کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بێدەنگی ھەرێم بەرامبەر بە کوبانی بۆ؟

Wednesday, 08/10/2014, 12:00

2949 بینراوە


کورتە وەڵامێک بۆ نوسینەکەی بەرێز مەریوان وریا قانع
-------------------------------------
کۆبانی مە نەچوو، کوردستانی مە دێتە رزگاری.
پیاوی دۆراو، بێ هەڵوێست، هەر وەک بەرێزیان بە کوردییەکی شەق و شڕ دەنووسێت: (یەکەم: ھەرێم خۆی لە جەنگی داعشەوە گلاوە).
هەروەها بەرێز لەسەر نووسینەکەی بەردەوام دەبێت:
(ئینجا ناتوانن یان زۆر بە زەحمەت ....)، ئافەرین! وشەی "ئینجا"ی فارسیم لە ١٩٧٠وە نەگوێم لێی بووە نەخوێندومەتەووە. نازانم بەرێز، بەم بەیت و بالوێرە و ئینجایەوە. دەیەوێت بۆ کوێمان بەرێ؟

خودی خۆی پێمان دەبێژێ، وشەکانی دەپژمێنێت:
دووھەم: (ئەوەبوو کە ھیچ ڕێگایەکی سەلامەت نییە کە چەک و تەقەمەنی قورس لەھەرێمەوە بگەیەنرێتە کوبانی و ھەرچییەکیش بنێردرێت داعش دەتوانێت دەستی بەسەردا بگرێت).

کاکە وریا خۆی قەناعەت، بەدواچوونەکەی ئەکات. شورەیی نەبێت، وەک ورچێک هەنگوینی لە ناو داری دارستاندا دۆزیبێتەووە.
چوارپەلمان دەبەستێت، دەمانباتە: کونجی قەناعەتەوە.
وەنەبێ بەرێز، دوێ شەو لەگەڵ دۆستەکەیدا فرە بیریان نەکردبێتەووە. بزانن چۆن خەبات و بەرخوردانی نەتەوەیەک دەکاتە پاشکۆی ئامانجی ئاغای ئاغاکەی! بیخوێنەوە:
(ھەرێم تەنھا لەیەک دۆخدا ئەتوانێت چەک بۆ کوبانی بنێرێت کە تورکیا ڕێ بەناردنی ئەو چەکانە بدات، بەڵام تورکیا ئەو ڕێیەشی گرتووە).
ئەی کاکە قەناعەت، دەردی عەرەب دەبێژێ: ئەینەلمەفەر، یان ئییاکە نەعبدوو.
برام باش بوو ناوچەی شەنگالیان بە تورکیا و چەتەکانی بەخشی، تا بەئاسودەی هەر لەوێوە هەموو چەکی قورسی شاری "نەینەوا " بۆ کوردکوژی پێیان بەخشیبوون، لەگەڵ چەکدارەکانیان بۆ کۆبانی گوازتەوە. ئیتر تێناگەم بۆ خۆتان سەخڵەت کردووە، ناوی خوا و سڵاواتی لێنادەن، حەی عەڵلە سڵات. دەسەڵاتی هەرێم، بەسەر پەرشتی خودی سەرۆکی هەرێم خۆیان فش کەردەوە رەبیعەیان گرتەوە. وایان چاوەروان دەکرد خوانەخواستە، کاتێک تورکیا لەکۆبانێووە هاتە ناووە. رۆژئاوای کوردستانی تا دەریای سپی ناوەراست ولە رۆژئاواوە تا رەبیعە داگیرکرد، نەکوو چەکدارانی مامزە گێریلاکان بێ پسوڵەی رووخسەت هاتوو چۆی پێدا بکەن. دواجار خەلیفە ئۆردگانمان لێ دڵگران ببێت، نەخشە ئیمپرا تۆرێکەی دوابکەوێت. دەکەواتە:
کورە هەزار جار حەی عەلڵە سەڵات.
نا نا کاکە وریا!، بەردەوامە وریایانە، وازناهێنێت، شەلم کوێرم ناپارێزم، چارەسەر ئەقۆزێتەووە:
(ئەو زمانەی ھەرێم بۆ قسەکردن لەسەر کوبانی بەکاری دەھێنێت، لەژێر ھەموو ئاستێکی ھەستکردنەوەیە بە لانیکەمی بەرپرسیارێتی ئینسانیی و نیشتیمانیی و نەتەوەیی).
کاکە وریا، رستەکانی سەر و ژێر وئاوەژوون. وەلێ راست هێژێ:
(زمانی هەرێم بۆ قسەکردن) نەک زمانی شەرمەزاری تف قووتدان، لەسەر مێزی دۆنەر و شاورمەی تورکی خواردن، لە بەر پرسیارێتی نیشتمانیی و نەتەوەیی زۆر فرەترە.
پێمەکەنن! هێژی گەرەکێتی ببێت بەجێگری پارێزگارە حەیاتەکە .
کۆنکولیژیۆن "پوختەی بابەتەکەمان":
یەکەم: هەرێم دەستی بە داعەشەوە گیراوە و تووشی هین رەشی خۆی بووە.
دووهەم: ناتوانین یارمەتی سوپایی و تەقەمەنی کۆبانی بکەین، چونکە تورکیا و داعش ناهێڵن.
هەروەها هەرێم: لێدوانەکانی لە ئاستی ئینسانی و نیشتمانیدا نین.
تکایە! لێم زویر مەبن، نووسینەکەی فرە کاڵ وکرچە.
بۆ وێنە:
١٠ کەرەت " ئەو"ی بێ هۆ بەکار هێناوە. لەنێوان کورتە رستەکانیدا، هیمای فاریزەی دانەناووە، تەنیا پشتی بە خاڵ بەستووە.
فرە کەرەت فەرمانی لە رستەدا پێش خستووە.
لە رووی بیر و هەڵوێستەوە:
هەمان هەڵوێست و لێدوانی پارتە فەرمییەکانی هەرێمە، گوایە جوخرافیا و تورک رێگا خۆشییان بۆنەکردوون.
مناڵین! یەکی شەق شەقەیەکمان بدەنە دەست.
کورینە، بەرێزێکی ئەوهەی رۆشنبیرمان بێت، لە خودا بەزیاد نەبێت، چ پێویستمان بە مامۆستای گەورەی کورد " قانع " دەمێنێت.
لە سایەی عیزەتـی نەفسم لە پـاشا مەر حەبـا ناکەم
لە ئەربابی کەرەم دوورم ! بە کەس خۆم ئاشنا ناکەم
کراسی چەرمی خۆم ئەدرم سواڵی سەر کەوا ناکەم
ئەگەرچی لە حزەیێ دەردو خەم و قەهرم بە با نادەم
ئیلاهی زۆر شوکور ئومێدی نانێ من لە شـا ناکەم
-----------------------------------------------
. پینج خشتەکی قانع، لەسەر شعری موفتی پینجوێنی.
رستەکانی نێوان کەوانەکان () نوسینی بەرێز وریا قانعە..
لینکی نوسراوەکەی بەرێز وریا قانع.: https://www.facebook.com/AzariGall


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)