نەوت و گاز و.... خوین كامیان گرنگترن؟...
Thursday, 22/09/2011, 12:00
سەردەمیكە هاولاتیانی هەریم بەگشت چین و تویژەكانیەوە لەنیوان شەپۆلیكی نارەزاییبونیكدا دین و دەچن وەلی حكومەتیش وەك ئەوەی لەنیو خەلوەتدا مابیت هیچ جوولەیەكی ئەكتیڤی نەبوە تەنیا لەچوار چیوەی وەلامیكی راگەیاندنی و چەند یاسا و بریاریك كە تەنیا لەسەر كاغەز بوونی هەیە, لەبەرامبەریشدا واقعیكی تال و پر چەرمەسەری دانیشتوانی ناوچەكانی سعدیەو جەلەولا لەمیژە روبەروی هەرەشە و دەرپەراندن و تیرۆر بونەتەوە, بەلام یەداخەوە كاریكی ئەوتۆ نەكرا بۆ پیشگرتن و نەهیشتنی ئەو شالاوی تیرۆرەی كە روبەرویان بۆتەوە؟.
هاولاتیانی هەریم لەمیژە داد و فیغانیانە لەبەرامبەر ئەو ناعەدالەتی و ناشەفافی و نادادپەروەریەی لەم هەریمەدا دەگوزەریت وەلی بەداخەوە لەگەل ئەو هەموو هەول و تیكۆشانە جەماوەری و مەدەنیانەی ئەنجامیان دا هیچ ئاكامیكی پۆزەتیڤیان نەبینی بگرە زیاتر دۆخە روولەخراپتر بوو بەتایبەت دوای روداوەكانی 17شوباتی خویناوی هەرچەندە دەبوو دەستەلات زوتر بكەوتایەتە خۆی و پیشگریی لەم روداوە بكردایە و بەپەلە كۆمەلیك گۆرانكاری جددی كاریگەر و دیاری لەحكومەت و لەسیاسەتەكانی بكردایە بەلام هەموو ئەمانەش رووی نەدا بەلكو خوینرشتن و تیرۆر و هەرەشە و فەلاقەخانە بەدیهات, دەكرا حكومەت بەرلەهەموو شتیك نیو مالی كوردی تیكشكاو و تیك پژاوی ریك و پیك و پتەوتر بكردایە و ئەوسا متمانەی خەلكی بۆخۆی مسۆگەر بكردایە بەلام بەداخەوە ئەم هەنگاوەش بەدی نەهات , هەموو جۆرەكانی كوشتن و هەرەشە و بەرتەسك بونەوەی ئازادیەكان هاتنە ئاراوە و رۆژەكان تاریكتر بوون و بۆ ئەزمونی حكومەتی هەریم رۆژگار و ئەزمونیكی تال بو ماددەی 140 هەمووكەسیك بەئاشكرا دەزانیت چارەنوسی بەچی گەیشتوە كەچی تا ئیستاش هیچ هەلویستیكی جەماوەری بۆ جۆش نادریت و لەئاستی ئەم شكستەشدا هەربیدەنگین و خۆمان بۆی ئامادە سازیی نەكردووە , دەستدریژیەكانی هەردوو دەولەتی ئیران و توركیا بۆسەر ئاسمان و خاكی هەریمی كوردستان و كوشتنی خەلكە مەدەنی و بیدیفاعەكەی و سوتاندن و ویران كردنی رەزو باخ و گوندە سنوریەكان بەدریژایی ئەم چەند سالەی رابورد و و بیدەنگ بون لەئاستیا و وەرنەگرتنی هەلویستیكی جددی بەرامبەربیدەنگی حكومەتی ناوەند بۆخۆی مایەی نیگەرانی تورەبونە بەلام لەوەش سەیر و سەمەرەتر ئەوهەلویستە لەناكاوەی حكومەتی هەریمە بەرامبەر بەپرۆژەیاسای گاز و نەوت و هەرەشەكلردن بۆ ئەنجامدانی هەلویستی جددی و دەستكیشانەوەی كورد لەحكومەتی مالیكی یاخود گەران بەدوای هاوپەیمانیتیەكی نویدا ئەمە بۆخۆی مایەی هەلویستەكردنە؟. ئەمەویت ئەوە بلیم كوشتنی هاولاتیانی بیدیفاعی سەرسنور و سوتاندنی رەز و باخ و ویرانكردنی گوندە سنووریەكان تیرۆر كردنی دانیشتوانی كوردی ناوچە دابراوەكان بەتایبەت دیالە و سعدیە و مەندەلی و تەنانەت موسلیش , ئەمە و دەرپەراندنی سەدان خیزانی كورد لەوناوچانە لەژیر هەرەشەی تیرۆر و تیرۆر كردنی سەدان هاولاتی بەبی تاوان ئەبیت هیچ نرخیكی ئەوتۆی نەبیت؟ یاخود تەنیا یاسای گاز و نەوت نرخ و بەهاكەی بەرزترە ؟ ئایا خوینی بەناهەق رژاوی خیزانیكی 7كەسی و تیرۆركردنیان لەلایەن دەولەتی توركیا و ئیرانی حكومەتی سیدارە و ئەنفالی نەتەوەی كورد ئەوەی نەدەهینا هەلویستیكی لەم چەشنەی ئیستای لەئا ستا وەرگرین؟...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست