کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆبونەوەى ژنان لە هەولێر ، ئەو ژنانەن خۆیان بۆ هەموو پۆستێكن و بوارى ژنانى تر نادەن:

Tuesday, 03/05/2011, 12:00


دوێنێ دووشەممە رێكەوتى 2/5 كۆمەلێك ژن لە هەولێرى پایتەخت و لە هوتێلێكى راقى ئەو شارەدا كۆبونەوەیەكیان ئەنجامدا بە ناوى پاراستنى ئاساشتى ، من لەگەڵ ئەوەى دەستخۆشى هەموو جمو جۆلێك دەكەم بەتایبەت لەلایەن ژنانەوە وەك هاوڵاتیەكى ژن لەم كوردستانەدا ئەم تێبینیانەم لادروست بوو .
1) لە پێش چەند ڕۆژێك كۆبونەوەیەكى لەو جۆرەم لە سلێمانى بینى ، بەڵام ئەمان بەهیچ جۆرێك باسى ئەو كۆبونەوەیەیان نەكرد و تەنها خۆیان بە پاڵەوانى ساحە و مەیدان دانا.
2) ئەو ژنانەى بەشداریان كردووە زۆریان بەرپرسن یان لەناوەندى بڕیارى دەسەلاتەوە نزیكن ، واتە پێویستى بەوخۆ عەرز كردنە نەئەكرد چونكە ئەیانتوانى ئەو داوایانە لەحزبەكانیان بكەن كە لەدەسەڵاتدان , ئەگەر قسەشیان ناڕوات ئەبوو واز لەو حزبانە بهێنن .
3) ئەم ژنانە لە خاڵى نۆیەمى داواكاریەكانیاندا كە لە دە خاڵ پێكهاتوو داواى چاكسازى دەكەن لە بارو دۆخى ژناندا ، ئەوەى سەیرو سەمەرەیە هەندێك لەم ژنانە هەر لەپۆستدان و خۆیان مەجالى ژنى تر نادەن بۆ نمونە پەخشان زەنگەنە ئەم پۆستە یەك لەدواى یەكە حزبى و حكومیانەى هەبووە و بەردەوامیشە ، ئەندامى سەركردایەنى حزبى شیوعى ، ئەندامى پەرلەمانى كوردستان ، جارێكى تر ئەندامى سەركردایەتى حزبى شیو عى و ئێستاش لەگەڵیدا سەرۆكى ئەنجومەنى خانمانە كە حسابى بۆ نەكردبوون لەم كۆبونەوەیەدا لەبەر ئەوەى ئەوان بێپان جارێ پادارەكانى گرتبوو , واتە لاى ئەم ژنە تا ئێستا نە لە حزبى شیوعى ژنێك دروست بووە بێجگە لەم ببێت بە سەركردایەتى نە لە وڵاتیشدا لەم ڕۆشنبیر ترو ئەكادیمى ترو خاوەن خەباتتر هەیە ، نەرمین عوسمان و چنار سەعدو .......بەهەمان شێوە لە یەكێتى و پارتى هەردەم ئەبێت پۆستیان لێنەبڕێت . كەواتە كێ چاكسازى بكات لەدۆخى ژناندا بۆ ئێوە ڕێى ژنى ترتان داوە ؟
4) لە خاڵى یەكەم و دەیەمدا داوا دەكەن ئەمان هەستن بەكارى نێوان حزبەكان ، واتە خەمى سەرەكیان ئەوەیە ژنى تر دەرنەكەوێت , جارێكى ترتەنها ئەمان پاڵەوانى ساحەو مەیدان بن .كەئەوەندە قسەتان ئەڕوات بۆچى هێشتتان خوێن بڕژێت ، چەند ساڵە خۆ هەر مەسئول بون بۆ شەڕى ناوخۆتان هەڵگیرساند ، ئەى بۆچى كە لە هەولێر لە ژن درا ئێوە لە كوێ بوون ، كە گەرمیان و ....شەهید كرا ئێوە ئیجازە بوون ؟
5) ئێوە كۆ مەڵێك ژنى تێر لە سایەى ئەم دەسەڵاتە گەندەڵەدا و بەشێكن لە گەندەڵى نە چاكسازیتان پێئەكرێت نە نوێنەرى ژنانن.
6) ئێوە لە گەڵ میللەت نین ئەوەندەى تر وەزعەكە مەشێوێنن چونكە خەڵك خۆپیشاندانى لە داخى ئێوە مانان كرد ، توڕەتریان مەكەنەوە.
7) من ژنەكادرێكى حزبێكى دەسەڵاتم مو عاناتم بە دەست ئێوەوە هەیە كە ڕێگە بەئێمەو مانان نادەن هەربۆیە واز لەحزبەكانتان دەهێنین بابۆ ئێوە بێت ئێوە هەر خەریكى پۆست و پارەو دەعوەت و سەفەرو قەسرو خزمەتكارو ....لەبەر ئەوە بڕوخێ ئەو ژنانەى وەك ئێوەن .و ئێوەشن حزبەكانتان ناشیرینتر و گەندەڵتر كردووە .
8) ئەو ژنانەى هاوڕاتانن ، دەبێت ملكەچ و كۆیلەى بیرو ڕاكانتان بن ، ئەگینا ئەو خاڵانە لەگەڵ خەڵك نین و دور نیە لە دەزگاكانى پاراستن و زانیارى و دژە تیرۆر نوسرابن .نە باسى چەك و نە باسى كوشتارتان نەكردووە .
9) ئێوە سەیر كەرى پرۆسەى سیاسى نەبوون ، ئێوە بخۆرى پرۆسەى سیاسى بوون .و تەنیا ئەو ژنە فرعەونانەن كە لوش دەدەن .




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە