چـه‌نـد ساڵێک وه‌رده‌گرن.
عه‌ره‌به‌کان به‌ گشتی وحکومه‌تی به‌غدا ده‌ڵێن ئیمـزاکردنی ئه‌و گرێبـه‌ستانه‌ به‌ شێوه‌ی هاوبـه‌ش، واته‌ بـه‌ فیڕۆدانی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵکی کوردستان به‌ تایبه‌ت و خه‌ڵکی عیراق به‌ گشتی.جگه‌ له‌وه‌ی هه‌ندێ له‌ لێپرسراوانی کوردستان کۆمیشن له‌ کۆمپانیاکان وه‌رده‌گرن.
هه‌رچه‌نده‌ حکومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ نه‌بێت،هیچ کۆمپانیایه‌ک ئاماده‌ نییه‌ بێته‌ عیراق، چونکه‌ ئه‌و کۆمپانیانه‌ ده‌ڵێن عیراق به‌ کوردستانیشه‌وه‌ نائارامه‌، ئیمه‌ش ئه‌بێت پاره‌ی خه‌یاڵی بۆ تأمینات دابین بکه‌ین.
جگه‌ له‌وه‌ش هێشتا یاسای نه‌وت و گـازی عیراق واژۆ نه‌کراوه‌، شایانی باسه‌ له‌ ڕۆژی 01.15 .2007 ، حکومه‌تی عێراق ڕه‌شنوسی یاساکه‌ی ته‌واوکرد (به‌بێ ئه‌وه‌ی بڵاوی بکاته‌وه‌) وه‌ زۆر به‌ نهێنی دیراسه‌ی کرا له‌ چوارچێوه‌یه‌کی زۆر ته‌سکی نێوان لێپرسراوانی به‌غدا به‌ڵام به‌ ئاگاداری ئه‌مریکییه‌کان.
پاشان له‌ 02.15 .2007 ، ڕه‌زامه‌ندی له‌ سه‌ر ڕه‌شنوسه‌که‌ و هه‌ر چوار مولحه‌قه‌که‌ی کرا، که‌ سـیانیان ده‌رباره‌ی کێـلگه‌ نه‌وتییه‌ دۆزراوه‌کانه‌، ئه‌وی چواره‌می ده‌رباره‌ی کـێڵگه‌ و بلۆکه‌ تازه‌کانه‌ که‌ ده‌کرێت تیایدا به‌ دوای نه‌وت و گازدا پشکنین بکرێت.
وا بڕیار درا که‌ ڕه‌شنوسه‌که‌ تا مانگی 2007.03 ده‌بێت بدرێته‌ په‌رله‌مانی عێراق، په‌رله‌مانیش پێویست بوو تـــا مانگی2007.05 په‌سه‌ندی بکات. به‌ پێی ره‌زامه‌ندییه‌که‌ی مانگی شوباتی 2007 ،ئه‌گه‌ر هاتوو پرۆژه‌که‌ واژۆ نه‌کرا، ئه‌وا حکومه‌تی هه‌رێم مافی هه‌یه‌ به‌ پێی یاساکه‌ی خۆی نه‌وت و گاز ده‌ربهێنێت و بیفرۆشێت به‌ مه‌رجێک داهاته‌که‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بودجـه‌ی عێراق.

حکومه‌تی هه‌رێم که‌ زانیی پرۆژه‌که‌و مولحه‌قه‌کانی به‌ ده‌ستکارییه‌وه‌ نێردراوه‌ بۆ په‌رله‌مانی عێراق به‌ بێ ئاگاداری ئه‌وان، بۆیه‌ ڕوونیکرده‌وه‌ که‌ ئه‌وان ئیلتزام به‌و پرۆژه‌ یاساییه‌وه‌ ناکه‌ن، به‌ تایبه‌ت که‌ هه‌ندێ کێڵگه‌ی نه‌وتی که‌ له‌ مولحه‌قی چواره‌مدا ڕیزبه‌ند کرابوو، به‌ بێ ئاگاداری ئه‌مان خراونه‌ته‌ ناو مولحه‌قه‌کانی تره‌وه‌ واته‌ له‌و کێڵگانه‌ (زۆربه‌یان له‌و ناوچانه‌ن که‌ جێی ناکۆکیین) ته‌نها حکومه‌تی عیراق مافی ده‌رهێنانی نه‌وتی ده‌بێت.
شایانی باسه‌ تـا ئه‌مرۆش یاسای نه‌وت و گـازی عێراق واژۆ نه‌کراوه‌، به‌مه‌ش زیانێکی گه‌وره‌ی له‌ ئابووری عێراق داوه‌ و زیانی زۆری به‌ بژێـوی خـه‌ڵـكی عێراق گه‌یاندووه‌.

عه‌ره‌به‌کان به‌ تایبه‌ت وه‌زیری نه‌وتی عێراق (د. حسین الشهـرستانی) ده‌ڵێن که‌ ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانیش ئاگاداری ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ نیـن که‌ هه‌ندێ له‌ لێپرسراوانی هه‌رێم له‌ گه‌ڵ کۆمپانیا بییانییه‌کان ئیمزایان کردووه‌.
شایانی باسه‌ حکومه‌تی هه‌رێم پێش مانگی شوباتی 2007 چوار گرێبه‌ستی ئـیمزا کردووه‌ به‌ شێوه‌ی گرێبه‌ستی هاوبه‌ش- production sharing contract ، گرێبه‌ستی پێنجه‌میش له‌ گه‌ڵ کۆمپانیای داناگاز Dana Gas که‌ له‌ مانگی2007.04 ئیمزاکردووه‌.
به‌رله‌وه‌ی ڕیزبه‌ندی هه‌ندێ له‌و گرێبه‌ستانه‌ بکه‌م، پێویسته‌ ئه‌وه‌ بڵێم که‌ هه‌ندێ له‌و کۆمپانیانه‌ باسی خاڵێک ده‌که‌ن که‌ زۆر گرنگه‌، ئه‌ویش باسی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ مه‌زه‌نده‌کراوانه‌ ده‌که‌ن (Exploration risk) که‌ تأسییریان ده‌بێت له‌ سه‌ر پرۆژه‌کانیان له‌ کوردستان یان په‌کیان ده‌خات،وه‌ک ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌:
1- ته‌ده‌خولی سوپای تورکیا.
2- شه‌ڕی نێوان پارته‌کانی کوردستان (شه‌ڕی ناوخۆ).
3-ناکۆکی نێوان هه‌لێرو به‌غدا.
4-ناکۆکی گوندنشینه‌کانی خاوه‌ن ئه‌رزی ئه‌و کێڵگانه‌ له‌ گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی کورد یان له‌ نێوان خۆیانا.
5- ڕێگه‌ گرتن له‌ هه‌ناردنی نه‌وتی کوردستان بۆ ده‌ره‌وه‌ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ئیقلیمی.
6- کـاری تیرۆرستی له‌ لایه‌ن گروپه‌ تیرۆریسته‌کانه‌وه‌.

بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ کۆمپانیابیانییه‌کان ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌یان کردووه‌ به‌ 3 به‌ش: به‌رز، مامناوه‌ندی، نـزم شایانی باسه‌ ئه‌مه‌ فاکته‌رێکی گرنگه‌ که‌ جۆری گرێـبه‌سته‌کـان دیاری ده‌کـات، بۆیه‌ پــشكی قازانـجی ئـه‌و کۆمپانیانه‌ له‌و گرێبه‌ستانه‌ی که‌ له‌ گه‌ڵ هه‌رێم ئیمزایان کردووه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ نێوان 25% تـا 45% بێت به‌پێی بۆچونی هه‌ندێ له‌ چاودێرانی نه‌وت.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ هه‌ندێ له‌و گرێبه‌ستانه‌یه‌ که‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ گه‌ڕان و ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وت و گاز کردوویانه‌له‌ ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا:
1- کۆمپانیای DNO - نه‌رویج
A-ناوچه‌: دهۆک بلۆک: تـاوگه‌(پشكی 55% بۆ DNO)
ڕوبه‌ر: نه‌زانراوه‌
هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌زه‌نده‌کراو (Exploration risk): به‌رز
B-ناوچه‌: دهۆک بلۆک: نه‌زانراوه‌(پشكی 40% بۆ DNO)
ڕوبه‌ر: نه‌زانراوه‌
هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌زه‌نده‌کراو (Exploration risk): به‌رز
C-ناوچه‌: هه‌ولێر بلۆک:بیری ژ:1(پشكی 40% بۆ DNO)
ڕوبه‌ر: نه‌زانراوه‌
هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌زه‌نده‌کراو (Exploration risk): مامناوه‌ندی
ئاستی به‌رهه‌م: نه‌وت 9000 به‌رمیل له‌ رۆژێکدا (bopd) گـاز: 11 ملیون پێی سێجا له‌ ڕۆژێکدا(scf/d)
2- کۆمپانیای(Hunt Oil of Dallas-Texas) ئه‌مه‌ریکی
پاشانیش کۆمپانیای Impuls Energy Corp. - IEC هاته‌ ناو گرێبه‌سته‌که‌وه‌
نـاوچه‌: دهۆک- بلۆک: که‌ند، فه‌جر، نه‌رگز
ڕوبه‌ر:--- کم٢
هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌زه‌نده‌کراو (Exploration risk): بـه‌رز
* پاشان به‌ پێی گرێبه‌ستێکی تر رێگه‌یان پێدرا که‌ له‌ ناوچه‌ی باشیکه‌ و مه‌قلوب به‌ دوای نه‌وت و گازدا بگه‌ڕێن

3- کۆمپانیای(Heritage Oil &Gas) که‌نه‌دی
نـاوچه‌: سلێمـانی- بلۆک: میران
ڕوبه‌ر:1015 کم٢
هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌زه‌نده‌کراو (Exploration risk): نـزم تا مامناوه‌ندی

4- کۆمپانیای(Pereno - Kurdistan LLc) فه‌ره‌نسی- کوردی
نـاوچه‌: دهۆک- بلۆک: ئامێدی
ڕوبه‌ر:2358 کم٢
هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌زه‌نده‌کراو (Exploration risk): بـه‌رز

5- کۆمپانیای(Knoc) کۆریای باشوور
نـاوچه‌: سلێمانی- بلۆک: بازیان
ڕوبه‌ر:473 کم٢
هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌زه‌نده‌کراو (Exploration risk):نـزم (چونکه‌ دووره‌ له‌ زۆربه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ مه‌زه‌نده‌کراوه‌کان)

6- کۆمپانیای(OMV) نه‌مســاوی
نـاوچه‌: هه‌ولێر- بلۆک: شۆرش، مه‌لا ئۆمه‌ر
ڕوبه‌ر:526 کم٢، 258 کم٢
هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌زه‌نده‌کراو (Exploration risk): نـزم

7- کۆمپانیای(HKN Energy Ltd, Hillwood International Energy) ئه‌مه‌ریکی
نـاوچه‌:دهۆک- بلۆک: سـه‌رسـه‌نگ
ڕوبه‌ر:1226 کم٢
هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌زه‌نده‌کراو (Exploration risk): به‌رز

8- کۆمپانیای(Norbest Limited) که‌ لقێکه‌ له‌ کۆمپانیای ڕووسی (TNK-BP)
نـاوچه‌:هه‌ولێر- بلۆک: K11, K12, K13, K14, K15
ڕوبه‌ر:1532 کم٢
هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌زه‌نده‌کراو (Exploration risk):مـامناوه‌ندی


9- کۆمپانیای(Aspect Energy LLC) ئه‌مه‌ریکی- دێنڤه‌ر
نـاوچه‌:دهۆک- بلۆک:ئـه‌تروش
ڕوبه‌ر:269 کم٢
هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌زه‌نده‌کراو (Exploration risk): نـزم

10- کۆمپانیای(Kalegran Ltd) هـه‌نگـاری
نـاوچه‌:دهۆک- بلۆک:ئاکرێ، بیجێل
ڕوبه‌ر:889 کم٢
هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌زه‌نده‌کراو (Exploration risk): مامناوه‌ندی

11- کۆمپانیای(Gulf Keystone Petroleum International Ltd. und Texas Keystone Inc) ئه‌مریکی
نـاوچه‌:دهۆک- بلۆک:شـێخـان
ڕوبه‌ر:283 کم٢
هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌زه‌نده‌کراو (Exploration risk): نـزم

12- کۆمپانیای(Kurdistan National Oil Company) خـۆمـاڵی
نـاوچه‌:هـه‌ولێر- بلۆک: خـورمـاڵـه‌
ڕوبه‌ر:120 کم٢
هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌زه‌نده‌کراو (Exploration risk): نـزم

13- کۆمپانیای(Reliance Energy Ltd) هـیـندی
نـاوچه‌:دهـۆک- بلۆک: ڕۆڤی (517 کم٢)، سـارته‌ (607 کم٢)
ڕوبه‌ر:1124 کم٢
هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌زه‌نده‌کراو (Exploration risk): نـزم

14- کۆمپانیای(DANA GAS) ئیماراتی
نـاوچه‌:سـلێمانی- بلۆک: خۆرمۆر/ چه‌مچه‌ماڵ
ڕوبه‌ر:---- کم٢
هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌زه‌نده‌کراو (Exploration risk): نـزم
*بڕیار وایه‌ جگه‌ له‌و پرۆژه‌یه‌، پاڵاوگه‌یه‌کیش له‌ هه‌مان ناوچه‌ دامه‌زرێنن و دانا گاز بڕی 400 ملیون دۆلار بخاته‌ گه‌ڕ له‌و پرۆژانه‌.

پاڵاوگه‌ی نه‌وت و گاز

1- پاڵاوگه‌ی تـه‌ق تـه‌ق /مـیران
کۆمپانیای(Heritage Oil & Gas) ئه‌مریکی
بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت : 20.000 به‌رمیل له‌ ڕۆژێکدا
شێوه‌ی گرێبه‌ست : Joint venture (جۆرێکه‌ له‌ گرێبه‌ست، به‌ کۆتایی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌که‌، ئه‌ویش نامێنێت)
ماوه‌ : 2 سـاڵ

2- پاڵاوگه‌ی تـه‌ق تـه‌ق
کۆمپانیای(Addax Petroleum) ئه‌مریکی
بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت : 20.000 به‌رمیل له‌ ڕۆژێکدا
شێوه‌ی گرێبه‌ست : Joint venture
ماوه‌ :20 سـاڵ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە