جیاوازی نێوان دۆخەكان میسر تونس و، كوردستان
Sunday, 30/01/2011, 12:00
1- میسر : سەرۆكەكەى لە سێ خولى هەڵبژاردن زیاتر لە %90 هینابوو سەرۆكەكەى.
تونس : لە سێ خولى هەڵبژاردن زیاتر لە %90 هینابووو
كوردستان : سەرۆكەكەى لە كۆتا خولى هەلبژاردندا زیاتر لە %70 هیناوە
2 میسر : یەك حزب حوكمەتى پێكهێنابوو
تونس: یەك حزب دەسەڵاتى پیكهینابووو
كوردستان: دوو حزب حوكمەتیان پێكێهناوە
3 میسر: چەند حزبێكى ئۆپۆزسیۆنیان هەبوو
تونس: چەند حزبێكى ئۆپۆزسیۆنیان هەبوو
كوردستان: چەند حزبێكى ئۆپۆزسیۆن بوونى هەیە
4 میسر : ئاسایش و پۆلیس سەر بە حزبى دەسەڵات بوو
تونس : ئاسایش و پۆلیس سەربەحزبى دەسەلات بوو
كوردستان: ئاسایش و پۆلیس سەر بە حزبى دەسەڵاتن
5 میسر: دامەزراندن بە تەزكیەى یەك حزب بوو
تونس : دامەزراندن بە تەزكیەى یەك حزب بوو
كوردستان: دامەزراندن بە تەزكیەى هەر دوو حزبە
6 میسر: گەندەڵى دارایى و ئیدارى هەبوو
تونس: گەندەڵى دارایى وئیدارى هەبوو
كوردستان: گەندەڵى دارایى ئیدارى هەیە
7 میسر: خێزان و كوڕەكانى وڵاتیان دەبرد بەرێوە
تونس: خێزانى سەرۆك و بنەمالەَكەیان وڵاتى بەڕێوە دەبرد
كوردستان ؛ لەلایەن دوو بنەماڵەوە كوردستان دەبرێت بەڕێوە
8 میسر: هەڵبژاردنەكان بە بێ تەزویر ئەنجام نەدەدرا
تونس : هەڵبژاردنەكان بە بێ تەزویر ئەنجام نەدەدرا
كوردستان: هەڵبژاردنەكان بە بێ تەزویر ئەنجام نەدراوە
9 میسر: سیستەمى دیموكراسى شهکلی زۆرینە پیادەدەكرا
تونس: سیستەمى دیموكراسى شهکلی زۆرینە پیادەدەكرا
كوردستان: سیستەمى دیموكراسى شهکلی زۆرینە پیادە دەكرێت
10 میسر: دەوڵەتێكى سەربەخۆ بوو
تونس: دەوڵەتێكى سەربەخۆ بوو
كوردستان: هەرێمێكە هیشتا لەمەترسیدایە
لەلایەن پارتى ویەكێتى و زۆرێك لە ڕۆژنامەنوسان باس لە وە دەكرێت كە بارودۆخى كوردستان وتونس ومیسر جیاوازە و هەروەها هەندێك حزبى ئیسلامى بارودۆخەكەیان بەجیاواز وەسف كردوە من ئەم جیاوازیانەم بەدى كردوە نازانم جیاوزیەكانیتر دەبێت چى بێت؟:
نەرویج
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست