کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ژن ژیانە ژیان مەكوژە، لەبەردەرگای پەرلەمانی كوردستان لێدوانێكی رۆژنامەوانی درا

Wednesday, 25/11/2009, 12:00


لە ژێر دروشمی ژن ژیانە ژیان مەكوژە، ژن ژیان ئازادی، لەبەردەرگای پەرلەمانی كوردستان لێدوانێكی رۆژنامەوانی درا
ئەمرۆ لە باشوری كوردستانیش بەبۆنەی ڕۆژی بەرەنگاری توندوتیژی سەر ژنان درێژە بە چالاكیەكانی ژنان درا. تەڤگەری ئەنجومەنی ژنانی ئازاد لەبەردەم پەرلەمان لێدوانێكی رۆژنامەوانی دا. لەدرێژەی چالاكیەكانی ژنان لە باشوری كوردستان لە یادی 25 نۆڤەمبەر، ڕۆژی بەرەنگاربونەوەی توند وتیژی سەر ژنان، ئەمڕۆ بە دروشـی ئێمە ژنین ناموسی كەس نین ناموسمان ئازادیمانە و ئیدی بەسە بۆ توند و تیژی سەر ژنان ، كاتژمێر 11ی پێش نیوەرۆ ، دەیان ژن بە سەرپەرشتی ئەنجومەنی ژنانی ئازاد، لەبەردەم پەرڵەمانی هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر كۆبونەوە. لە خۆپێشاندان و لیدوانە رۆژنامەوانیەكەدا كە ژنانی هەموو شار و ناوچەكانی باشوری كوردستان تێدا ئامادە بوون لافیتە بەرز كرانەوە لەسەر نوسرابوو: ژن ژیانە ژیان مەكوژە، ژن ژیان ئازادی، ئازادی ژن ئازادی كۆمەڵگەیە، توند و تیژی سەر ژنان هێرشە بۆ سەر مرۆڤایەتی. ژنان چەندین وێنە وپۆستەریان بەرز كردەوە كە گوزارەی لە توند و تیژی سەر ژنان دەكرد. بەناوی ئەنجومەنی ژنانی ئازاد و تەڤگەری ژنانی ئازادیخوازی كوردستان، لێدوانێكی رۆژنامەوانی درا. لیدوانە رۆژنامەوانیەكە لە لایەن ئەندامی ئەنجومەنی تەژاك شكۆفە محەمەد ڕەشید خوێندرایەوە.
تەگەری ژنانی ئازاد لە لێدوانە رۆژنامەوانیەكەدا سەرەتا ئاماژەیان بە كورتەیەكی مێژوویی كرد لەسەر 25 نۆڤەمبەر كرد و سەرنجی ڕاكیشایە سەر دۆخی ژنان و ئەو توند و وتیژی و ڕەشەكوژیەی ڕووبەرووی دەبنەوە. لە لێدوانەكەیان دا ژنان وتیان، بەلایەنی كەم لە دوو ڕۆژدا سێ ژن خۆیان دەسوتێنن یان دەكوژرێن. زۆرترین توندوتیژی توندوتیژی كۆمەڵایەتیە كەلەناو خێزاندا پەیرەو دەكرێت و دەریش كەوتووە كە 85%ی بەهۆكاری باڵادەستی عەقڵیەتی ناموسپەرستیەوە بووە .كە هۆكارێكی بنگەیشی نەبوونی یاسایەبۆ پاراستنی ماف و ئازادیەكانی ژنان. چونكە زۆربەی زۆری یاساكان بە زهنیەتێكی جیاكاری ڕەگەزی دا ڕێژراون و كاریگەریان لە سەر زیادبوونی ئەو توندوتیژیانە هەبووە وەك نەبوونی یاسا دژی توندوتیژی. نەبوونی دادگای دادپەروەرانە. لە هەمان لێدوان دا ڕەخنەیان لە یاسای باری كەسێتی گرت كە یەكێك لەبڕگەكانی یاسای فرەژنیە. شكۆفە محەمەد ڕەشید وتی، ڕێژەی فرەژنی لە هەرسێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان بەڕێژەی دووهێندە و سێ هێندە زیادی كردووە لەگەڵ هەرزیادبوونێكیشدا هۆكاری توندوتیژی زیاتربووە و ئەوەشی وت كە ئەرێنی كردنی یاسای فرە ژنی لەسەدەی 21 تەواو ناكۆكە لەگەڵ پێشكەوتنی مەدەنیت و دیموكراسیەت و مافەكانی مرۆڤدا. بە بیریشی هێنایەوە كە بۆ چارەسەر كردنی كێًشەی توندوتیژی دژ بەژنان لەماوەی ڕابردوودا لەگەڵ چەند كەسایەتیەك لەساڵی 2007دا پرۆِژە یاسای قەدەخەكردنی توندونیژی دژ بە ژنان)مان پێشكەش بە پەرلەمان كرد.
داواكانیشیان وەها رێز كرد:
یاسایەك بۆ قەدەخەكردنی توند و تیژی دژ بە ژنان دەربكرێ ، بڕیاری فرە ژنی هەڵبوەشێنرێتەوە ، دادگایەكی تایبەت بە توند و تیژی دژ بە ژنان دابنرێ ، هەموو یاساكانی لەشفرۆشی، سزادان، ڕەگەزنامە، یاسای باری كەسێتی هەموار بكرێن و بە پێی بەرژەوەندی ماف و ئازادیەكانی ژنان بێ جیاكاری ڕەگەزی دابڕێژرێنەوە ، یاسایەك تایبەت بە قەدەغەكردنی خەتەنەكردنی مێینە دەربكرێ. ، یاسایەك تایبەت بۆ بەشداری كردنی ژنان لە سیاسەتدا دەربكرێ و ، تێیدا ڕێژەی ژنان لە هەموو پۆستە سیاسیەكاندا 40% كەمتر نەبێت بە تایبەتی لە نا و ، پارتی سیاسی و وزارەتەكانو هەموو دام و دەزگاكانی بڕیارگرتندا.

جێ ئاماژە پێكردن لەگەڵ ئەوەش لە رۆژی بەرەنگاری توندوتیژی لەسەر ژنان ئەم لێدوانە رۆژنامەوانییە درا، بەڵام وێرای ئەوەش هیچ لایەن و ئەندام پەرلەمانتاران و بەرپرسانی حیزبی نەهاتنە دم داواكارییەكانی ژنان ەوە، ئەوەش لەحاڵێكدایە، كە هەموو لایەنەكان، ئەم رۆژەدا باس لە ماف وئازادیی ژنان دەكەن و هەوڵدەدەن، كۆمەڵگا وژن هەڵخەڵەتێنن.

تەڤگەری ئەنجومەنی ژنانی ئازاد


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە