کاك مه‌لا به‌ختیار ئایا ئه‌م یاده‌وه‌رییانه‌ت بیر ماوه ؟ وه‌ڵام
Tuesday, 28/04/2009, 12:00
پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین
دنیا له گۆڕاندایه و هه‌موو شت له‌گه‌ڵ گۆڕاندا ئه‌ڕوات ئه‌گه‌ر که‌مێکیش دوابکه‌وێت ئه‌توانێت به ژیری و توانای خۆیان فریایی بکه‌ون .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانیه گۆران له ووڵاتی ئێمه مانای نیه ، ته‌نها گیرفان بڕیار ده‌ره گرنگ ئه‌وه‌یه چۆن خۆت ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌یت .
زۆر به دڵسۆزی و پاکی بوین به پێشمه‌رگه و دایك و باوك وکه‌س و کارمان مالمان بونه سوته‌مه‌نی بۆ کۆمه‌ڵێك مه‌سولی گه‌نده‌ڵ و فایلدار و دز .
ئێستاش کۆمه‌ڵێك هاتون له‌سه‌ر ره‌نج و ماندو بونمان ئه‌ژین ،که‌س و کاریان ئه‌له‌وه‌ڕین له‌سه‌ر خوێنی شه‌هیدان ، کۆمه‌ڵێك که‌سی نه‌فس نزم هاتونه‌ته راگه‌یاندنه‌کان قسه‌ی نا به‌جێ به خه‌ڵکه تێکۆشه‌ره‌که ئه‌ڵێن ، ئه‌ی ئه‌وه‌نده ئازان بۆ نه‌بون به پێشمه‌رگه له کوێ بون .
بۆ یه‌ك ده‌قه‌ش دانه‌بڕاوم له کۆنفراسی دووه‌وه(1982) پێشمه‌رگه‌م هه‌تا ئێستا . پرسیاره‌که‌م لێره‌وه ده‌ست پێ ئه‌کات . کاك مه‌لا به‌ختیار .
# کاك مه‌لا به‌ختیار له‌و کۆنفراسه‌وه جه‌نابت دژی کۆمه‌ڵه و یه‌کێتی نیشتمانیت.
# کاتێك له دۆڵه ڕووت گیڕایته‌وه ئه‌ڕۆشتی به‌ره‌و کوێ ، بێگومان به‌ره‌و کۆشی ڕژێمی به‌عس ، له چه‌می چه‌ق چه‌ق (عومه‌ر چاوشین) ی خۆفرۆش چاوه‌رێی ئه‌کردی . ئه‌و عومه‌ر چاوشینه‌ی که‌س و کاری من و چه‌ندین که‌سی به گرت دا بۆ ڕژێم .
# کۆنفراسی (سێ)له مێرگه پان ده‌نگت نه‌هێنا ، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیش ، ئه‌ی کێ ؟ هات یارمه‌تی دایت (کاك نه‌وشیروان) بوو .
# ساڵی ( 1989 - 1990) کاك نه‌وشیروان کۆبونه‌وه‌یه‌کی پێ کردین له سه‌ر ئازاد کردنی جه‌نابت ، هه‌موو کادره‌کان وتیان با ره‌می بکرێت ، ته‌نها کاك نه‌وشیروان و کاك مولازم عومه‌ر دژ بون .
# دوای ئازاد کردنیشت چویته (ڕاژان) ، کاك ئه‌رسه‌لان و ئازاد جوندیانی له به‌ره‌ی کوردستانی بون له هه‌مان شوێن ، نامه‌ت بۆ ناردن تا په‌یوه‌ندیت پێوه بکه‌ن و ببن به ئاش نامه‌که‌ش بێگومان هه‌ر ماوه لایان نوسخه ئه‌سڵیه‌که کۆپیه‌که‌شی هه‌ر له‌وانه‌یه مابێت .
وه هه‌ر ئه‌مانه‌ش بون که نوسراوێکتان به کاك (علی بچکۆل) نوسی و هه‌رچی سوکایه‌تی هه‌بوو خستانه پاڵ پێشمه‌رگه‌ی (یه‌کێتی) ئێستاش خۆت له پاڵ سه‌روه‌ت و سامانی پێشـمه‌رگه دێرینه‌کاندا حه‌سایته‌وه ، که له ساڵی 1982 جه‌نابت سه‌رکرده‌یه‌کی دابڕویت ، به‌شداری داستانه‌کان و ئه‌نفال و ڕاپه‌رینت نه‌کردوه ، چۆن هه‌ق به خۆت ئه‌ده‌یت به‌م شیوه‌یه قسه ئه‌که‌یت .
ئه‌وه‌ی کێشه‌ی دروست کرد و که‌وته گیانی ئه‌ندامه‌کانی یه‌کێتی لاواز کردنی ته‌نها و ته‌نها هه‌رسێکتانن (مه‌لا به‌ختیار ئه‌رسه‌لان بایز ئازاد جندیانی) وا دیاره کاری نامه‌که‌تان ته‌واو ئه‌که‌ن ...
28 4 2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست